چیرۆکی تەوبەکردنم له‌تاوانه‌كانم: روداوێکی راستەقینە پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
هەینی, 08 کانونی دووەم 2016 12:31

من کچێکی تەمەن ٢١ سالی دانیشتوی شاری ھەولێرم. ئەوە بەسەرھاتی منە.. سوپاس بۆ خودای گەورە کە ھیدایەتی دلی داوم دوای ھەموو ناخۆشیەک..


سەرەتای چونە کۆلیژم زۆر ناخۆش بوو,چونکە کۆلیژەکە بەدلی خۆم نەبوو, وە ھەموو رۆژیکیش لەگەل ماڵەوەمان بەشەر دەھاتم لەسەر جلوبەرگم و سەر نەپۆشینم. زۆر رقم لە سەرپۆش دەبۆوە. لە کۆلیژ زۆر منداڵانە رەفتارم دەکرد. ھاورێکانم زۆر ئاموژگاریان دەکردم کە ئەوەندە دڵساف نەبم ئەگەرنا توشی زۆر کێشە دەبم, لەگەل ھەموو کەسێک ھاورێ بووم, رووم خۆش بوو لەگەڵ ھەموو کەسێک، تا ھەڵەیەکم کرد کە دواتر زۆر لەو کارەم پەشیمان بومەوە. بریارمدا سەرپۆشێک بپۆشم بەڵام زۆر بە سادەیی. تا سالێک زیاتر لەمەوبەر کورێکم ناسی, کورێکی زۆر چاک بوو, زۆر ھەوڵی دەدا کە ھەڵەکانم چاک بکەم و وەکو جاران نەبم. وای لێھات ئەوەندەم خۆشویست لە دایکم و باوکم زیاتر, پێم وابو من (زلیخام) و ئەو وەک حەزرەتی (یوسف) بو بۆ من. لەگەڵ ئەو باشتر بوم, بەڵام زۆر جار ھەڵەم دەکرد و وەعدم پێی دەدا کە دووبارەی نەکەمەوە, بەڵام به‌رده‌وام ھەڵەیترم دەکرد, وام لێھات درۆ بکەم تا لە ھەڵەکانم خۆشبێت و بەجێم نەھێلئ. ھەموو شتێکم دەکرد تەنھا لەگەڵی بمێنمەوە و لە دەستی نەدەم. وە جەند جارێک سویندم بە درۆ خوارد تا ئەو ھەڵەی رابردووم نەزانئ, بەڵام کە زانی من پیش ئەو ھەڵەیەکی گەورەم ئەنجامداوە کە شایانی لێخۆشبون نەبووم لای ئەو, بەڵام زۆر بە ھەڵە تیگەیشت, وە بەھۆی زۆری وەعد شکانەکانم و سوێند خواردنم بە درۆ….. وازی لێھینام و جێی ھێشتم… دوای ئەوه‌ بۆ ماوەیەکی زۆر گریام, توشی بئ تاقەتی و خەمۆکی و دڵ ماندوبوون بوم. داوام لە چەند کەسێک کرد کە یارمەتیم بدەن, وە چەند جارێک ھەوڵی ئازاردانی خۆم دا, بەڵام ھیچ جارێک ھیچ شتێکم بەسەر نەدەھات.
زۆر لە خودا دەپاڕامەوە کە یارمەتیم بدات, تا وام لیھاتبوو پێیان دەگوتم ئەوەندە مەچووە ناو دین و لە خەڵک جیا مەبه‌وە خراپە. بەڵام من تاکە کەس تەنھا خودام مابوو,چەند مانگێکە زۆربه‌ی دووشەم و پینج شەمەکانی بەرۆژوو دەبم تا کەفالەتی سویندە بە درۆکانم بدەم. بریارمدا ھەموو ئەو شتانەی کە بوو لەبیر بکەم ئەویش بە گەڕانەوەم بە تەواوی بۆ خوداو دوبارە نەکردنەوەی ھەلەكان. بریارمدا بە لەبەرکردنی قورئان خۆم سەرقاڵ بکەم, وە بەیەکجاری سەرپۆش بپۆشم کە تەنانەت لە ماڵەوەش قژم دیار نەبێ. ئێستا ھەموو ھەوڵێکم رەزامەندی و لێخۆشبونی خودایە. دوای ئەو رەزامەندی دایکم و باوکم کە زۆر شەرمەزاریانم لەوەی خیانەتم لە سیقەی ئەوان کرد. راستە ئەو کەسەی کە خۆشم ویست لە ھەموو کەس زیاتر تێکیشکانم, بەڵام ھەر سوپاسی خودا دەکەم کە رۆژیک لە رۆژان ئەوی بۆ ناردم و فێری زۆر شتی کردم, پیشانی دام کە کئ بەراستی ھاوڕێمە و کێ دوژمنمە؟! فێری کردم کە سیقەم بە کەس نەبێ. وە ڕاستە من زۆر شتم لە دەست دا بەھۆی نەفامیمەوە, بەڵام سوپاس بۆ خودا کە ھیدایەتی دڵی دام و کە ئەمەش جیگای ھەموو شتێک دەگرێتەوە. وە قەت بئ ھیوا نیم لە لێ خۆشبوونی خودا..

داواکارم لە خوشکان و برایانی خەویست کەستان وەک من توشی ھەلە نەبن لەزانکۆ و پەیمانگا و قوتابخانەکان