بەهۆی ڕوداوێکی هاتوچۆوە حەوت ئەندامی خێزانێك بونە قوربانی پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
یەک شەممە, 15 ئازار 2020 19:29

بەڕێوبەری هاتوچۆی قەزای کفری ڕایگەیاند، بەهۆی ڕوداوێکی هاتوچۆوە لەسەر ڕێگای کفری- کەلار، لەنێوان دو ئۆتۆمبێل، ئافرەتێک گیانی لەدەستدا و شەش کەسی دیکەش بەسەختی برینداربون.

ئاراس کەریم، بەڕێوەبەری هاتوچۆی قەزای کفری بەخەندان- ی ڕاگەیاند، "بەهۆی ڕوداوێکی هاتوچۆوە لەنێوان دو ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگای کفری - کەلار نزیک گوندی عەوڵاقوت، لەئەنجامی ڕوداوەکەدا ژنێک گیانی لەدەستداوە و شەش کەسی دیکەش بەسەختی برینداربون، کە هەمویان ئەندامی خێزانێکن"

ئاماژەی بەوەشکرد، "بریندارەکان باری تەندروستیان باش نیە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی کەلار کراون، تیمەکانی هاتوچۆ دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردوە"