دزێکی برسی نامەیەک بۆ خاوەن ماڵ جێدەهێڵێت پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
سێ شەممە, 10 تەمموز 2018 02:40

لە رووداوێکی سەیردا، لە یەمەن دزێک سەرەڕای ئەوەی دزی لە ماڵێک دەکات، بەڵام نامەیەکی کاریگەر جێدەڵێت بۆ خاوەن ماڵ.

بەپێی هەواڵێکی میدیاکانی ناوخۆی یەمەن، ماڵێک دزیان لێدەکرێت و یەکێک لە ئامێرە کارەباییەکانیان کە بەهاکەی 500 دۆلاری ئەمەریکیە، دەدزرێت، لەلایەن ناسیاوێکیانەوە، بەڵام دزەکە لەسەر دەرگای ساردکەرەوەکە پەیامێک جێدەهێڵێت بۆ خاوەن ماڵەکە.

دزەکە لە پەیامەکەیدا دەنووسێت "ئەوەی دزیم بەخودا بەهۆی برسێتیەوە بوو، بمبورن، تەنها ئەوەندەم برد کە پێویست بوو، براتان عەبدە ئەحمەد"، خاوەن ماڵیش وێنەی دەرگای ساردکەرەوەکەی دەگرێت و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویدەکاتەوە.