حەدیس - هاوڕێ یه‌تی له‌به‌ر خاتری خوا پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
یەک شەممە, 14 نیسان 2013 11:10

ئه‌بو هوره‌یره‌(خوای لێ ڕازبێت )ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌ر (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت)فه‌رمووی: ((پیاوێك بۆ سه‌ردانی هاوڕێكه‌یی به‌ره‌و ئه‌و گونده‌ كه‌وته‌ ڕێ كه‌هاوڕێكه‌ی لێ بوو به‌فه‌رمانی خوا فریشته‌ یه‌ك چووه‌ سه‌ر ڕێگاكه‌ی و لێ پرسی: بۆ كوێ ده‌چیت؟ ئه‌ویش ووتی ده‌چمه‌ سه‌ردانی هاوڕێكه‌م له‌و گونده‌ جارێكی تر لێی پرسی یه‌وه‌ ئایا هیچ چاكه‌یه‌كی له‌گه‌ڵتا كردووه‌ وا به‌په‌رۆشی بۆی؟ ووتی نه‌خێر ته‌نها له‌به‌ر خاتری خوا خۆشم ویستووه‌. ئینجا فریشته‌كه‌ ووتی من له‌لایه‌ن خواوه‌ نێرراوم تا پێت ڕابگه‌یه‌نم كه‌ خواش تۆی خۆش ده‌وێت))

(حدیث صحیح واخرجه‌ مسلم و احمد)