چیرۆک - هه‌موو شتێك به‌ ئیراده‌ی خوایه‌ پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
یەک شەممە, 14 نیسان 2013 11:01

ئه‌بو هوره‌یره‌ (خوای لێ ڕازی بێت ) ده‌فه‌رمووێت پێغه‌مبه‌ری خوا (دروود و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رموویه‌تی سلێمانی كوڕی داوود له‌ دڵی خۆیدا ووتی بڕیار بێت ئه‌مشه‌و بچمه‌ لای هه‌موو خێزانه‌كانم (كه‌ ژماره‌یان سه‌د بوو) به‌ڵكو هه‌ر یه‌كێكیان منداڵێكی ببێت و كه‌ گه‌وره‌ بوون سوار چاكێكی لێ ده‌ربچێت و له‌ ڕێگای خوادا غه‌زا بكات. هاوڕێیه‌كی پێی ووت سڵێمان باشتر وایه‌ بڵێی گه‌ر خوا حه‌ز بكات (انشاء الله‌) به‌لاَم سلێمان ئه‌وه‌ی نه‌وت . پاش ئه‌وه‌ی چووه‌ لای هه‌موویان ، ته‌نها یه‌كێكیان نه‌بێت هیچیان سكیان پڕ نه‌بوو ئه‌وه‌شیان كه‌سكی پڕ بوو منداڵێكی بوو لایه‌كی نه‌بوو واته‌ كه‌رته‌ منداڵێك بوو . ئینجا پێغه‌مبه‌ری خوا (دروود و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رموویی سوێند به‌وه‌ی گیانی (محمد)ی به‌ ده‌سته‌ ئه‌گه‌ر (ان شاء الله‌ )ی بكردایه‌ ئه‌وا نه‌زره‌كه‌ی ده‌هاته‌ دی و بۆی ده‌بوونه‌ پشت و په‌نا له‌كاتی پێویستیدا.

(حدیث صحیح متفق علیه)