خواردنەوەیەكی رۆژانە ژیانت دەخاتە مەترسییەوە پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
دووشەممە, 01 شوبات 2021 18:30

تەندروستی مرۆڤ دەكەوێتەوە سەر ئەوەی چ جۆرە خواردن و خواردنەوەیەك هەڵدەبژێرێت، هەندێك لە خۆراكەكان بێ ئەوەی بە خۆمان بزانین زیان بە تەندروستیمان دەگەیەنن.

بە پێی هەواڵێكی ماڵپەڕی برایتساید، كاكاو رێژەیەكی زۆر لە ترسی ئەكسالیك-ی تێدایە، كاتێك لەگەڵ كالسیۆم-ی شیر تێكەڵی دەكەیت، رێگری دەكات لە هەڵمژینی كالسیۆم، ئەمەش بەشداری دەكات لە دروستكردنی كریستاڵی ئۆكزەلەیت، كە لەڕادەبەدەر زیانبەخشە بۆ تەندروستی گورچیلەكان.

پسپۆڕان رێنمایی دەكەن كە دوربكەونەوە لە تێكەڵكردنی كاكاو و شیر، ئەگەریش ئارەزویان كرد بیخۆن پێویستە ئەو شیرەی تێكەڵی دەكەن بێ چەوری بێت، بەم شێوەیە زیانی نابێت.

هەروەها خواردنەوەی كوپێك شوكولاتەی گەرم لە هەفتەیەدا ئاساییە و زیانی نییە، بەڵام زیاتر گرنگی بە خۆت بدە ئەگەر گرفتی گورچیلەكانت هەیە، باشترە خواردنەوەی كەمبكەیتەوە.