هۆكاری هیلاكی درێژ خایەنی لە ناو ژنان بۆ چی دەگەڕێتەوە پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
سێ شەممە, 09 نیسان 2013 12:31

 

 

...............كەم خوێنی: ئەگەر ئێوە بەهۆی سوڕی مانگانە دووچاری كەمخوێن،  منداڵدان  بە هۆی منداڵبوون واتا ئەو كاتەی كە بە هۆی خوێن بەربوونەوە دووچاری كەمی هێمۆگلۆبین دەبن، كەمخوێنی روو دەدات. كاتێك ئۆرگانەكان، ئۆكسجینی پێویست وەرناگرن، ئەنجامی دەركەوتنی هیلاكی لێ دەكەوێتەوە.  هەروەها هۆكاری كەمخوێنی رەنگە بەهۆی خوێن بەربوونی ناوەوە یان كەمی ئاسن، فولیكی ئەسید یان ڤیتامین   B12بێت یان بەهۆی نەخۆشیە درێژخایەنەكان وەكو نەخۆشی گورچیلە بێت، كە نیشانەكانی لە سەرگێژە، هەستكردن بە سەرما و توڕەیی دا دەردەكەوێت. چارەسەر كردنیشی بە سود وەرگرتن لە ئەو حەبانەی كە ئاسنیان تێدایە یان ئەو خۆراكانەی كە ئاسنیان تێدایە وەكو : سپێناخ، (بروكلی) و گۆشتی سوور.  دوای ئەوەی كەمخوێنی چارەسەر دەكرێت، هەستكردن بە هیلاكی ئێوەش تا دوای 30 رۆژ نامێنێت.

ـ كەمی كاركردنی تیرۆئید (هۆرمۆنەكان):

ئەگەر بە گشتی تەمبەڵ، كەم جوڵە و خەمۆكن، دەكرێت هۆیەكەی بۆ كەمی كاركردنی هۆرمۆنەكان بگەڕێتەوە. تیرۆئید رژێنێكی شێوە پەروانەییە كە لە سەرەتای گەرودا هەیە و میتابولیزمی لەش كۆنترۆڵ دەكات. ئەم بارودۆخە دەبێت هۆی ئەوەی كە لەش، خانەكانی بەرهمهێنی تیروكسین و هۆرمۆنەكانی رژێنی ناوەندی رژێنی تیرۆئید تێك بدات و ئەنجامەكەی كەمی كردنی تیرۆئید یان هیپۆتیرۆییدیزم یان كەم بوونەوەی میتابولیزم بێت. ئەم تێكچوونە لە ناو گەورەكانیشدا دەبێتە هۆی ئاوسانی روخسار و زەرد هەڵگەڕانی و ئاوسانی دەست و پێیەكان و هەست كردن بە سەرما لە كەشێكی گەرمدا، بە شێوەیەك كە رەنگە ئەو كەسە لە كەشێكی گەرمیشدا جلی زۆر لە بەر بكات كە هۆیەكەی بۆ كەمی میتابولیزم یان كار كردنی لەش دەگەڕێتەوە.  جوڵە سستەكان، سست قسە كردن، خەمۆكی یان بێتاقەتی، لاوازی و هیلاكی و ئارەزوو كردن لە خەو لە نیشانەكانی دیكەی ئەم نەخۆشیەیە. خواردنی رێژەیەكی زۆر میوە و سەوزەكان باشترین خۆراكی كەم كاركردنی تیرۆئیدە.

ـ هەوكردنی میزڵدان:

هەرچەندە زۆربەی ئافرەتان هەست بە هەو كردنی میزڵدان بە هۆی سوتانەوە یان زۆر میز كردن دادەنێن، بەڵام  هەندێجار هیلاكی دەتوانێت تەنیا نیشانەكەی بێت. زۆربەی جار، هەو كردنی میزڵدان بەهۆی بوونی بەكتریا لەناو ئەو شوێنەدا بێت كە بەهۆی خۆ نەپاراستن لە كاتی سەرئاوچوون یان لە كاتی جووت بووندا روو دەدات.  ئەگەر پزیشكی ئێوە گومانی لەم نەخۆشیە كرد،چارەسەر كردنی ئەم نەخۆشیەش تا رادەیەك ئاسان و خێزایە و دواتر هەستكردن بە هیلاكیش نامێنێت.

ـ زۆر بەكارهێنانی قاوە:

زۆربەی خەڵك بۆ نهێشتنی هیلاكی و وەرگرتنی وزە، روو لە خواردنەوەی قاوە یان خواردنەوەكانی دیكە دەكەن، بەڵام بۆ كۆمەڵێك لە ژنان زۆر بە كارهێنانی قاوە ئەنجامەكەی پێچەوانەوە دەكاتەوە. بە پێی ئەوەی كە زۆر خواردنەوەی قاوە بۆ هەندێك كەس هیلاكی بە دواوەیە و ئەگەر وا بیر دەكەنەوە ئێوە پێویستیتان بە قاوەی زۆرتر هەیە تاوەكو هیلاكی پێ كەم بكەنەوە ئەوە لە هەڵەدا چوون. ئەم كارە، بارودۆخەكە دژوارتر دەكات.

ـ هەستكردن بە خنكان لە خەودا:

ئەگەر ئێوە بە رادەیەكی پێویست نەخەون، بێگومان هەست بە هیلاكی دەكەن، بەڵام چ شتێك دەبێتە هۆی لەدەستدانی خەوێكی ئاسودە؟ لە حاڵەتێكدا، هەستكردن بە تەنگە نەفەسی لە خەودا كە جۆرێكە لە تێكچوونی خەو، دەبێتە هۆی ئەوەی كە ئێوە بەردەوام بە خەبەر بمێننەوە. ئەو كێشەش زۆربەی جار لە شەودا روو دەدات و هەموو جارێك تەنگە نەفەسی بۆ ماوەیەكی درێژ خەوتان دەزڕێنێت و سوڕی رێكوپێكی خەوتان لێ تێكدەچێت. تەنیا نیشانەی ئەو تێكچوونەی خەوەش هیلاكی بەردەوامە. لەم حاڵەتەدا (مجرا) سەرەوەی هەناسە كێشان دووچاری كێشە دەبێت و زۆربەی ژنە قەڵەوەكان تووشی ئەم گرفتە دەبن. پرخە كردن یەكێكە لە نیشانەكانی ئەم حاڵەتە. بۆ ئەم مەبەستە پێویستە كێشتان دابەزێت و واز جگەرە كێشان بهێنن. لە كاتی دژواریدا نەشتەرگەری پێویستە و تاوەكو رێگاكانی بكرێتەوە. چارەسەر نەكردنی رەنگە نەخۆشی دڵی لێ بكەوێتەوە.

ـ نەخۆشیە نادیارەكانی دڵ:

ئەگەر دوای ئەنجامدانی چالاكی جەستەیی سوك كە هیلاكی بە دواوە نییە، هەست بە هیلاكی بكەن، وا باشترە سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بكەن. بە پێی توێژینەوەكان، هیلاكی زۆر دوای ئەنجامدانی كارە ئاساییەكانی وەكو گسك لێدان و یان هاوشێوەی ئەوە رەنگە بەهۆی جۆرێك لە نەخۆشی دڵەوە بێت، بەڵام ئەوەش بەم مانایە نییە كە ئەگەر هەر جارێك باوێشكتان بێت وا بیر بكەیتەوە كە تووشی نەخۆشی دڵ بوون. زۆربەی جار، هیلاكی نیشانەی سەرەتایی نەخۆشی دڵ نییە، بەڵكو پەیوەندی بە بابەتی دیكەوە هەیە. بە هەر حاڵ نەخۆشی دڵ سەرقاڵەی هۆكارەكانی مردنی ژنانە و بۆیە گرنگی پێدانی پێویستە. كەواتە ئەگەر هیلاكی لە دوای چالاكییەك دەركەوت، باشترە بۆ ئەنجامدانی پشكنین سەردانی پزیشك بكەن. ئەگەر هیلاكی ئێوە پەیوەندی بە دڵی ئێوەوە بوو، پزیشك بە دانی چارەسەر و ئامۆژگاری پێویست، لە نەهێشتنی هیلاكی و گەڕانەوەی زوەدا هاوكاریتان دەكات.