♥♥ماڵبه‌ری ده‌باشان زانیاری هه‌مه‌ره‌نگ♥♥

دوای موسڵمان بوونی چۆن باسی ئیسلام دەکات؟

ولاتی سوید یەکیکە لە و ولاتانەی لە رووی پیشکەوتن و داهینان و لایەنی مادیەوە لە چلەپۆدایەو، بەلام بە تەنها لایەنی مەتەریالیستی نەبوەتە هۆی بەختەوەری و ئاسودەیی بۆ تویژەکانى ئەم ولاتە ، بۆیە دەبینین تاکەکانى ئەم کۆمەلگایە بە پیی داتاو ئامارەکان سالانە ریژەی خۆکوشتن 2000 بۆ 2500 دەبیت ، بە شیوازی جۆراو جۆر بە خۆ خستنە ژیر شەمەندەفەر بیت ، یان خۆ هەلدان لە بالەخانەبەرزەکان ، ئەمەش دەرئەنجامی دوور کەوتنەوەیە لە بەها ئیمانى و رۆحیەکان ، هیچ یەکیک لەم خەلکانەی کە پەنا بۆ خۆکوشتن دەبەن گرفتی لایەنی مادی و هەژاری نیە ، چونکە سیستەمی ولات وا داریژراوە هەموو کەسیک ئەگەر توانای ئیشکردنیشى نەبیت یان کاری دەست نەکەویت موچەی مانگانەی بۆ دابین کراوە لە لایەن بیمەی کۆمەلایەتی شارەوانیەکان ، چونکە گەر مرۆڤ تەنها گەدەو گیرفانى پر بوو ، بەلام لایەنی رۆحی و ئەخلاقی فەرامۆش کرد ئەوکات نائارامی روو لە دلەکان دەکات ، هەر وەک ریتشارد نیکسۆن سەرۆکی پیشوی ئەمریکا دەلیت ” هەر کۆمەلگاو شارستانیتیک ئەگەر دوور بکەویتەوە لە بنەما ئەخلاقی و ئیمانیەکان ئاوا رووخان چاوەروانیتی و تەکنۆلۆجیاو زانستی سەردەم دادی نادات ” بۆیە دەبینین کاتیک گەنج و لاوانى ئەوروپا ئاینی ئیسلام دەکەنە ناسنامەی خۆیان زۆر پەرۆشی ئەوەن زیاتر گرنگی بە لایەنی پەروەردەیی و ئیمانى بدەن ، چونکە لایەنە مادیەکەی ولاتەکەیان ئارامی و بەختەوەریی پی نەداون ..

بۆیە پەنا بۆ ئاینی ئیسلام دەبەن تاوەکو تیا نەچن ، کە دەبنە موسولمانیش ، هەمیشە لە هەولی پاکردنەوەی دلەکانیان بە زیکرو شوین کەوتنى بست بە بستی سونەتەکانى رەسوللە ، هەر وەک سۆفیەکی نورانى سینەپاکی کورستان وان ، بە پیچەوانەی گەنج و لاوانى نیو رابونی ئیسلامی کوردستان کە جاران تەنکە ریشیکی سونەتیان دەهیشتەوە وا ئیستا کاریگەری گلۆبالیزم ئەوەشیانى لی سەندۆتەوە، لە بریدا مۆدی سمیل تاشین و سەکسوکە هیشتنەوەیە !

پیمان باش بوو رای یەکیک لەو گەنجە خواناس و رۆح سوکەی شاری ئیسکلیستونای سوید وەرگرین ، کە باس لە ژیانى خۆی دەکات کاتی لە سەر ئاینی مەسیحیەت بوەو پاشان چۆنیتی موسولمان بونی خۆی ..

” سەرەتا ناوی بەریزتان چیە ؟ وە چۆن ئاینی ئیسلامت هەلبژارد؟

” سەرەتا سوپاس بۆ خوای گەورە کە هەموو شتیکی بەخشیە من کە ئاینی ئیسلامە ، ناوم نیکلاس لاندیرهالە و تەمەن بیست سالە ، دوای موسولمان بونم ناوی خۆم گۆری بە عەبدلحەکیم ، لە گەل دایکم و سیً خوشکی بچوکم ژیان بەسەر دەبەین لە شاری ئیسکلیستونا .

ئەم باوەرەم بۆ ئەوە دەگەریتەوە کە پیش موسولمان بونم هەستم بە بۆشایەکی دەرونی دەکرد لە ژیانمدا ،وە کەسیکی چالاک بوم لە نیو ئاینی نەسرانی ، لەگەل ئەمەشدا هەمیشە هەستم بە نەبونی شتیکی گرنک دەکرد ، هەرچەندە لەسەر ئاینی مەسیحی بوم بەلام هەرگیز باوەرم بەوە نەبوە کە پیغەمبەر عیسا کوری خوا بیت ، وە باوەریشم بە سیانەی موقەدەس نەبوە ، کاتی کەسیک پرسیار لە قەشەیەک یان زانایەکی نەسرانی دەکات ئایە چۆن عیسا کوری خوایە وە یان دەربارەی سیانەی موقەدەس ، هەرگیز ولامیکی ئاوات پی نادەن کە جیگەی رەزامەندی مرۆڤ بیت و شتییکی مەنتیقی بیت ..

هەمیشە باوەرم بە یەکتایی خوا هەبوە هەرچەند هیچم دەربارەی ئاینی ئیسلام نەدەزانی . رۆژیک داوام لە هاوریەکی سۆمالی کرد کە برۆین سەردانى مزگەوت بکەین ، ئەو رۆژە ئەوەی لە مزگەوت دەستم کەوت هەموو پرسیارەکانى من بوو ، کە زۆر شت بە ئاسانى بۆ من کرایەوە وە سوپاس بۆ پەروەردگار کە ئیسلامم دۆزیەوە ، کە ئەو رۆژە زۆردلخۆش وکامەران بووم…

“خالی جیاوازی نیوان ئیسلام و مەسیحیەت چۆن لیک دەدەیتەوە ؟

” ئیسلام و مەسیحیەت هەردوکیان سەرچاوەکەیان دەگەریتەوە بۆ پیغەمبەر ئیبراهیم سەلامی خوای لەسەر بیت ، وە زۆر خالی هاوبەش هەیە لە نیوان ئەم دوو ئاینە ، سەرەتا ی ئاینی مەسیحیەت وەک ئیسلام بوو حەلال وحەرامیان لی جیادەکردەوە وە باوەریان بە یەک خوای تاقانە هەبوو ، بەلام قەشەو پاکاکانی کۆن گۆرانکاری ودەستکاری زۆری ئەو ئاینە یان کرد ، ئیستا ناتوانین بلین ئاینیکی یەکتاپەرەستیە ، وە باوەریان بە سیانە موقەدەس هەیە ، کە ئەمەش هاوەل دانانە بە خوای گەورە ، کە پیشو تر ئەمە نەبوە .

” ئاینی ئیسلام لە سوید بە دووەم ئاین دیتە ژماردن ئایە کاریگەری موسولمانان چیە لەم کۆمەلگایە؟

“بەلی ریژەیەکی بەرچاو لە برایان وخوشکانی ولاتی سوید خەریکی گەیاندنى پەیامی پیرۆزی ئیسلامن بەم کۆمەلگایە. وە سروتە ئاینیەکان لەم ولاتە بە ئەوپەری ئازادییەوە جی بەجی دەکریت ، وە کاریگەری موسولمانان لەم کۆمەلگایە تا بیت روو لە گەشە کردن دەکات و بەشداری و ئامادەیان هەیە لە نیو دامو دەزگا کانى ئەم ولاتە وەک پەرەلمان و شارەوانى وپاریزگاکان . رۆلی ئەو هەموو گەنج ولاوانەی ئیرە لە بلاو کردنەوەی دینی خوا شتیکی دلخۆشکەرە ، کە زۆر بەی کات بەشداری موحازەرات و کۆرو کۆنفرانسە ئیسلامیەکان دەبەن ، لەگەل ئەوەش گرفت وکەمو کور زۆر هەیە لە لایەن توندرەوەکانی سوید …

“ئایە هۆی چیە زۆریک لە سویدیەکان ئاینی ئیسلام هەلدەبژیرن؟

” بەرای من ئەوەیە کە ئیسلام ئاینیکە زۆر بەئاسانی ئەقل و لۆژیک پەسەندی دەکات و ولامی هەموو پرسیاریکی پیە لە هەموو بوارەکانى ژیاندا بە پیچەوانەی پیاوانى نیو کلیساکان کە توانای ولام دانەوەی هەموو پرسیاریکان نیە لە ئاستیدا لالن . ،وە بە ئاسانى مرۆڤ ئەتوانیت لە ئیسلام بگات و هەر موسولمانیکی ئاسایی شارەزایەکی لە مەر قورئان هەیەو وە شارەزای ئینجیلیشە ،ئەم ئاینە توانیویەتی هاوسەنگی بە ژیان بدات لە نیوان رۆح وجەستەدا ،وە مرۆڤەکان کاتی دەست بە پرنسیپەکانی ئیسلام دەگرن هەست بە ئاسودەیی وبەختەوەری دەکەن بۆیە خەلکیکی زۆر لە سویدیەکان باوەش بۆ ئیسلام دەکەنەوەو موسولمان دەبن ،دەزانن ئەو پرسیارانەی کە قشەکان توانای ولامدانەوەی نیە لە قورئاندا بە ئاشکرا ولامەکان دەست دەکەون ، بەداخەوە ئیستا زۆریک لە سویدیەکان باوەریان بە خوای گەورە نیە ، چونکە کلیسا رۆلیکی ئەوتۆ نابینیت کە مرۆڤەکان ئاسودە بکات ، تەنها لە یەک هەفتەدا ئەویش رۆژ یەک شەمەیە کە خەلکیکی کەم رووی تیدەکات کە تەنها پیرەکانن ،کاریگەری ئەوتۆی نیە لەو لادانە ئەخلاقیەیەیی کە کۆمەلگای سویدی گرتۆتەوە ،شیرازەی زۆریک لە خیزانەکان تەواو بچراوە زۆر بە کەمی ژیانى هاوسەرگیری دەبینیت . بەلام مزگەوت هەمیشە هەندەرە بۆ پابەند بوون بە رەوشت و ئاکارە جوانەکان و پاراستنى بنەماکانى خیزان ..

“ئاینی ئیسلام بەردوام لەگەشە کردندایەو زۆر کەس بە گەشبینیەوە لەمە دەروانن ، وە زۆریش دەترسن رای بەریزت چیە ؟

خۆشحالم کە پۆل پۆل خەلکی ئەوروپا بەرەو ئەم ئاینە دین گەرچی زۆر جار دژایەتی دەکریت بەلام هەمیشە لە گەشە کردندایە ، وە زۆر پیم باشە کە خەلکی بەرەو ئیسلام دین ،لەبەر ئەوەی ئیسلام دیاری کردوە کە بۆ کەس نیە زیان بە هیج شتیک بگەیەنیت و مرۆف دەبیت خاوەنی رەوشتە جوانەکان بیت وەک بەخشندەیی ومیهرەبانى و ئارامگر ی و گیانى هاوکاری کردن ، هەموو ئەمانە لە ئاینی ئیسلامدا هەیە . ،لە کاتیکدا وا دەبینم کە تەنها هیدایەتی خواییە کە خەلکی بەرەو ئیسلام دین ، لەگەل ئەوەشدا هاندانى ئیسلام بۆ رەوشتە جوانەکان و یەکتاپەرەستی خالیکی ترە ، بەلام ئەوەی جیگەی داخە کە بیباوەرانى ئەمرۆ زۆریکان رەوشتە بەرزەکانیان لە دەست داوە بە ئاسانى هەموو کاریکی ناشیرن دەکەن کە خوای گەورە قەدەغەی کردوە . وەک زیناو هۆگر بوون بە مادە ئەلکهولیستیەکان و زۆر شتی خرابی تر ، بەراستی ئیسلام ئاینیکی بەرزو پیرۆزە وە هەمیشە سوپاسگوازاری خوای گەورەم کە هیدایەتی داوین بۆ سەر ئەم ئاینە، هەر کەسیک بە راستی و دروستی پابەندی بنەماو یاساکانی ئیسلام بیت هەرگیز.نابیتە مایەیی ترس بۆ هیچ کەس وکۆمەلگایەک..

” داهاتوی ئاینی ئیسلام چۆن دەبینی لە ولاتی سوید کە زۆریک لە ئەندامانى رابیتەی ئیسلامی سوید بەشداری کارایان هەیە لە نیو دامو دەزگا حکومیەکانی ئەم ولاتە چ وەک پەرەلمان یان شارەوانى و ئەنجومەنى پاریزگاکاندا؟

“زۆر گرنکە سەرەتا مرۆڤ لایەنی رۆحی پەروەردە بکات و عەقیدەیەکی چەسپاوی هەبیت وە پاشان هەولی کاراکردنى لایەنەکانى تری ئیسلام بدات وە سیاسەتیش بەشیکی گەورەی هەیە لە ئیسلامدا ، نمونەی زیندوی سەردەمی زیرینی پیغەمبەری خواو پاشان هاوەلاکانى کە بە یاسایی ئیسلام ولاتیان بەریوە دەبرد . وە هیودارین موسولمانانى ئەم ولاتە بتوانن رۆلی کاراو گەورەیان هەبیت لە نیو هەموو دەزگاکانى ئەو ولاتە ، بە داخەوە دەبیت ئەوەش بلین کە ئیستا پارتیکی بچوکی سویدی راسیست توانیان بە چەند کورسیەکەوە بگەنە نیو پەرەلمان و وە بتوانن لە هەندی شار ببنە ئەندامى شارەوانى وئەنجومەنى پاریزگاکان کە ئەم پارتە دژایەتیەکی زۆری ئیسلام و پەنابەرانى ولاتانى تر دەکات لە سوید .بەلام سوپاش بۆ خوا ئیمەی موسولمانانیش توانیومانە بانگەوازی ئیسلام لەم ولاتە گەشە پیی بدەین ، وە دەبیت هەولی جدی بدەین کە ریگری بکەین لە گەشەنە کردنى پارتی توندرەوی سویدی بۆ ئەوەی نەتوانن دەسەلات لەم ولاتە بگرنە دەست وە دەبیت ئاینی ئیسلام بە جوانى و بە حیکمەتەوە پیشانى ئەم کۆمەلگایە بدەین کە پریەتی لە سۆزو خۆشەویستی ، وە پیکەوە ژیان لەگەل هەموو نەتەوەو ئاینە جیاوازەکان .

” زۆر بە کەمی گەنجانی سوید روو لە کلیساکان دەکەن ، کەچی مزگەوتەکانی سوید پرن لە گەنج و لاوی موسولمان ئایە هۆکار چیە ؟
هۆکاری نەرۆشتنى گەنجانى سوید بۆ نیو کەلیساکان دەگەریتەوە بۆ ئەو پەروەردەیەیی کە باوک ودایکانی ئەم ولاتە بەرامبەر بە مندالەکانیان گۆش کردوە ، کە سەرەتا زۆریکیان لە بنەرەتدا باوەریان بە خوای گەورە نیە ،ئەو کاتەش نەوەکانیان ئەوەی لە خەیالیان نەبیت کلیساو شوینە ئاینیەکانە ،ئەوان لە بری ئەوە بەرەو باروو شوینی ئاهەنگیران دەرۆن لەگەل هاوریەکانیان ، خەریکی رابواردن دەبن ، وە ئەوانەشی کە باوەری بە کلیسا هەبیت تەنها رۆژانی یەک شەمە لەوین وا دەزانن تەنها خوای گەورە لە رۆژەدا بوونى هەیە ،بەلام بە پیچەوانەوە باوک و دایکانى موسولمانان هەر لە رۆژی لە دایک بونەوە بە پرنسیپەکان ئیسلام مندالەکانیان گۆش دەکەن و لە مندالیەوە فیری پایەکانى ئیسلامیان دەکەن ، وە فیری یەکتایی خوای گەورەو شارەزایی لە ژیانى پیغەمبەر دوردو سەلامی خوای لەسەر بیت دەکەن ، بۆیە دەبینین رۆلی گەنج ولاوانی موسولمانان زۆر زۆرە لە نیو مزگەوتەکان ، لە کۆتاییدا زۆر سوپاسگوزاری خوای گەورە دەکەم کە خوای خۆم ناسی ،وە ئاشتی ئیسلامم ناسی ، وە ریگەی راستم دۆزیەوە کە ئیسلامە

 

ده‌باشان نیت له‌فس بوک

ئيمه Like بكه

وێنه‌کانمان له‌ فه‌یسبووک

ئێمه‌ له‌ یووتیوب 1

ئێمه‌ له‌ یووتیوب 2

ڕیکلام بکه‌

لۆگۆی ئێمه‌

دیاری بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ت

جۆرەکانی خۆشەویستی

بۆپیاوا نو ژانان

به‌خته‌وه‌ری خێزانیی

چی بووك‌وخه‌سوڕاده‌گرێ

دەستت بۆ ئاگر درێژ مەكە

ئه‌وانه‌ی زوده‌بنه‌باوك

ڕێنمای هاوسه‌رگیری

ڕۆشنبیری سێکسی

جنست به‌هێزبکه‌

هێڵی سورنه‌به‌زێنی

ته‌نها بۆ كچان

چی مێشكت تێك ده‌دات

پیاوچی له‌ئافره‌ت ئه‌وێت

بۆ خه‌وت قورسه‌؟

خەوتن بەقەد خۆراک گرنگە

که‌سایه‌تی خۆت بناسه‌

بۆ ئەوەی لێوت ناسك بێت

ئازاره‌كانى پشت

نینۆکوهێمای نه‌خۆشییه‌كان

مه‌ترسی زۆر میزكردن

ئه‌م خۆراكانەقژدەپارێزن

زیانه‌کانی به نجه ته قاندن

ئامۆژگارییه‌ك بۆ ماكیاژكردن

فۆتۆشۆپ ڕاسته‌وخۆ

زانیاری به‌سوده‌ بۆ دڵ

دروست كردنى ئايكون

تاقیکردنه‌وه‌ی ئینگلیزی

کێشت که‌م بکه‌ره‌وه

تاقیکردنه‌وه‌ی شۆفێری

که‌پیربوی ئه‌وه‌ ژووره‌كه‌ته‌

برینه‌كانی‌ ناوده‌م مه‌ترسین

بیبه‌ر دڵ ده‌پارێزێت

خۆت له‌ دڵه‌كزێ ڕزگارکه‌

مه‌ترسی‌ که‌م خواردن

بەپەلە نان مه‌خۆن

10 خۆراك بۆجوانیت

بۆئه‌وه‌ی100 ساڵ بژی

مەترسیەکانی پێڵاوی بەرز

جوانکاری خانمان

سوده‌کانی گفتوگۆ

هۆشداری بۆ کچان

هۆیەكانی قژ هەڵوەرین

۸ ئامۆژگاری پشت ئێشه‌

په‌ستانی خوێنت ڕاگره‌

سوانی‌ ئه‌ژنۆ

به‌ میوه‌ خواردن زیپكه‌ لابده‌

سوده‌کان حه‌پی ئه‌سپرین

هۆكاری سوێندخواردن

بزانه‌ كێ ده‌كه‌یته‌ هاوڕێت

جیاوازییه‌كانی ژن و پیاو

مێشکی‌ پیاوان و ئافره‌تان

کەناڵه كورديه كان

زیانه‌کانی موبایل

ئایه‌ ده‌زانى ؟

نرخی دراوه‌کان

نوكته و پێکه‌نین

جؤن نويزده كه يت

که‌ش و هه‌وا

راديؤى قورئان 24 كاتزمير

روزنامه كورديه كان

جوانکردنی وێنه

کۆدی سەتەلایت

کرداری وۆرد له‌سه‌ر کیبۆرد

وێنه بؤسةر شاشه

ڕاده‌ی خۆشه‌ویستیت بزانه

جؤن مۆبایل چاك ئه كه يت‌‌

به‌رنامه‌ی بانگدان

کیبۆردی کوردی

كرين و فرؤشتن

جل و به‌رگی کوردی

کەناڵه عه رةبيه كان

ناو ی کورد ی

نووسین به‌ خه‌تی سۆرانی

په‌ندى بيشينان

وێنه كت جوان بكه

دواین هه‌واڵی کۆمه‌ڵایه‌تی

لێره‌ گۆرانیه‌که‌ بێ ده‌نگ بکه‌

سه‌ردانی گشتی ماڵپه‌ڕ

Sierra Trading Post Coupons

میوانی سه‌رهێڵ