فیدراسیۆنی تەندروستی تورکیا چارەسەری کۆرۆنای راگەیاند پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
یەک شەممە, 15 ئازار 2020 18:30

 


فیدراسیۆنی تەندروستی تورکیا چارەسەری کۆرۆنای راگەیاند و دەڵێت" لە ماوەی سێ چرکەداکاریگەری دروست دەکات".

سەرۆکی فیدراسیۆنی تەندروستی تورکیا بەیاننامەیەکی بڵاوکردوەتەوە و تیایدا دۆزینەوەی چارەسەری بۆ ڤایرۆسی کۆرۆان راگەیاندوە



رەشید دینچ سەرۆکی فیدراسیۆنی تەندروستی تورکیا بەیاننامەیەکی بڵاوکردوەتەوە و تیایدا دۆزینەوەی چارەسەری بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاندوە.

لەسەر چەندین جۆری بەکتریا و ڤایرۆسی دیکە تاقیکراوەتەوە و لە ماوەی2-3 چرکەدا توانیویەتی سەرجەم هەوکردنە ڤایرۆسی و باکتریاییەکان لەناو ببات



لە بەیاننامەکەدا دینچ دەڵێت" چارەسەرەکە لەسەر چەندین جۆری بەکتریا و ڤایرۆسی دیکە تاقیکراوەتەوە و لە ماوەی2-3 چرکەدا توانیویەتی سەرجەم هەوکردنە ڤایرۆسی و باکتریاییەکان لەناو ببات".

بەگوێرەی رونکردنەوەکەی سەرۆکی فیدراسیۆنی تەندروستی تورکیا، چارەسەرەکەی ئەوان جیاواز لە چارەسەرەکانی دیکە لەرێگەی دژەباکتریا(Antibiotics) و دژەڤایرۆسەوە (Antiviral)نیە بەڵکەو بە تەکنیکێکی نوێ و لەرێگەی تیشکی سەرو بنەوشەی(Ultraviolet) ڤایرۆس و باکتریاکان لەناو دەبات".

دینچ ئاماژە بەوەش دەدات، هەر لە ئێستاوە خواستێکی زۆر لە وڵاتانی جیهانەوە بۆ چارەسەرەکە پێشکەش بە تورکیا کراوە و وڵاتی ئیتاڵیا و مەکەدۆنیا دەستپێشخەریان کردوە بۆ كرینی چارەسەرەکە.

لەبەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا باس لەوەکراوە، تورکیا ئامادەیە بەبێ جیاکاری ئاین و رەگەز و زمان و کیت و ئامێرەکانی چارەسەرەکە بدات بە وڵاتانی دیکە.



تیشکی سەرو بنەوشەیی هەندێک جار بە روناکی ڕەشیش ناودەبرێت چونکە بە چاو نابینرێت، خۆر سەرچاوەیەکی سەرەکی تیشکی کارۆموگناتیسییە کە تیشکی سەرو بنەوشەیی بە سێ بوار دەگاتە زەوی، بواری (UVA)، بواری (UVB)، بواری (UVC) کە ھەریەکیان درێژی شەپۆلی جیای ھەیە، بەڵام چینی ئۆزۆن بڕێکی زۆر لەم تیشکە دەمژێت لەبەر ئەوە (%99) ی تیشکی سەرو بنەوشەیی کە دەگاتە سەر زەوی تەنھا لە بواری (UVA) دایە.



ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەشێوەیەکی زۆر خێرا تەشەنەدەکات، تاکاتی ئامادەکردنی ئەم راپۆرتە بەهۆیەوە 134هەزار و157 حاڵەتی توشبون لەسەرانسەری جیهاندا تۆمارکراوە، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتوەتە چوار هەزار و 965 کەس، هاوکات تەنها یەک حاڵەتی توشبون لە تورکیا تۆمارکراوە