لە دوای پڕۆسەی هاوسەرگیری ئەركەكان چین پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
سێ شەممە, 09 نیسان 2013 11:54

هەندێك لە ژنان بە هۆی بیروڕا و بارودۆخی ژینگەیی و كۆمەڵگەوە و هەروەها بە هۆی كامڵ نەبوونی جەستەییان بە شێوەیەكی ناهۆشیارانەوە دوای پڕۆسەی هاوسەرگیرییەوە تووشی چەندین گرفت و كێشەی دەروونیەوە دەبنەوە. كە هەندێك خەمۆكی و بێزاربوون لە ژیانی رۆژنەیدا  لێدەكەوێتەوە ئەم رووبەڕوو بوونەوانەش ئاكامی خراپی لێ‌ دروست دەبێت كە رەنگە ببێتە هۆی تێكچوونی ئەم پڕۆسەیە كە ئەمانیش  بریتین لە 3 قۆناخی یەك لە دوای یەك ، پیاوان دەبێت ئەم بابەتانە بە وردی لە بەر چاو بگرن، چونكە ئەوان ئەگەر ژیانێكی ئاسودەیان دەوێت دەبێت ئەم دوو هاوكێشەییە رابگرن  وەكو تای تەرازوەكە كاربكەن، بۆ ئەوەی  بتواندرێت بارودۆخێكی جێگیردروست ببێت.

پەیوەندییە هەستیارەكان كارێگەرییەكی راستەوخۆیان لە سەر رۆح وپلەی دڵخۆشی كەسەكانەوە هەیە بەڵام بەداخەوە داب و نەریتە كۆنەكان بەهێزترن!

ئەم حاڵەتەش زۆربەی جار دوای هاوسەرگیری دەست پێدەكات و ئەوە پیاوكانن كە ددەبێت دەورێكی گرنگ لەم ناوەدا بگێڕن. بەڵام بەداخەوە لەم بارەیەوە هیچ نازانن بەڵام وابیر دەكەنەوە چونكە بۆ نمونە 3 ساڵ یەكێكیان ناسی ئیتر بە باشی دەیناسن ! بەهەر حاڵ ئیٍمە لێرەدا ئەم بابەتە دەخەینە روو تاوەكو لە كاتی رووبەڕوو بونەوەیاندا دووچاری شڵەژان نەبن.

1-گروپی یەكەم ئەو ژنانەن كە لە ژیانێكی كۆندا دەژین واتا داب و نەریت بەسەریاندا زاڵە و زۆربەی دایكان و دەووبەری ئێمەش دەگرێتەوە. ئەوانە كە كێشە وگرفتی زۆریان لە ماڵەوەدا هەیە و گشت توانای هۆش ورۆحی و جەستەییان بۆ چالاكیی و كارەكانی ماڵەوە بە هەدەر دەڕوات جگە لە كێشەی دارایی و دابین كردنی بژێوی ژیانیان و ئەمەش هۆكارێكە بۆ ئەوەی ژیانی رۆژانەیان تەواوی بیرو هۆشیان داگیربكات و ئەوەندە لە ناو دەروونی  خۆیاندا ون بن كە بە یەك جاری بیانكات بە پەیكەرێك لە بەرد ! ئیئتر ئەوان یان توانایان نامێنێت و یان زۆر سادە لە پەیوەندییەكانی نێوان ژن و مێرد دەڕوانن وەكو یەكێك لە ئەركەكانی ماڵەوە !!

بەداخەوە ئەوان زۆر زوو دابەش دەبن. لە لایەك چونكە ئەم گرفتانە گشت بیروهۆشی ئەوانی داگیر كردووە ئیتر خاوەن بیرێكی هێمن نین كە بیانەوێت پێشوازیكەرێكی رۆحی پیاوێك بن بێگومان پیاویش ژیانێكی دوورە پەرێز لە ماڵەكەیدا دەدۆزێتەوە. لە لایەك ژنەكەی زۆر ماندوو دەبێت و لە لایەكی دیكەوە  ئەو ژنانە شتێكیان دەست ناكەوێت لە ئاكامدا تەنها خۆیان وادەردەخەن كە رازین، دەمامكی رازی بوون لە سیمایان دەبەستن بەڵام دەروونیان دەشارنەوە.

2-گروپی دووەم ئەو ژنانەن كە لە قۆناغی سەرەوە بە سەلامەتی دێنە دەرەوە ئەوانە گرنگی بە خۆیان و پەیوەندییەكانی نێوان خۆیان و هاوسەرەكەیان دەدەن و ناهێڵن گرفتەكانی كۆمەڵایەتی خەڵوەتی ئەوانە تێك بدات. بەڵام گرفتەكە لێرە دایە كە ئەم ژنانەش نارازین! بە ئاسانی دەتوانی ئەم جۆرە ژنانە لە دەرووبەرتاندا بدۆزنەوە. ئەو ژنانەی زۆر ئارەووی لاواندنەوە دەكەن. بەڵام بە هۆی پەروەردەی هەڵەوە نائاگایانە دوچاری جۆرێك ئازار چەشتن لەم جۆرە پەیوەندییانەدا بوونەتەوە. تەنیا هۆیەك كە دەبێتە هۆی ئەوەی كە پەیوەندی دروست بكەن ئەوەیە كە كەسی بەرامبەر هاوسەركەیانە و بۆ رازی دەبن ! كە ئەمەش شێوەیەكی ئابڕومەدانە وەردەگرێت ! ئەم شێوازە بۆ كاتێكە كە پەیوەندییەكانی نێوان ژن ومێرد وەڵامدەرەوەی ژن نییە بەڵام ئەم ژنانە لە گەڵ ئەم جۆرە بابەتانەدا جیاوازن. ئەوانە بەهۆی لاواندنەوەوە  بە ئارامی دەروونی دەگەن بەڵام چێژ لە پەیوەندی وەرناگرن لە راستیدا لاواندنەوە ئەوانە رازی دەكات.بە مانایەكی تر ئەوانە هەموو كات تینوون و ئاو خواردنەوە بەڵام تینوێتی ئەوانە ناشكێت. ئەگەر ئەم جۆرە كەسانە بەهایەك بۆ خۆیان دانەنێن و لەم بیرە كۆنە خۆیان دەرباز نەكەن و وەكو مافێكی خۆیان لە پێداویستیە سروشتیەكانی خۆیان نەڕوانن لە راستیدا دوچاری فشارێكی دەروونی دەبنەوە و بە ئاسانی دەكەونە ناو كێشەكانی ژیان و دوای هەوڵێكی زۆر  تا دەگەنە گروپی یەكەم.

3-گروپی سێیەم: ئەو ژنانەن كە لە قۆناغی دووەمیش بە سەلامەتی دێنەدەرەوە  بەڵام ئەمجارەیان زۆر خوێن گەرمن و لە كۆتاییدا لەم بارەیەوە خۆیان لە سەر بانەوە دەخەنە خوارەوە!! بە دروستی وەكو مومێك كە لە دوولاوە دەسوتێت رووناكی زۆر دەداتەوە بەڵام زووش كۆتایی پێدێت! كێشەكە لەوە دایە كە بە هۆی سەركوت كردنە یەك لە دوای یەكەكان، چاوەڕوانیەكی زۆریان لە پەیوەندییەكانی نێوانیان هەیە ئەوانە وابیر دەكەنەوە پەیوەندی نێوان دوو هاوسەرە ئەوەند عاشقانە بێت یەكێكیان لە ناو بەرێت !! بەداخەوە هەڵە و كەم و كورٍی ژنان لەم بارەیەوە زۆرە چونكە تێگەیشتنی ئەوان لە چێژ وەرگرتن بەهۆی سەركوتكردن و ژیانێكی بەردەوام لە بیركردنەوەكانیان و چاوەڕانی  عاشق بوون، شتێكە بەدەر لە توانای پەیوەندییەكی نێوانیاندایە  ئەوان دەبێت بە خۆیاندا بچنەوە و نەهێڵن كە لە سنوری میانەڕەویەوە دەربچن ئەمجۆرە كەسانە لە دیدێكی  رۆمانسیەوە زۆر بە خێرایی پەیوەندی خۆیان لەگەڵ هاوسەرەكانیاندا لە دەست دەدەن. چونكە هاوسەرەكانیان ناتوانانن وەڵامدەرەوەی خواستەكانی ئەوان بێت .

وشەی "خۆشم دەوێی" رەنگە بۆ زۆربەی كەس گوتنی زۆر دژوار بێت و پێویستی بە كاتێكی گونجاو هەیە، بەڵام زۆر پێویست ناكات كە ئەم وشەیە بە زمان بگوترێت تاوەكو كەسی بەرامبەر ئاگاداری هەستەكانی دەروونی ئێوە بێت. هەر چەندە ئەم وشەیە دەتوانێت نیشاندەری دەربڕینی هەستەكان بێت بەڵام دەتواندرێت لە رێگای جۆراوجۆرەوە خۆشەویستی خۆت نیشانی بەرامبەرەكەت بدەی كە دەتوانێت زۆر كاریگەر بێت و پەیوەندیەكی پتەو و خۆشی بهێنێت و بەزیندوویی وسەلامەت بیهێڵێتەوە و بیپارێزێت. تەنانەت رێگای زۆر سادە و ساكار هەیە كە ئازادانە دەتواندرێت رادەی ئازادی و دەربڕینی ئێوە دەربخات.

1- جەخت كردنەوە ، سوپاس كردن، رێزلێنان.

یەكێك لە خەسڵەتە سروشتیەكانی هەرمرۆڤێك ئەوەیە كە بەدوای جەخت كردنەوە و پشتگیری لە لایەن كەسانێكەوەیە كە خۆشیان دەوێت. هەر بۆیە زۆر باش دەبێت تا دەتوانن هەوڵ بدەن تاوەكو دڵنیابن لەوەی كە هاوسەری ژیانتان بزانێت كە تا چەندە خۆشتان دەوێت و رێزی لێ‌ دەگرن. بۆ باسكردنی ئەم بابەتە هەستتان سەبارەت بە هاوسەرەكەتان چۆنە پیویستیتان بە كاتێكی زۆر نییە. ئەگەریش وا هەست دەكەن كە ئەو لەم كاتەدا دەزانێت و دەتوانێت كە هەستی ئێوە بە ئاگا بێنێتەوە و هەستی خۆشەویستی زیاتر بۆ ئێوە بجوڵێت.

ئێمە هەمومان  پێمان خۆشە تاكو بەهۆی ئەو كارانەی كە ئەنجامی دەدەین لەلایەن كەسانی دیكەوە پەسندكراوبن. جا ئەو كارە چ دابین كردنی بژیوێ‌ ژیان بێت یان پەروەرد كردنی منداڵ، یان شێوازی كارەكانی رۆژانەمان یا خود روانینی ئێمە بۆ بابەتە جیاوازەكان یان ئەو سەركەوتنانەی كە بەدەستیان  دەهێنین.

كەواتە ئەگەر بتانەوێ‌ بە بەردەوامی رەخنە بگرن و تەنیا لایەنە خراپەكانی هاوسەری ژیانتان ببینن، بە گوتنی خۆشم دەوێی، ناتوانن شتێك ئەنجام بدەن بۆ پێشخستنی پەیوەندییەكانتان.لە راستیدا بەم كارەتان زیاتر بەهای خۆتان لە دەست دەدەن و بە ئاسانی ئەو دەتوانێت ئاگاداری ئەوە بێت وتەكانیان لە ناخی دڵەوە نایەتە دەرەوە.

بەداخەوە زۆربەمان ئەم كارە دەكەین. لە سەرەتادا دەبێت ئەو هۆكارانەی كە دەبنە هۆی ئازارگەیاندن بە كەسی بەرامبەرتان دەست نیشان بكەن تاوەكو رەخنەكانتان ئازار هێنەر نەبن بۆ بەرامبەرەكەتان. دەبێت ڕێگای رووبەڕوو بوونەوەتان زۆر بە باشی هەڵبژێرن و بە ڕێگای گفتگوگۆ و دیالۆك رەخنە بگرن لە جیاتی ئەوەیكە گشت گرنگی خۆتان لە سەر هەڵە و عەیبەكانی كەسی بەرامبەرتان كۆبكەنەوە، دەبێت هەوڵ بدەن سەبارەت بەو بابەتانەی كە ئەو تواتای هەیە پشتگیری لێ بكەن و رێزی لێ‌ بگرن. بۆ نمونە هەركاتێك هاوسەرەكەتان بەئەنجامدانی كارێك بە شێوەیەك دەیەوێت سۆزو خۆشەویستی خۆی بۆ ئێوە دەرببڕێت لە بیرتان نەچێت بە چەند پەیڤێك سوپاسگوزاری خۆتان دەربخەن "وەكو سوپاس كردن لە وەیكە ئەم كارەت لە جیاتی من ئەنجامدا ، یان من دەست خۆشیت لی َدەكەم ."یان چەند دەربڕینێك كە هەر چەند كورتیش بن هەستی خۆتان نیشان بدەن.

1-كارێك بكەن كەوا هەست بكات كە كەسی یەكەمە:

1-سپاردن وبە پرسیارێتی بنچینەی پەیوەندییەك پێك دەهێنێت بەتایبەتی لە پەیوەندییەكانی خێزانیدا. هەر چەندە لە ژیانی هاوبەشی نێوان ژن مێرددا دەبێت پەیوەندییەكانی نێوان ژن ومێرد لە بابەتە هەرە لە پێش و گرنگەكان بن، بەڵام هیچ گومانێك نیە كە هەر یەكێك لە ئەندامانی خێزان چەندین كارئەنجام دەدەن. كاری رۆژانە، منداڵ، هاوڕێیان و یان خزم و كەسان و كارەكانی تری كۆمەڵایەتی بە شێوەیەكی ئاسان دەتوانن گرنگی لە ژیان وەربگرنەوە و كاتێكیش كە منداڵێك دێتە ناو ژیانی هاوسەریتان، ئیتر پانتایی شانۆی ژیانتان دژوارتر دەبێت هاوبەشەكانی ژیان بەتایبەتی  دایكان ئەو كاتەی كە دەبێتە خاوەن منداڵ وابیر دەكەنەوە كە تەنیا ئەركێك كە دەبێت لە ژیانیاندا پێ‌ ی هەستن چاودێری و پەروەردە كردنی منداڵەكانە. لە ژێر كارتێكردنی ئەم هەلومەرجەشدا لایەنی دیكەی ژیان كە هاوسەرە فەاموش دەكرێت. دەبێت گرنگی بەم بابەتە بدرێت كە هاوسەرەكەتان وەكو گشت ئەركە پێویستەكانی ژیانتان، ئەویش گرنگی خۆی هەیە و دەبێت لە بەر چاو بگیرێت ئەوەش جێ‌ بەجێ‌ ناكرێت مەگەر ئەوەی كە كاتێكیش بۆ سۆزو خۆشەویستی تەرخان بكرێت. گوتنی تەنیا "خۆشم دەوێ‌ ی"شتێك ناگۆرێت و بەس نیە . ئەمە پێویستی بە كاركردنی زیاتر هەیە لەم بارەیە لە لایەنی ئێوەوە. دەبێت هەوڵ بدەن كە كاتێك بۆ هاوسەركەتان تەرخان بكەن و لەم كاتەشدا زیاتر گرنگی بە هاوسەرەكەتان بدەن و كاتێكی تەواوی بۆ تەرخان بكەن .ئەركەنتان پشت گوێ‌ مەخەن و دژی پێداویستیەكانی ئەوان مەوەستن لە بەر ئەوەی كە هەڵەیەك دەكات،  زیاتر لە پێویست رەخنە مەگرن و تەمبێی مەكەن كە كاتەكانتان لەگەڵ ئەودا بەسەر نەبەن. ئەگەر بڕیارتان داوە كە هەموو شەوێك لە گەڵ هاوڕێكانتان بچنە دەرەوە ئەوە هیچ كات ئەوە ناگەنێت كە ئێوە خۆشتان دەوێت و دەتانەوێ‌ كاتێكی زۆری لە گەڵدا بەسەر ببەن ئەوە لە سەر شانی ئێوەیە كە هاوسەنگیەكی گونجاو لە نێوان كارەكانتان دا دروست بكەن.

3-كارە بچوكەكان زۆر بەر چاوترن.

بە تێروانین و هەوڵدانی زۆرتان دەتوانن خۆشی و شادییەكی زۆر بۆ ژیانتان دابین بكەن وشەی "خۆشم دەوێ‌ ی "بە شێوەیەكی سادە وساكار بۆ كەسی بەرامبەرتان روون بكاتەوە.

گرنگی ودڵسۆزی بەتایبەتی كاتێك كە زۆر تایبەتی بێت و سەرچاوەی گرتووە لە خۆشەویستی نێوان دوو كەس، نیشاندەری ئەوەیەكە ئێوە رێزلە بەرامبەركەتان دەگرن. هەوڵ بدەن تا ئەو شوێنەی كە دەتوانن بە روویەكی كراوە لەگەڵ خواست و پێداویستەكانی هاوسەرەكەتان رووبەڕوو ببنەوە و پێش ئەوەیكە شتێكتان لێ‌ داوا بكات خواستەكانی جێ‌ بەجێ‌ بكەن.

بە بیرهێناوەی روواوەكانی ڕابردوو كە گرنگن، هەوڵ بدەن كە هەموو كات هەنگاوێك بڕۆنە پێشەوە، هەوڵ و خواستەكانی هاوسەرەكەتان پێش ئەوەیكە دەریان بخات، ئێوە پێش بینی بكەن و لە كارەكانیدا هاوكاری بكەن  رێ‌ نوێنی بن.

بۆ نمونە ئەگەر وا بڕیارە لە شوێنی كارەكەیدا سەبارەت بە بابەتێك وتار بخوێنیتەوە دەست پێشخەری بكەن و ئەو كارەی كە داوای لە ئێوە نەكردووە جێ‌ بەجێ‌ بكەن . چاوەڕێ‌ ئەوە مەكەن تاوەكو داواتان لێ‌ بكات  ئێوە پێش ئەوەی ئەم داوایەتان لێ‌ بكات ئەم دەرفەتە بقۆزنەوە و ئەو كارە بكەن فێر بن كە گوێگرێكی زۆر باش بن تەنانەت ئەگەر بابەتەكە زۆر لای ئێوە گرنگیش نەبوو و هەوڵ بدەن كە ئامۆژگارییە ڕەواكانی خۆتان لای خۆتان بپارێزن.

1-هەموو شتێكی ئەو بن.

ئەگەر لە قۆناغی دەزگیرانی دان ویان هاوسەرگیریتان كردووە ، ئەركتان زۆر لەوە گرنگترە كە لە سەرشانی ئێوە دانراوە. ئێوە دەبێت هاوڕییەكی عاشق و پارێزەری نهێنیكانی ئەو بن.

هەوڵ بدەن ئەگەر منداڵیشتان هەیە دایكێكی باشیش بن و گشت ئەركەكانی بە شیوەیەكی 100%جێ‌ بە جێ‌ بكەن.

هاوڕییەك بن كە راستگۆ ودڵخۆشە .عاشقێك بن كە پڕەلە هەست و دڵسۆز و پارێزەری نهێنیەك بن كە جێگەی متمانە پێ‌ كردنە. دەبێت گوێیەكی بیسەربن بۆ ئەو كەسێك بن كە هەر كاتێك ویستی ، بتوانێت پشت بە ئێوە ببەستێت ئەگەر هاوسەرتان هەیە، تا دەتوانن دایكێكی لێپرسراوبن، تاوەكو ئەوە بزانێت كە زۆر خۆشتان دەوێت و ئەم منداڵەی كە بە یەكەوە گەورە دەكەن بە شێوەیەكی جوان پەروەردە دەكەن وچاودێری دەكەن . ئەگەردەتانەوەێ‌  هەموو شتێكی ئەو بن دەبێت هەوڵ بدەن كە كات و وزە خەرج بكەن، بەڵام ئەم هەوڵانەی ئێوە بەرلە گوتنی هەر وشەیەكی "خۆشم دەوێی"ئەوەی بۆ دەسەلمێنێت كە خۆشتان دەوێ‌.

تا ئەو كاتەی كە ئەم شێوازە جۆراوجورانەی وشەی خۆشم دەوێ‌ ی لە ژیانی رۆژانەتان تاقی دەكەنەوە دڵنیا بن كە وەڵامێكی زۆر پۆزەتێڤانە لە لایەن هاوسەرەكەتانەوە وەردەگرن و تەنانەت چەندین كاردانەوەی باشتر لە بەرامبەر ئێوە دانیشان دەدات.

كەواتە هەر لە ئێستاوە دەست بەكار بن و بۆ هاوسەری ژیانتان بسەلمێنن كە چەندە خۆشتان دەوێت.