♥♥ماڵبه‌ری ده‌باشان زانیاری هه‌مه‌ره‌نگ♥♥

بۆ خانمان …. شه‌ش ڕێگا بۆئه‌وه‌ی بتوانن هاوسه‌ره‌کانتان شاد بکه‌ن

لەم رۆژگارەدا هەندێك لەخێزانەكان ئەوەندە جیاوازی بیروبۆچوونیان هەیە، كە پێویستە هەست بەترسناكیەكی گەورە بكەین، لەم سەردەمەدا جیابوونەوەو لێكهەڵوەشاندنەوەی خانەوادەكان زۆر خێرا بووە، دەپرسین كێشەكە لەكوێدایە؟ نهێنی ژیانێكی شاد چیە؟ بۆ ژیانێكی هاوبەش، پێكەوەبوونی دوو كەس زۆر پێویستە، لەبەرئەوەی ئێوە ناتوانن بەتەنهایی لەژێر سەنگینی ژیاندا بێنە دەرەوە، پەنهانی ژیانێكی عاشقانە ئەوەیە كە تۆو هاوسەرەكەت یەكتری شادو بەختەوەر بكەن.
پەیوەندی هاوسەرگیری دەبێت دوو لایەنە بێت، بەڵام وا دەخوازێت یەكێكتان هەنگاو هەڵبێنن بەرەو ڕووی ئەوی ترتان، بەتایبەت كاتێك كە بارودۆخەكە نەگونجاو بێت، ئەم وتارە دەربارەی ڕێڕەوەكانی شادكردنی پیاوانە، ئێوەی خانمان تێدەگەن لەكاتێكدا بۆ شادكردن‌و شادومانی هاوسه‌ره‌کانتان هەوڵ‌و كۆشش دەدەن، بۆئەوەی لەبەرامبەردا پیاوەكانیشتان قەرەبووی ئەو هەوڵ‌و كۆششانەتان بۆ بكەنەوە.
لێرەدا شەش خاڵ بۆ چۆنێتی شادومانكردنی هاوسه‌ره‌کانتان دەخەینە ڕوو:
یەكەم – لەخۆبایبوون‌و خۆبەگەورە زانین وەلا بنێن:
عیشق‌و لەخۆبایبوون بەسەختی لەیەكتر جیاوازن، ئەگەر هەمیشە بتەوێت دەربارەی ئەوە بیر بكەیتەوە كە پێویستە ئێستا چی بكەیت؟ ناتوانیت لەژیانی هاوبەشی خۆت چێژ وەربگریت، لەڕاستیدا پەیوەندی خێزان لەبەر خاتری لەخۆبایبوون كۆتایی پێدێت، هەوڵ دەدەیت كە ڕێگای خۆت بگریتە بەر، یان ماف بەخۆت دەدەیت كە لەگۆشەنیگای خۆتەوە سەیری هەموو شتێك بكەیت؟ ئەگەر باوەڕت وایە هەوڵی زۆر بەخەرج دەدەیت‌و رەنج‌و ئازاری زۆر دەدەیت، كەچی هێشتا ناتوانیت مێردەكەت شاد بكەیت، ئەوا پێویستە ئەوە بزانیت كە پیاوان وەك خانمان زۆر هەستی دركپێكردنیان نیە، ئەمەش یەكێكە لەخەسڵەتەكانی پیاوان، بۆیە پێویستە لەگەڵ ئەم خەسڵەتەی پیاواندا بگونجێن، ئەگەر نەسازێن ئەوكات هەمیشە بیروبۆچوونتان جیاواز دەبێت، كەواتە واز لەهاوسەرەكانتان بێنن بۆئەوەی بەو شێوەیەی كە هەن بمێننەوە، كاتێك پیاوان درك بەئێوە ناكەن نائومێد مەبن، پێویستە ئێوەی خانمان دەست لەوە هەڵبگرن، كە پیاوەكانتان زۆر ئاگادارتان بن‌و گرنگی بەداواكاریەكانتان بدەن، بەڵكو تەنها باشترە میهرەبان بن لەگەڵیاندا، پێویستە بەزارەكی‌و ڕواڵەتانە مێردەكانتان خۆش نەوێت، بەڵكو لەناخی دڵەوە خۆشتان بوێن، نابێت نیگەران ببن لەوەی كە دەستبەرداری لەخۆبایبوون دەبن، هەرچەندە شادكردنی پیاوان لەلایەن خانمانەوە كارێكی ئاسان نیە، بەڵام پێویستە ئەم ڕێگایانە بگرنە بەر بۆئەوەی بتوانن مێردەكانتان شاد بكەن‌و ژیانتان بەختەوەرو ڕووناك بكەنەوە.
دووەم- هاوسەنگی جەستەی خۆتان ڕابگرن:
پیاوان پێیان خۆشە هاوسەرەكانیان جوان ڕواڵەت‌و جەستە بن، چونكە هەستی بینین لای پیاوان زیاترە بۆ تەماشای ڕەگەزی بەرامبەر لەچاو هەستەكانی تریانداو گرنگیەكی زیاتر دەدەن بەجوانی رواڵەت، ئەمەش تایبەتمەندیەكی نەستیە كە هەموو پیاوان دەگرێتەوە، كاتێك مێردەكانتان دەربارەی جوانی جەستەتان دەدوێن نیگەران‌و بێزار مەبن، چونكە ئەمە خەونێكە لەبیرو مێشكی هەموو پیاوێكدا، هەموو پیاوێك دەیەوێت خانمەكەی لەجوانی ڕواڵەتدا تا ئەوپەڕی جوانی جوان بێت‌و خۆی بەباشی‌و جوانی بڕازێنێتەوە، لەبەرئەوەی پیاوان لەدەرەوە جۆرەها ئافرەت دەبینن كە هەندێك لەو ئافرەتانە سەرنجیان ڕادەكێشن، بۆیە هەر پیاوێك حەز دەكات ئەو جوانی‌و تایبەتمەندیانەی لەئافرەتێكی دەرەوە بەرچاوی كەوتووە لەخانمەكەی خۆیشیدا بیبینێتەوە، بۆ نمونە هەوڵ بدەن قەڵەو نەبن‌و لەشولارتان بەجوانی‌و ڕێكی بهێڵنەوە، بۆئەوەی لەچوارچێوەی خەونی مێردەكانتاندا بمێننەوە.
سێیەم- هەندێك جار ڕواڵەت‌و ڕووكەشی خۆتان بگۆڕن:
ئێوە بەناونیشانی خانمان دەتوانن چەند كارێكی زۆر ئەنجام بدەن، بۆ نمونە دەتوانن قژی خۆتان ئارایشت بكەن‌و میكیاژی دەموچاوتان بكەن، هەروەها دەتوانن نینۆكی خۆتان بقرتێنن‌و بۆیەی بكەن‌و موی سەرتان رەنگ بكەن‌و پێداویستی تری جوانكاری بەكاربهێنن، بۆچی هەمیشە یەك شێوەتان هەبێت؟ كاتێك هاوسەرەكانتان بزانن گرنگی بەجوانی خۆتان دەدەن زیاتر خۆشیان دەوێن‌و وابەستە دەبن پێتانەوە، پێشتر ئاماژەمان پێدا كە پیاوان هەستی بینینیان لەهەموو هەستەكانی تریان بەهێزترە، بۆیە هیچ شتێك ئەوەندەی قەشەنگی‌و شۆخ‌و شەنگی جەستەی هاوسەرەكەی دڵخۆش‌و شادومانی ناكات.
چوارەم- دەست لەدەمەقاڵەو بۆڵە بۆڵكردن هەڵگرن:
لەجێگەی ئەوەی رۆڵی دایك بگێڕن لەبەرامبەر مێردەكانتان، هەوڵ بدەن هاوكارو یارمەتیدەری پیاوەكانتان بن‌و دەندوك زۆر لەسەریان مەدەن، ئەوەندە لەسەر شت مەڕۆن لەگەڵیانداو هەوڵ بدەن بەكورتی باسەكان ببڕێننەوەو لەسەر شتی بچوك كێشەی گەورە دروست مەكەن، هیچ شتێك لەوە خراپتر نیە بۆ پیاو كە ژیان لەگەڵ ژنێكی قاڵە قاڵكەرو بۆڵە بۆڵكەردا بگوزەرێنێت، كەواتە واز لەهەوڵی چاككردنی مێردەكانتان بێنن‌و هەر بەوشێوەیەی كە هەن قبوڵیان بكەن، كاتێك مێردەكانتان بەبێ‌ دوودڵی‌و لەناخی دڵەوە هەست بەخۆشەویستی‌و عیشقی ئێوە بكەن لەو كاتەی بۆیان دەردەبڕن، ئەوانیش بەهەمانشێوە خۆشیان دەوێن‌و شەیداتان دەبن، بەڵام ئەگەر مێردەكانتان كەمێك شێواو بن لەڕووی پۆشینی پۆشاكەوە، دەبێت تەحەمولی بكەن‌و سەركۆنەو سەرزەنشتیان نەكەن، چونكە كاتێك ڕەخنەو تانەو توانج لەمێردەكانتان دەدەن یان لەبەرامبەریاندا دڵساردن ئەوكات مێردەكانتان لێتان زویر دەبن‌و هەست بەشادی‌و خۆشی ناكەن لەگەڵتاندا.
پێنجەم- چێشت لێنەرێكی كارامە بن:
ئەم خاڵە تەنها بۆ ئەو خانمانەیە كە مێردەكانیان نەوسنن‌و حەزیان بەچێشتی دەستی ژنەكانیانە.
هەندێ‌ لەپیاوان حەزیان لەچێشتی تامدارو بەچێژە، بۆیە ئەو پیاوانە چاوەڕێی ئەوە دەكەن كە هاوسەرەكانیان باش چێشت لێبنێن، بۆیە ئەگەر چێشتلێنەرێكی باش نیت، هەوڵ بدە خۆت فێری چێشت لێنان بكەیت، ئەگەریش چێشتلێنەرێكی كارامەیت، هەوڵ بدە بەدوای خواردنە سەردەمیەكاندا بگەڕێ‌‌و شارەزایی لەدروستكردنیاندا پەیدابكە، چونكە كاتێك مێردەكانتان تام‌و لەزەتی خواردنەكانتان بچەژن بۆ ئامادەكردنی خواردنەكانتان خولەك‌و چركە دەژمێرن تا خواردنەكان پێدەگەن، دوای نانخواردن گەر بینیتان مێردەكانتان راكشاون‌و لاقیان لەسەر لاق داناوە‌و رازیبوون لەسەرو وكەللەیان دەبارێت، ئەوە بزانن لەخواردنی چێشتەكانتان دڵخۆش بوون.
شەشەم- شادبن:
شادی چارەنووسە، كاتێك ئێوەی خانمان شادو دڵخۆش بن، دڵنیابن مێردەكانیشتان هەمان ڕۆحیەتان دەبێت‌و شادومان دەبن، پیاوان خانمی بوژێنەرەوەو بزوێنەریان خۆش دەوێت، چونكە سەرچاوەی بەخشینی وزەیە، زۆر پێویستە ئێوەی خانمان دڵەڕاوكێ‌‌و ڕاڕایی خۆتان وەلاوە بنێن، چونكە هیچ سودێكی نیە بۆتان، هەروەها زۆر گرنگە ئێوەی خانمان چاوپۆشی لەهەندێك كەموكوڕی مێردەكانتان بكەن، هەمیشە بەبیرتیژی‌و وریاییەوە لەخەیاڵی هەنگاو هەڵهێناندا بن بۆ شادكردنی مێردەكانتان، ئەوكات دەبینن هەموو شت بەسوودی ئێوەیە.
هیوادارین خانمان بتوانن بەبەكارهێنان‌و ڕەچاوكردنی ئەم شەش ڕێگا سادەیەی سەرەوە كەڵك وەربگرن بۆ شادكردن‌و بونیادنانی ژیانێكی پڕ تام‌و چێژی هاوسەریەتی، چونكە عیشقی واقیعی ژیانێكی سەركەوتوو بەرهەم دەهێنێت، بیرتان نەچێ‌ لەخۆبایبوون‌و دڵپیسی‌و گومانی بێ‌ مانا ژیانی هاوبەشی نێوان ئێوەو مێردەكانتان دەكوژێت

 

ده‌باشان نیت له‌فس بوک

ئيمه Like بكه

وێنه‌کانمان له‌ فه‌یسبووک

ئێمه‌ له‌ یووتیوب 1

ئێمه‌ له‌ یووتیوب 2

ڕیکلام بکه‌

لۆگۆی ئێمه‌

دیاری بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ت

جۆرەکانی خۆشەویستی

بۆپیاوا نو ژانان

به‌خته‌وه‌ری خێزانیی

چی بووك‌وخه‌سوڕاده‌گرێ

دەستت بۆ ئاگر درێژ مەكە

ئه‌وانه‌ی زوده‌بنه‌باوك

ڕێنمای هاوسه‌رگیری

ڕۆشنبیری سێکسی

جنست به‌هێزبکه‌

هێڵی سورنه‌به‌زێنی

ته‌نها بۆ كچان

چی مێشكت تێك ده‌دات

پیاوچی له‌ئافره‌ت ئه‌وێت

بۆ خه‌وت قورسه‌؟

خەوتن بەقەد خۆراک گرنگە

که‌سایه‌تی خۆت بناسه‌

بۆ ئەوەی لێوت ناسك بێت

ئازاره‌كانى پشت

نینۆکوهێمای نه‌خۆشییه‌كان

مه‌ترسی زۆر میزكردن

ئه‌م خۆراكانەقژدەپارێزن

زیانه‌کانی به نجه ته قاندن

ئامۆژگارییه‌ك بۆ ماكیاژكردن

فۆتۆشۆپ ڕاسته‌وخۆ

زانیاری به‌سوده‌ بۆ دڵ

دروست كردنى ئايكون

تاقیکردنه‌وه‌ی ئینگلیزی

کێشت که‌م بکه‌ره‌وه

تاقیکردنه‌وه‌ی شۆفێری

که‌پیربوی ئه‌وه‌ ژووره‌كه‌ته‌

برینه‌كانی‌ ناوده‌م مه‌ترسین

بیبه‌ر دڵ ده‌پارێزێت

خۆت له‌ دڵه‌كزێ ڕزگارکه‌

مه‌ترسی‌ که‌م خواردن

بەپەلە نان مه‌خۆن

10 خۆراك بۆجوانیت

بۆئه‌وه‌ی100 ساڵ بژی

مەترسیەکانی پێڵاوی بەرز

جوانکاری خانمان

سوده‌کانی گفتوگۆ

هۆشداری بۆ کچان

هۆیەكانی قژ هەڵوەرین

۸ ئامۆژگاری پشت ئێشه‌

په‌ستانی خوێنت ڕاگره‌

سوانی‌ ئه‌ژنۆ

به‌ میوه‌ خواردن زیپكه‌ لابده‌

سوده‌کان حه‌پی ئه‌سپرین

هۆكاری سوێندخواردن

بزانه‌ كێ ده‌كه‌یته‌ هاوڕێت

جیاوازییه‌كانی ژن و پیاو

مێشکی‌ پیاوان و ئافره‌تان

کەناڵه كورديه كان

زیانه‌کانی موبایل

ئایه‌ ده‌زانى ؟

نرخی دراوه‌کان

نوكته و پێکه‌نین

جؤن نويزده كه يت

که‌ش و هه‌وا

راديؤى قورئان 24 كاتزمير

روزنامه كورديه كان

جوانکردنی وێنه

کۆدی سەتەلایت

کرداری وۆرد له‌سه‌ر کیبۆرد

وێنه بؤسةر شاشه

ڕاده‌ی خۆشه‌ویستیت بزانه

جؤن مۆبایل چاك ئه كه يت‌‌

به‌رنامه‌ی بانگدان

کیبۆردی کوردی

كرين و فرؤشتن

جل و به‌رگی کوردی

کەناڵه عه رةبيه كان

ناو ی کورد ی

نووسین به‌ خه‌تی سۆرانی

په‌ندى بيشينان

وێنه كت جوان بكه

دواین هه‌واڵی کۆمه‌ڵایه‌تی

لێره‌ گۆرانیه‌که‌ بێ ده‌نگ بکه‌

سه‌ردانی گشتی ماڵپه‌ڕ

Sierra Trading Post Coupons

میوانی سه‌رهێڵ