♥♥ماڵبه‌ری ده‌باشان زانیاری هه‌مه‌ره‌نگ♥♥

زیانه‌کانی تیشکی خۆر

بەركەوتنی زیاد لە پێویستی تیشكی خۆر بە پێستی مرۆڤ دەبێتە هۆی ماندووكردنی پێست و هۆكاری 90%ی نیشانەكانی دەركەوتنی پێستە بە شێوەیەكی جیاواز لە تەمەنی ئەو كەسەدا، واتە وا لە مرۆڤ دەكات تەمەنێكی گەورەتر نیشانبدات لە تەمەنی خۆی، زۆربەی گۆڕانەكانی پێستیش كە باوەڕ وایە بەهۆی تەمەنەوە بن، هەروەك هەندێك لە چرچ و لۆچییەكان هۆكاری زوو درووستبوونیان بۆ بەركەوتنی لە راددەبەدەری تیشكی خۆر دەگەڕێتەوە.

بەرگری پێست بەرامبەر خۆر

لە پێستدا هۆكاری تایبەتی خۆڕسك هەیە كە بەرگری دەكات بەرامبەر تیشكی خۆر، لەوانەش ئەو خانانەی كە بە چینی سەرەوەی پێستدا بڵاوبوونەتەوەو رێگە لە تێپەڕبوونی تیشكی خۆر دەگرن بۆ ناو پێست، هەروەها ئەو خانانەی كە رەنگ بە پێست دەبەخشن، بەرگری لە پێست دەكەن و تاوەكو زیاتر بن، كاریگەری تیشكی خۆر لەسەر پێست كەمتر دەبێتەوە، ئەوەش نهێنی ئەوەیە كەسانی پێست رەش و ئەسمەر كەمتر تیشكی خۆر كاریان تێدەكات. هەروەها هەندێك ئەنزیم و ماددەی دیكەی وەك بیتاكارۆتین كە لە گێزەردا هەیە بەرگری لە پێست دەكەن و تیشكی خۆر دەمژن.

تیشكی خۆر چۆن كار لە پێست دەكات؟

تیشكی خۆری بەردەوام دەبێتە هۆی تێكشاندنی ریشاڵە كۆلاجینیەكانی پێست، كە پڕۆتینی پێویستی بۆ پێستی تەندروست هەڵگرتووە، بەنەمانی ئەو كۆلاجینە جۆرە ئەنزیمێك دروستدەبێ كە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی سەرچاوەكانی دروستبوونی پرۆتین و بەوەش رێژەی پرۆتین كەمدەبێتەوەو بە چەند بارە بوونەوەی ئەو پرۆسەیە چرچ و لۆچییەكانی پێست دەردەكەون.

ئایا خۆڕەشكردن لەبەردەم
تیشكی خۆر سەلامەتە؟

هەندێك كەس ئارەزوو دەكەن پێستێكی ئەسمەریان هەبێ و بۆ ئەو مەبەستەش خۆیان دەخەنە بەر تیشكی خۆر بۆ ماوەیەكی دوورو درێژ، ئەوەش وادەكات هەردوو جۆرەكەی تیشكی سەروو وەنەوشەیی كە لە تیشكی خۆردا هەن ببنە هۆی تێكشكاندنی پێست یان زیانگەیاندن پێی، ئەویش بەپێی درێژی ئەو ماوەیەی كەسەكە لەبەر تیشكی خۆردا دەمێنێتەوە.
بەكارهێنانی كرێمی رێگر لە تیشكی خۆر
بەكارهێنانی ئەو جۆرە باشترە كە زیاتر لە 15 هۆكاری پاراستنی تێدایە لە تیشكی خۆر SPF، كرێمەكە پێوستە لە پێستی دەموچاو بدرێ، هەروەها لە گوێچكەو ئەو شوێنانەی كەللەی سەر كە دەركەوتوون.
خۆ رزگاركردن لە تیشكی خۆر

ئاسانترین و سرووشتیترین رێگەی خۆپاراستن لە چرچی و ژاكاوی پێست بەوە دەبێ هەوڵبدەی كەمترین كات لەبەردەم تیشكی خۆر بمێنیەوە، خواردنەوەی ئاو بەردەوام وا لە پێست دەكات كاریگەری كەمتری خۆری لەسەر بێ، خواردنی سەوزەو میوەی زۆر دروستبوونی چرچییەكان هێواش دەكاتەوە.

چۆنیەتی خۆپاراستن
لە تیشكی خۆر

بەكارهێنانی جۆرێكی باش لە كرێمی رێگر لە تیشكی سەروو وەنەوشەیی كە زیاتر لە 15 هۆكاری پاراستنی دژی تیشكی خۆر تێدا بێ و لەلایەن كۆمەڵەی پزیشكانی پێستەوە دانی پێدانرابێ، ئەو كەسانەی مەلەوانی دەكەن یان عارەقە دەكەنەوە واباشترە بەكارهێنانی كرێمەكە دووبارە بكەنەوە.
بەكارهێنانی ئەو جل و كەرەستانەی كاریگەری تیشكی خۆر كەمدەكەنەوە، وەك بلوزی قۆڵدرێژ، چاویلكەی تایبەت بە خۆر، كڵاوێك كە پارێزەر بێ لە تیشكەكە، بەكارهێنانی چەتر بە تایبەت بۆ كەسانی هەستیار، وەستان لە سێبەردا، بە تایبەت كاتێك تیشكی خۆر لەوپەڕی بەهێزیدایە لەنێوان كاتژمێر 10ی پێش نیوەڕۆ تاوەكو 4ی دوای نیوەڕۆ.
پاراستنی منداڵان لە تیشكی خۆر، یاریكردنیان لە سێبەردا و لەبەركردنی جلوبەرگی درێژ بۆیان، خواردنەوەی ئاوی زۆر مرۆڤ لە وشكبوونەوە دەپارێزێ. چونكە وشكبوونەوە پێست تووشی سووربوونەوەو خوراندن دەكات. بەكارهێنانی ئەو ماددانەی شێدار و ڤیتامین C یارمەتی چاكبوونەوەی خانە خراپبووەكانی پێست دەدات.
ئەو ئافرەتانەی زۆر بە پێویستی دەزانن ماكیاژ و داوودەرمان بەكاربێنن با كەمترین رادە بەكاریبێنن لەكاتی لێدانی تیشكی خۆر لێیان.
پاڵكەوتن لەبەردەم تیشكی خۆر بۆ كاتێكی زۆر بۆ خۆڕەشكردن لەوانەیە كاریگەری زۆر خراپی لەسەر پێست هەبێ و دواتر چاكبوونەوەی زەحمەت بێت.

 

ده‌باشان نیت له‌فس بوک

ئيمه Like بكه

وێنه‌کانمان له‌ فه‌یسبووک

ئێمه‌ له‌ یووتیوب 1

ئێمه‌ له‌ یووتیوب 2

ڕیکلام بکه‌

لۆگۆی ئێمه‌

دیاری بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ت

جۆرەکانی خۆشەویستی

بۆپیاوا نو ژانان

به‌خته‌وه‌ری خێزانیی

چی بووك‌وخه‌سوڕاده‌گرێ

دەستت بۆ ئاگر درێژ مەكە

ئه‌وانه‌ی زوده‌بنه‌باوك

ڕێنمای هاوسه‌رگیری

ڕۆشنبیری سێکسی

جنست به‌هێزبکه‌

هێڵی سورنه‌به‌زێنی

ته‌نها بۆ كچان

چی مێشكت تێك ده‌دات

پیاوچی له‌ئافره‌ت ئه‌وێت

بۆ خه‌وت قورسه‌؟

خەوتن بەقەد خۆراک گرنگە

که‌سایه‌تی خۆت بناسه‌

بۆ ئەوەی لێوت ناسك بێت

ئازاره‌كانى پشت

نینۆکوهێمای نه‌خۆشییه‌كان

مه‌ترسی زۆر میزكردن

ئه‌م خۆراكانەقژدەپارێزن

زیانه‌کانی به نجه ته قاندن

ئامۆژگارییه‌ك بۆ ماكیاژكردن

فۆتۆشۆپ ڕاسته‌وخۆ

زانیاری به‌سوده‌ بۆ دڵ

دروست كردنى ئايكون

تاقیکردنه‌وه‌ی ئینگلیزی

کێشت که‌م بکه‌ره‌وه

تاقیکردنه‌وه‌ی شۆفێری

که‌پیربوی ئه‌وه‌ ژووره‌كه‌ته‌

برینه‌كانی‌ ناوده‌م مه‌ترسین

بیبه‌ر دڵ ده‌پارێزێت

خۆت له‌ دڵه‌كزێ ڕزگارکه‌

مه‌ترسی‌ که‌م خواردن

بەپەلە نان مه‌خۆن

10 خۆراك بۆجوانیت

بۆئه‌وه‌ی100 ساڵ بژی

مەترسیەکانی پێڵاوی بەرز

جوانکاری خانمان

سوده‌کانی گفتوگۆ

هۆشداری بۆ کچان

هۆیەكانی قژ هەڵوەرین

۸ ئامۆژگاری پشت ئێشه‌

په‌ستانی خوێنت ڕاگره‌

سوانی‌ ئه‌ژنۆ

به‌ میوه‌ خواردن زیپكه‌ لابده‌

سوده‌کان حه‌پی ئه‌سپرین

هۆكاری سوێندخواردن

بزانه‌ كێ ده‌كه‌یته‌ هاوڕێت

جیاوازییه‌كانی ژن و پیاو

مێشکی‌ پیاوان و ئافره‌تان

کەناڵه كورديه كان

زیانه‌کانی موبایل

ئایه‌ ده‌زانى ؟

نرخی دراوه‌کان

نوكته و پێکه‌نین

جؤن نويزده كه يت

که‌ش و هه‌وا

راديؤى قورئان 24 كاتزمير

روزنامه كورديه كان

جوانکردنی وێنه

کۆدی سەتەلایت

کرداری وۆرد له‌سه‌ر کیبۆرد

وێنه بؤسةر شاشه

ڕاده‌ی خۆشه‌ویستیت بزانه

جؤن مۆبایل چاك ئه كه يت‌‌

به‌رنامه‌ی بانگدان

کیبۆردی کوردی

كرين و فرؤشتن

جل و به‌رگی کوردی

کەناڵه عه رةبيه كان

ناو ی کورد ی

نووسین به‌ خه‌تی سۆرانی

په‌ندى بيشينان

وێنه كت جوان بكه

دواین هه‌واڵی کۆمه‌ڵایه‌تی

لێره‌ گۆرانیه‌که‌ بێ ده‌نگ بکه‌

سه‌ردانی گشتی ماڵپه‌ڕ

Sierra Trading Post Coupons

میوانی سه‌رهێڵ