لایەنەکانی ئیعجازی قوڕئانی پیرۆز پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
سێ شەممە, 14 ئایار 2013 07:50

قورئانی پیرۆز ھەروەک دەزانین تەنھا کتێبێکی ئاسایی نی یە وەک کتێبەکانی تر ، چونکە قورئانی پیرۆز توانای تەواو گونجانی لەگەڵ ھەموو بارودۆخەکانی کاتی خۆی و ئێستا و دواتریش ھەیە و ھەمیشە وەک موعجیزەیەکی زیندوو دەمێنێتەوە ، بۆ ئەمجارەش ئیعجازى قورئان و لایەنەکانی بۆ خوێنەرانی ئیسلام بۆ ھەمووان دەخەینە ڕوو بۆ زیاتر ئاشنابوون بە پەرتوکی پەروەردگار .

پێناسەی ئیعجاز: لەڕووی زمانەوانی /واتا سەلماندنی دەستەوەستانی .(اثبات العجز ) والعجز فی التعارف /اسم للقصور عن فعل الشيء .وهو القدرة .واتە :
* ناوێکە بۆ نیشاندانی نەتوانینی ئەنجامدانی کارێک . ئیعجاز پێچەوانەی توانادارییە ./الاعجاز ضد الاثبات .
المعجزة / امر خارق للعادة مقرون بالتحدي سالم عن المعارضة .واتە: شتێکی نائاساییە کە ھاوشانە بەڕوبەڕوبوونەوە دوورە لە بەرھەڵستکاری .
لەڕووی زاراوە /واتە: دەرخستنی راستگۆیی پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) لەپەیامەکەیدا و دەرخستنی دەستەوەستانی خەڵکی تاڕۆژی دوایی لە بەرھەڵستکاری موعجیزە نەمرەکەی کە قورئانە .

* ( لایەنەکانی ئیعجازی قورئانی )
سەرەتا پێویستە بزانین کەوا لایەنەکانی ئیعجازی قورئان زۆرن ، لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا ڕۆژ لەدوای ڕۆژ زیاتر دەردەکەوێت، چونکە قورئان تاکە موعجیزەیە کە تا ڕۆژی دوایی نابڕێتەوە، شوێنی ھەموو پیت و وشەو رستەیەک لە قورئاندا موعجیزەیە، چونکە ھیچ پیت و وشە و ڕستەیەک ناتوانێت شوێنی ئەوی تر بگرێتەوە بەبێ ئەوەی گۆڕانکاری لەمانەکە دروست بکات.

* ( چەند لایەنێکی ئیعجازی قورئانی )

١_لایەنی غەیبی : قورئان چەندین شتی ڕوو نەداوی باس کردووە لەپاشان
دەقاودەق وەکو خۆی ڕوویانداوە وەک
أ- (سەرکەوتنی ڕۆمەکان بەسەر فارسەکان لەپاش ئەوەی لەبەرامبەریاندا دۆڕابوون /سورەتی الروم (١-٥)
ب- پاراستنی پێغەمبەر( صلی الله علیە وسلم ) لە کوشتن لەلایەن دوژمنانی
/ سورەتی المائدە (٦٧).
ج– پاراستنی قورئان لەلایەن خوداوە /سورەتی الحجر (٩) …ھتد.

٢_ لایەنی ڕەوانبێژی / خوای گەورە ڕوبەڕوبوونەوەی ( تحدی)ی بە قورئان کردووە لە بەرامبەر مرۆڤ و جنۆکە کە ئەگەر دەتوانن تەنھا یەک سورەت وەکو قورئان بھێنن با بیھێنن . بەڵام لەو کات تا ئێستاش نەیانتوانیەوە ئەم ڕووبەڕووبوونەوەیە وەڵام بدەنەوە ، تا ڕۆژی دواییش ئەم ڕووبەڕووبوونەوەیە بەردەوامە، بەڵام ھیچ کەسێک ناتوانێت بیشکێنێت
. قورئان لەسەرەتای تا کۆتاکەی (کە ماوەی دابەزینی نزیکەی / ٢٣ )ساڵی خایاند ھەمووی خاوەنی ئەم ئیعجازەیە . بەپێچەوانەی ووتەی مرۆڤە ڕەوانبێژەکان کە بەدرێژایی کات ووتەکانیان گۆڕانکاریان بەسەردا دێت .

٣_ لایەنی زانستی / قورئان ھانی خەڵک دەدات لەسەر تێفکرین و بەکارھێنانی ژیری (عقل) وگەڕان بەدوای زانست .(ويتفكرون في خلق السموات والارض ..) آل عمران/١٩١ . واتە “تێدەفکرن لە درووست بوونی ئاسمانەکان و زەووی .” (سنريهم آياتنا في الآفاق وفي أنفسهم حتى يتبين لهم أنة الحق.. ) فصلت /( ٥٣ ). واتە( ئێمە نیشانەوبەڵگەی خۆمانیان نیشان دەدەین لەئاسۆکانی بوونەوەردا و لە خودی خۆشیاندا ئەمەش بۆ ئەوەی تا چاک بۆیان ڕوون بێت و دڵنیابن کە ئەو زاتە حەق و ڕاست ڕەوایە ).

وە تاوەکو ئێستاش ھیچ زانستێکی چەسپاو دژیەک نەبووە لەگەڵ قورئاندا.
أـ قۆناغەکانی درووست بوونی کۆرپەلە .(سورەتی الحج (٥) .
ب- کەم بوونەوەی ئۆکسجین لەگەڵ بەرزبوونەوەدا بەرەو ئاسماندا سورەتی
الانعام ئایەتی (١٢٥) .
ج ـ لێک نەچوونی پەنجە مۆری مرۆڤەکان سورەتی ( القیامە) ئایەتی( ٤) .

٤_ لایەنی یاسایی / قورئان ھەڵدەستێت بە دروست کردن ورێکخستنی تاکی چاک لەڕێگای /نوێژکردن – بەڕۆژووبوون – زەکات دان – یەکتاپەرستی – دەست پاکی – ڕاست گۆیی – دادپەروەری …ھتد .لەپاشان رێکخستن و درووستکردنی خێزانی چاک لەڕێِگای ھاوسەرگیریەکی بنیاتنراو لەسەر بناغەی سۆز و رەحمەت و خۆشەویستی و ھەڵسوکەوت کردن لەگەڵ یەکتریدا بەباشی و ڕەچاوکردنی تایبەتمەندی ژن و پیاو لە ئەرک و مافدا . لەپاشاندا درووست کردنی سیستەمێک و دەسەڵاتێکی چاک و بنیاتنراو لەسەر بنەماکانی ڕاوێژ (شوری )کردن و یەکسانی و دادپەروەری و ڕەت کردنەوەی تاکڕەوی……ھتد .

* پوختەی ووتەمان / لەکۆتاییدا دەڵێن با ئاوڕێک لەمێژوو بدەینەوە وە سەیر بکەین کە عەرەب لەپاش ئەوەی دەستی گرت بەقورئانەوە چۆن حاڵیانی گۆڕا لە شوانی ئاژەڵان بۆ گەورەو سەرداری ھەموو جیھان . مەگەر ئەمەیان گەوەرەترین موعجیزە نیە ؟؟؟