لاڤارج گروپ و ئەو کرێکارانەی لە کارەکانیان دوورخرابوونەوە ڕێكکەوتن پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
چوار شەممە, 29 ئازار 2017 17:43

بە سەرپەرشتی سەردارقادر لاڤارج گروپ و ئەو کرێکارانەی لە کۆمپانیای چیمەنتۆی یەکگرتوو لە کارەکانیان دووخرابوونەوە ڕێککەوتن.

دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا، کۆمپانیای لاڤارج گروپ ٩٩ کرێکاری لە کۆمپانیای چیمەنتۆی یەکگرتوو لەکارەکانیان دوورخستەوە، ئەمڕۆ ٢٩ ی ئازاری ٢٠١٧ ئەو کرێکارانە و کۆمپانیاکە ڕێککەوتن کە دوو مووچە و نیو بەسەر یەکەوە بدرێت بە کرێکارەکان.

هەر بەپێی کۆنووسی کۆبوونەوەکە، ئەو کرێکارانەی بەهۆی مۆڵەتە کەڵەکەبووەکانەوە کێشەی کەمی دەوامیان بۆ دروستبووە بۆیان سفر دەکرێتەوە.

هەروەها کۆمپانیاکانی لاڤارج گروپ و فاروق گروپ لە دامەرزاندن و خستنە سەرکاردا ئەولەویەت دەدەن بەو کرێکارانەی ئێستا کە کۆمپانیای چیمەنتۆی یەکگرتوو دوورخراونەتەوە.

لە بەرامبەریشدا کرێکاران و لقی سلێمانی سەندیکای کرێکارانی بیناسازی کۆتایی بە ناڕەزایەتییەکانیان دەهێنن و هێچ کێشەیەکی یاسایی نامێنێت لەنێوان کرێکارەکان و کۆمپانیای چیمەنتۆی یەکگرتوودا.

لة nrt وةركيراوة