بەهۆی سەرتاشینێکەوە هەشت مانگ زیندانی کرا
بەهۆی سەرتاشینێکەوە هەشت مانگ زیندانی کرا پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
هەینی, 03 ئاب 2018 03:13

دادگای بەریتانیا سزای زیندانی بەسەر سەرتاشێکدا سەپاند، بەهۆی سەرتاشینی منداڵێک و ئازاردانی دەروونی .

بەگوێرەی هەواڵێکی "سکای نیوز" گەنجێکی تەمەن 21 ساڵ کە پیشەی سەرتاشییە، هەڵدەستێت بە تاشینی سەری منداڵێکی تەمەن 10 ساڵ، بەهۆی ئەوەی لەناو دوکانەکەیدا دەستکاری "گوێزانی" کردووە، لەبەرامبەردا بۆ ئەوەی سزای بدات، لەبەردەم خەڵکدا سەری منداڵەکە دەتاشێت و ئەوانیش پێی پێدەکەنن.

کاتێک ئەو رەفتارە بەرامبەر ئەو منداڵە ئەنجامدەدرێت، دەروونی هێندە بریندار دەبێت و خەم دەخوات، راستەوخۆ دوای ئەو کارە، پەیوەندی دەکات بە پۆلیسەوە ژمارە (999)، بۆ ئەوەی سکاڵابکات.

پاش وەرگرتنی سکاڵای منداڵەکە، ئەو سەرتاشە لەبەردەم دادوەردا دان بە تاوانەکەیدا دەنێت، کە بەرامبەر ئەو منداڵە ئەنجامیداوە، ریتشارد فۆستەری دادوەریش دەڵێت "شایەنی سزایەکی زیاتریت بۆ ئەو کارە بێزراوە، بەڵام بەداخەوە کە ناکرێت".

لە کۆتایشدا فەرمانی 8 مانگ زیندانی بەسەردا دەسەپێندرێت، چونکە سوکایەتی بە جەستە و دەروونی منداڵێک کردووە، لەپاش بڕیاری دادگاش تاوانبار دەڵێت "دەزانم لێبوردن نییە، بەڵام پەشیمانم و یەکەمجارە هەڵەی وادەکەم".