چوار رێنمایی گرنگ بۆ هاوسەران پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
یەک شەممە, 26 ئاب 2018 20:53

ژیانی هاوسەرگیری بە کۆمەڵێک قۆناغی هەستیاردا تێپەڕدەبێت، کە رەنگە هەندێک کات رۆتینی ژیانی رۆژانە یاخود فەرامۆشکردنی لایەنێکیان، ببێتەهۆی هەڵوەشاندنەوە یاخود ناجێگیری ژیانی هاوسەرگیری، ماڵپەڕی rotana بۆ ئەم مەبەستە چوار رێنمایی بڵاودەکاتەوە

1-دانانی خشتەیەکی هاوبەشی هەفتانە یان مانگانە پێکەوە، بۆ رێکخستنی کار و ژووانەکان و بەشداریکردن لە بۆنەکان و چوونەدەرەوەی هاوبەش بۆ نمونە، سینەما.

2-پێویستە هەردوولا کاتی کار و چالاکییەکانی یەکتری ئاگاداربن، بێگومان ئەمە چاودێریکردن نییە، بەڵکو گرنگە بۆ ئەوەی خشتەیەک هەبێت و بزانن چ کاتێک دەتوانن پێکەوەبن چوونەدەرەوەیەک رێکبخەن، نەک هەریەکێک بۆخۆی بژی.

3-هاوسەنگی راگرتن لەنێوان کار و گرنگیدان بە ژیانی تایبەتی و بەشداری چالاکی جۆراوجۆر و تەنزئامێز، چونکە تەرخانکردنی هەموو کاتەکانت بۆ کارکردن زیانی هەم بۆ تەندروستی خۆت هەیە، لەهەمانکاتدا هاوسەرەکەت بێزاردەکات.

4-گەشتکردن، بێگومان مەرج نییە گەشتی دوورە وڵاتێک بێت، دەکرێت لە وڵاتەکەی خۆتدا بێت، بۆ ئەوەی پێکەوە بحەوێنەوە و کاتێکی خۆش بەسەربەرن.