بڕیارە بە باڵۆنێکی گاڵتەجاڕ پێشوازی لە ترەمپ بکرێت پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
هەینی, 06 تەمموز 2018 03:01

وابڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا کاتێک دۆناڵد ترەمپ سەردانی بەریتانیا دەکات لە نزیک بینای پەرلەمان باڵۆنێک هەڵبدەن کە شێوەی ترەمپە بەڵام بە توڕەیی.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "cnn" وابڕیارە لەکاتی گەیشتنی ترەمپدا باڵۆنێک لە شێوەی ترەمپدا هەڵبدرێت کە لە شێوەی منداڵێکی توڕەدایە و ئاماژەیە بۆ "گەمژەیی ترەمپ''.

سەرۆکی شارەوانی لەندەن ڕەزامەندی داوە بە هەڵدانی ئەو باڵۆنە کە دێژییەکەی شەش مەتر دەبێت و لەکاتی گەیشتنی ترەمپ لە ١٣ی تەموزدا بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لەسەر بینای پەرلەمان هەڵبدرێت
گروپێکی ناڕازی دژی ترەمپ بیرۆکەی ئەم کارەیان هەبووە کە نزیکەی ١٧ هەزار پاوەنی تێچووە و مەبەستیانە لەسەر بەرزترین تاوەری جیهان هەڵیبدەن.

وە ئەو گروپە ناڕازییە وتوویانە، "ئەگەر بتوانین وێنەیەکی ترەمپ بەردەوام هەڵبدەینە ئاسمان بۆ هەر شوێنێک کە دەڕوات لەوانەیە خۆی ببینێت و بزانێت کە چەند کەسێکی "فاشیل و سەرنەکەوتووە