لە چین خوێندنگایەک تەنها یەک خوێندکاری هەیە پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
هەینی, 03 ئاب 2018 03:07

خوێندنگایەک لە چین تەنها یەک خوێندکاری هەیەو مامۆستایەکیش وەرزی ئەو ساڵەی لەگەڵدا بەڕێدەکات و سەرجەم وانەکانی بەبێ کەموکورتی پێدەڵێتەوە.

بەگوێرەی هەواڵی ماڵپەری دەیلی مەیلی بەریتانی، خوێندکارەکانی ئەو خوێندنگایە بەهۆی گەورەبوونی تەمەنیان و چوونیان بۆ خوێندنگایەکی نزیک لەخۆیانەوە، ناچاربوون خوێندنگاکەیان بەجێبهێڵن و بەو هۆیەوە تەنها خوێندکارێکیان ماوەتەوە.

ئەو خوێندنگایە لە شاری یوچینگەو دەکەوێتە نێوان چیای تایهانگ لە ناوەندی چین.

ئەو مامۆستایە ناوی شو زینگفینگ-ەو زۆر بە لەخۆبووردووییەوە وانەکانی رۆژانە بەو خوێندکارەی دەڵێتەوە کە تەمەنی 11 ساڵە، بەو هۆیەوە لە راگەیاندنە ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتە بووەتە هەواڵی گەرمی رۆژ و ستایشی کارەکانی ئەو مامۆستایە کراوەو بەگرنگییەوە باسی لێوەکراوە.

رۆژانە ئەو مامۆستایە هەشت مادەی وانەکان بە شو جیاکی خوێندکار دەڵێتەوە، یەکێکی تر لە هۆکارەکانیش دەگەڕێتەوە بۆ بابەتی کەمدەرامەتی، کە دایک و باوکی ئەو منداڵە لە توانایاندا نییە کوڕەکەیان بۆ خوێندنگایەکی پێشکەوتووتر بنێرن و خەرجییەکانی خوێندنی بۆ دابینبکەن.