♥♥ماڵبه‌ری ده‌باشان زانیاری هه‌مه‌ره‌نگ♥♥

ئێستا هونەرمەندان فەیسبووک وەک میدیایەکی بچووک بەکار دەهێنن

فەیسبووك ئێستا وەك ناوەندێكی راگەیاندن و تۆڕێكی كۆمەڵایەتی بەرفراوان و گەورە لەسەر ئاستی جیهانیدا چاوی لێ دەكرێت، بەجۆرێك كە سیاسەتمەداران و هونەرمەندان و كەسایەتییە ناسراوەكانی دونیا پشتی پێ دەبەستن و هەواڵ و چالاكییەكانیانی خۆیانی راستەوخۆ تێدا بڵاو دەكەنەوە، رۆژنامەنووسانی هونەریش پێیان وایە ئێستا زۆرینەی هونەرمەندانی كورد فەیسبووكی تایبەتی خۆیان هەیە و  كەمتر پێویستیان بە دەزگاكانی راگەیاندن هەیەو راستەوخۆ چالاكییەكانیان لە فەیسبووكی خۆیان بۆ هەوادارانیان دەوەشێنن، لە هەمان كاتیشدا فەیسبووك بۆ هەندێ لە هونەرمەندان بۆتە مایەی كێشە چونكە چەندین هەژمار بەناوی ئەوانەوە دروستكراون و لەگەڵ رۆژنامەنووسان و خەڵكیش بەناوی ئەوانەوە قسە دەكرێت”.

هونەرمەند عەدنان كەریم، كە لاپەڕە تایبەتییەكەی خاوەنی زیاتر لە ٣٦ هەزار هەوادارە پێێ وایە، فەیسبووك ئەگەر بە دروستی بەكاربهێندرێت دەتوانرێت وەك گەورەترین سەرچاوەی زانیاری سودی لێ وەربگیردرێت و لە بارەی ئەو راپۆرتە لە لێدوانێكی تایبەت بە (کوردمیلۆدی)ی گوت “ئەو لاپەڕەیەی كە بە ناوی منەوە دروستكراوە لە فەیسبووك خۆم بەكاری ناهێنم، بەڵام سوپاسی ئەو كەسە دەكەم كە بۆی دروستكردووم و بەرێوەی دەبات، هیوادارم شتێك بڵاونەكرێتەوە كە دڵی هەوادارانم بیەشنێت، ئەگەر كار و چالاكیی و وێنەكانی خۆشم بێت زۆر سوپاسیان دەكەم، سوپاسی هەموو ئەو كەسانەش دەكەم كە بونەتەوە هەواداری پەیجەكەم”.

زەكەریا عەبدوڵا ماوەیەكی زۆرە لە میدیاكان دەنگی نییەو هیچ لێدوانێكی بۆ دەزگاكانی راگەیاندن نەداوە، تاكە پەیوەندی نێوان ئەو هونەرمەندەو جەماوەرەكەی و دەزگاكانی راگەیاندن كە مابێت لاپەڕە تایبەتییەكەیەتی لە فەیسبووك كە خاوەنی ٧٠ حەفتا هەزار هەوادارەو لەوێ چالاكیی و هەواڵە هونەریی و وێنە تازەكانی خۆی بڵاودەكاتەوە، هاوكات لە سەرجەم بۆنەو جەژنەكاندا پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی جەماوەرەكەی دەكات، هاوكات لە لاپەڕەكەی خۆیدا راپرسی لە بارەی كارە هونەرییەكانی ئەنجام دەدات و ئەنجامەكانیش وەك خۆی باسی لێوە دەكات بە هەند وەر دەگرێت.

پێشتر بەشێكی زۆر لە هونەرمەندان لە رێگەی دیمانەو لێدوانە رۆژنامەوانییەكانیان نكۆڵیان لە بوونی فەیسبووك و هەژماری تایبەتی خۆیان دەكرد لەو ماڵپەڕە، بەڵام ئێستا بەپێچەوانەوە زۆرینەیان بەكاری دەهێنن و وەك كەناڵێك چاوی لێ دەكەن.

هونەرمەند دیاری قەرداغیش فەیسبووكە تایبەتییەكەی زیاتر لە ١١ هەزار هەواداری هەیە، وەك خۆی لە بارەی فەیسبووكە تایبەتییەكەی بە (کوردمیلۆدی)ی گوت “بوونی فەیسبووك وەك ماڵپەڕیكی جیهانی بەشیكی زۆری خەڵكی دونیای سەرقاڵ كردووە، من پێم سەیرە زۆرێك لە كەسایەتییەكان نكۆڵی لە بوونی ئەو ماڵپەڕە دەكەن لە دیمانەو لێدوانە رۆژنامەوانییەكاندا و وەك عەیبەیەك باسیان دەكرد، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ خۆ پیرۆزكردنی هونەرمەندە خۆی”.

زیاتر گوتی “ئەم ماڵپەڕ و تۆڕە كۆمەڵایەتییانە سودی زۆریان هەیە، چونكە ئێستا لە كوردستانی خۆماندا زۆری ژمارەی كەناڵەكان و كەمی كادیری پسپۆڕی راگەیاندن هێزی كەناڵەكانی كوشتووە، بۆ نموونە كەناڵی X هێزی كەناڵی Y  كوشتووە بەبێ ئەوەی خۆشیان هەستی پێ بكەن، بۆیە زۆر جار بەرهەمی كوالێتی بەرز دەكەوێت ژێر پێی دەستەڵاتێكی میزاجی نێو كەناڵەكان، ئەمەش وا دەكات هونەرمەند خۆی بەدوای كەناڵیكی تر بگەڕێت كە ئێستا فەیسبووك و یوتوبە، هاوكات نەبوونی پۆلێنكردنی بەرهەمە هونەرییەكان لە لایەن وەزارەتی رۆشنبیری یا سەندیكا وا دەكات باشترین بەرهەم بە خراپترین بەرهەم بێتە پێشاندان، من خۆم چەندین كەناڵم بایكۆت كردووە ئەگەر چی رەنگە ئەوان بڵێن ئێمە بەرهەمەكانی دیاری قەرەداغیمان بایكۆت كردووە بەڵام ئەمە راست نییە، چونكە نامەوێ بەرهەمەكەم ئاستی دابەزێت”.

لە كۆتاییشدا دیاری گوتی “فەیسبووكەكەم لە لایەن خۆمەوە سەرپەرشتیاری دەكرێت، وەڵامدانەوەی كۆمێنت و بۆچون و رەخنەكانی خەڵكیش لە رێگەی ئەو ماڵپەڕەوە هونەرمەند و كەسایەتییەكان جوانتر دەكات”.

بڵند ئیبراهیم كە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك خاوەنی ٦ هەزارە، بە (کوردمیلۆدی)ی گوت “هەرچەندە چەندین هەژمار لە فەیسبووك بەناوی منەوە هەیەو چەندین جار كێشەم بۆ دروست بووە، چونكە بەناوی منەوە لەگەڵ خەڵكی و رۆژنامەنووسان قسە كراوە، بەڵام ئێستا خاوەنی هەژماری تایبەتی خۆمم و فەیسبووك وەك ناوەندێكی راگەیاندنی بەهێز چاو لێ دەكەم، دەكرێ سوودیشی لێ وەربگرم”.

زیاتر دەڵێت “زۆر جار هەیە هەواڵێك لە رۆژنامەكان یان لە راگەیاندنێك دەبینیت، گومان لە دروستی هەواڵەكە دەكەیت، بەڵام كاتێك دەبینی هونەرمەندەكە یان كەسایەتییەكە لە فەیسبووكی تایبەتی خۆی هەواڵەكەی بڵاوكردۆتەوە یان هەمان زانیاری نووسیوە ئەو كات دڵنیا دەبیت، بۆیە ئێستا فەیسبووك ناوەندێكی راگەیاندنیشە نەك تەنیا ماڵپەڕیك بۆ یەكتر ناسین”.

دەشنێ موڕاد لە فەیسبووك ٣ لاپەڕەی تایبەتی هەیە، كە كۆی گشتی هەر ٣ لاپەڕەكەی ١٧ هەزار هەوادارەو وەك خۆی لە بارەی فەیسبووكەوە، ئەویش بە (کوردمیلۆدی) دەڵێت “فەیسبووك ئێستا گرنگترین پردی پەیوەندی نێوان هونەرمەندان و سیاسەتمەداران و كەسایەتییە ناسراوەكانە، من هەر كلیپێكی نوێ كە بڵاو دەكەمەوە لە رێگەی فەیسبووكەوە بەدواداچون بۆ كۆمێنتەكان دەكەم و رەخنەكان دەخوێنمەوەو بۆ كاری داهاتووم سودیان لێ وەر دەگرم، یان هەوادارانم جاری وا هەیە لە رێگەی فەیسبووكەوە پێشنیازم بۆ دەكەن كە فلان گۆرانیی كلیپ بكەم، یان گۆرانییەك بڵێم لەسەر ئەنفال یان بەزمانی ئینگلیزی، دەكرێت تۆ وەك هونەرمەندێك سوود لەو پێشنیازانە وەر بگریت، جاری وا هەیە بیرۆكەی وات پێ دەگات كە ئەگەر خۆت زۆریش بیری لێ بكەیتەوە بیرۆكەی وات بە خەیاڵ نایەت”.

كۆمەڵێك لە هونەرمەندانیش سوودی ماددی لە رێگەی فەیسبووكەوە دەبینن، هەر وەك هانی كە خاوەنی زیاتر لە ٢٠ هەزار هەوادارە لەو راپۆرتەی (کوردمیلۆدی) بەشدار بوو و گوتی “من لە رێگەی فەیسبووكەوە چەندین پێشنیازی كۆنسێرتم بۆ هاتووە، هونەرمەند دەتوانێت لە رێگەی فەیسبووك پەیوەندییەكانی نێوان خۆی و هەوادارانی رێك بخات، دەكرێت پێشنیازی كۆنسێرت و رێكلام و كاری هونەری تر وەر بگرێت، من تا ئێستا زیاتر لە ٥ كۆنسێرتم لە چەند وڵاتێكی دونیا سازكردووە كە پەیوەندییەكانی لە رێگەی فەیسبووكەوە رێكخراوە”.

بەشێك لە هونەرمەندانیش فەیسبووكی تایبەتی خۆیان هەیە، بەڵام لە لایەن كەسێكی نێزیك لە خۆیان یان هاورێیەكیان بەرێوە دەبردرێت، چونكە ئەوان وەك خۆیان باسی لێوە دەكەن بەهۆی سەرقاڵی ناتوانن بێنە سەر فەیسبووك، هەندێ لە هونەرمەندانیش راشكاوە دەڵێن نازانین بەكاری بهێنین.

ماهیر حەسەن، ئەكتەری ناسراو لە بارەی فەیسبووكە تایبەتییەكەی خۆی كە زیاتر لە ٤٣ هەزار هەواداری هەیە بە (کوردمیلۆدی)ی گوت “ئەو لاپەڕەیە لە لایەن دوو گەنج بەرێوەدەچێت، بەڵام من خۆم ئاگاداریم و سوپاسیان دەكەم، ئەو ماڵپەڕە كاریگەری زۆری هەیە چونكە چەندین جار كاتێك بابەتێك یان وێنەیەك لەو لاپەڕەیە بڵاودەكرێتەوە چەندین كەس پەیوەندیم پێوە دەكەن، كەواتە فەیسبووك ناوەندێكی راگەیاندنی گەورەیە”.

دروستكردنی لاپەڕەی تایبەتی فەیسبووك تەنیا هونەرمەندانی نەگرتۆتەوە، بگرە نووسەران و شاعیران و كەسایەتییە سیاسی و رۆشنبیریەكانیش لاپەڕەی تایبەتی خۆیان هەیەو بەرهەمەكانیان یان دەقەكانیان بۆ یەكەمین جار لەوێوە بڵاو دەكەنەوە، شاعیر و پێشكێشكاری گەنجیش رەنج سەنگاوی، كە نێزیكەی ٢٠ هەزار هەواداری لە ماوەیەكی زۆر كەمدا لە پەیجە تایبەتییەكەی كۆكردۆتەوە بە (کوردمیلۆدی)ی گوت “فەیسبووك پێگەیەكی زۆر گرنگە بۆ من، من وەك پێشكێشكارێك بەرنامەكانی خۆم لە رێگەی ئەو لاپەڕەیە بڵاودەكەمەوە چونكە كەسانێكی زۆر هەن لە ئەوروپا بەرنامەكانی من نابینن و وەك میدیایەكی بچووكی لێ هاتووە، هاوكات سەرجەم دەقەكانمی تێدا پەخش دەكرێت، لەو رێگەیەوە ئاستی داواكاری گەنجان دەزانین و تێ دەگەیت كە ئەوان چیان دەوێ و چیان ناوێ، من وەك خۆم وەك میدیایەكی بچكۆلە سودی لێ وەردەگرم”.

پێشتر بەهۆی ئەوەی لە لای خەڵكی كوردستانەوە فەیسبووك كەمتر بەكار دەهێندرا، بەشێكی زۆری هونەرمەندان لە لایەن خەڵكی ترەوە لاپەڕەی فەیسبووكیان بۆ دروست دەكرا، بەڵام ئێستا كە دەزانن فەیسبووك ناوەندێكی گەورەو میدیایەكی نوێێە خۆیان لاپەڕەی تایبەتی خۆیان دروست دەكە، هەر وەك چۆن هونەرمەند لەیلا فەریقی كە ماوەیەكی زۆر كەمە لاپەڕەكەی خۆی دروست كردووە لە فەیسبووك و تا ئێستا ٣ هەزار هەواداری لە خۆی كۆكردۆتەوە، بە (کوردمیلۆدی)ی گوت “چەند لاپەڕەیەك هەن لە فەیسبووك كە لە ژێر دەستەڵاتی خۆمدا نین و ژمارەی هەوادارانیان لە ٢٠ هەزار زیاترە، بەڵام پێم خۆش بوو لاپەڕەیەك دروست بكەم كە لە ژێر دەستەڵاتی خۆم بێت و كەم تا زۆر ئاگاداری پەیامی جەماوەرەكەی خۆم بم، هەر بۆیە ماوەی كەمتر لە مانگێكە لاپەڕەیەك تایبەتم دروستكردووە چەند كەسێكی نێزیك بەئاگاداری خۆم لاپەڕەكەم بەرێوە دەبەن، لەبەر ئەوەش كە ماوەیەكە لە كاری هونەری دابڕاوم تەنیا ئەرشیف و وێنەكانمی تێدا بڵاودەكرێتەوە”.

هاوكات، بەرێوەبەری لاپەڕەتی تایبەتی هونەرمەند “شوان عەتوف” ـەو ماوەیەكی كەمە ئەو لاپەڕەی كردۆتەوەو ئێستا نێزیكەی هەزار هەواداری هەیە دەڵێت “من لە لای هونەرمەندەكە خۆیەوە راسپێردراوم بۆ ئەوەی لاپەڕەیەكی تایبەت بۆ هەوادارانی دروست بكەم لە فەیسبووك و سەرجەم كار و چالاكییە هونەرییەكانی بۆ یەكەمین جار لە فەیسبووك بڵاو بكەمەوە، بەكارهێنەرانیش ئێستا بەلێشاو روو لە لاپەڕەی تایبەتی هونەرمەندان دەكەن و هەواڵ و وێنەكان متمانەی تایبەت بە بەكارهێنەران دەبەخشێت، چونكە راستەوخۆ لەگەڵ هونەرمەندەكە لەسەر هێلە نەوەك بابەتەكە لە كەناڵێكی تر یان لە راگەیاندنەكان ببینێت یان بخوێنێتەوە”.

هەرچەندە بەشێك لەو هونەرمەندانەی كە خاوەنی جەماوەرێكی زۆرن و لە فەیسبووك هەوادارێكی زۆریان هەیە لە ژیاندا نەماون، بەڵام هەژمارەكەیان لە لایەن كەسانێكی نێزیك لەوانەوە یاخود خزمێكیان بەرێوە دەچێت و بەرهەم و ئەرشیفە تایبەتییەكانیان بڵاودەكرێتەوە، كە ئەمەشیان مۆدێلێكی ترە لە بەكارهێنانی فەیسبووك، وەكو هەریەك لە هونەرمەندا (محەمەد جەزا، مەرزییەی فەریقی، كاروان عوسمان، قالە مەڕە، ئەردەلان بەكر) و چەندین هونەرمەندی تر كە خاوەنی دەیان هەزار هەوادارن لە رێگەی ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتییەوە.

هاوكار نامۆ، سەرنووسەری گۆڤاری مۆزیك مەگەزین كە گۆڤارێكی هونەرییەو مانگانە دەردەچیت، لە بارەی كاریگەری فەیسبووك لەسەر رەوتی رۆژنامەگەری هونەری دەڵێت “ئێستا هونەرمەندان فەیسبووكی تایبەتی خۆیان وەك ناوەندێكی بڵاوكردنەوە بەكار دەهێنن، واتە وەك جاران نەماوە هونەرمەندێك بۆ ئەوەی بیەوێت بابەتەكانی بڵاو بكاتەوە تەنیا پشت بە راگەیاندنەكان ببەستێت، بەڵكو دەتوانێت لە رێی فەیسبووكیشەوە خۆی بناسێنێت، زۆر جاریش رۆژنامەنووسان هەواڵی هونەرمەندان لە فەیسبووكی تایبەتی خۆیانەوە وەردەگرن و بلاوی دەكەنەوە، چونكە باوەڕپێكراوترین و نێزیكترین سەرچاوەی هونەرمەندەكە خۆیەتی”.

 

ده‌باشان نیت له‌فس بوک

ئيمه Like بكه

وێنه‌کانمان له‌ فه‌یسبووک

ئێمه‌ له‌ یووتیوب 1

ئێمه‌ له‌ یووتیوب 2

ڕیکلام بکه‌

لۆگۆی ئێمه‌

دیاری بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ت

جۆرەکانی خۆشەویستی

بۆپیاوا نو ژانان

به‌خته‌وه‌ری خێزانیی

چی بووك‌وخه‌سوڕاده‌گرێ

دەستت بۆ ئاگر درێژ مەكە

ئه‌وانه‌ی زوده‌بنه‌باوك

ڕێنمای هاوسه‌رگیری

ڕۆشنبیری سێکسی

جنست به‌هێزبکه‌

هێڵی سورنه‌به‌زێنی

ته‌نها بۆ كچان

چی مێشكت تێك ده‌دات

پیاوچی له‌ئافره‌ت ئه‌وێت

بۆ خه‌وت قورسه‌؟

خەوتن بەقەد خۆراک گرنگە

که‌سایه‌تی خۆت بناسه‌

بۆ ئەوەی لێوت ناسك بێت

ئازاره‌كانى پشت

نینۆکوهێمای نه‌خۆشییه‌كان

مه‌ترسی زۆر میزكردن

ئه‌م خۆراكانەقژدەپارێزن

زیانه‌کانی به نجه ته قاندن

ئامۆژگارییه‌ك بۆ ماكیاژكردن

فۆتۆشۆپ ڕاسته‌وخۆ

زانیاری به‌سوده‌ بۆ دڵ

دروست كردنى ئايكون

تاقیکردنه‌وه‌ی ئینگلیزی

کێشت که‌م بکه‌ره‌وه

تاقیکردنه‌وه‌ی شۆفێری

که‌پیربوی ئه‌وه‌ ژووره‌كه‌ته‌

برینه‌كانی‌ ناوده‌م مه‌ترسین

بیبه‌ر دڵ ده‌پارێزێت

خۆت له‌ دڵه‌كزێ ڕزگارکه‌

مه‌ترسی‌ که‌م خواردن

بەپەلە نان مه‌خۆن

10 خۆراك بۆجوانیت

بۆئه‌وه‌ی100 ساڵ بژی

مەترسیەکانی پێڵاوی بەرز

جوانکاری خانمان

سوده‌کانی گفتوگۆ

هۆشداری بۆ کچان

هۆیەكانی قژ هەڵوەرین

۸ ئامۆژگاری پشت ئێشه‌

په‌ستانی خوێنت ڕاگره‌

سوانی‌ ئه‌ژنۆ

به‌ میوه‌ خواردن زیپكه‌ لابده‌

سوده‌کان حه‌پی ئه‌سپرین

هۆكاری سوێندخواردن

بزانه‌ كێ ده‌كه‌یته‌ هاوڕێت

جیاوازییه‌كانی ژن و پیاو

مێشکی‌ پیاوان و ئافره‌تان

کەناڵه كورديه كان

زیانه‌کانی موبایل

ئایه‌ ده‌زانى ؟

نرخی دراوه‌کان

نوكته و پێکه‌نین

جؤن نويزده كه يت

که‌ش و هه‌وا

راديؤى قورئان 24 كاتزمير

روزنامه كورديه كان

جوانکردنی وێنه

کۆدی سەتەلایت

کرداری وۆرد له‌سه‌ر کیبۆرد

وێنه بؤسةر شاشه

ڕاده‌ی خۆشه‌ویستیت بزانه

جؤن مۆبایل چاك ئه كه يت‌‌

به‌رنامه‌ی بانگدان

کیبۆردی کوردی

كرين و فرؤشتن

جل و به‌رگی کوردی

کەناڵه عه رةبيه كان

ناو ی کورد ی

نووسین به‌ خه‌تی سۆرانی

په‌ندى بيشينان

وێنه كت جوان بكه

دواین هه‌واڵی کۆمه‌ڵایه‌تی

لێره‌ گۆرانیه‌که‌ بێ ده‌نگ بکه‌

سه‌ردانی گشتی ماڵپه‌ڕ

Sierra Trading Post Coupons

میوانی سه‌رهێڵ