♥♥ماڵبه‌ری ده‌باشان زانیاری هه‌مه‌ره‌نگ♥♥

كاتێ پیر بوویت ئه‌وه‌ ژووره‌كه‌ته‌!

رۆژێكیان دایكه‌كه‌ دانیشتبوو یارمه‌تی منداڵه‌كانی ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ده‌رسه‌كانیانا بچنه‌وه‌و كۆشش بكه‌ن، كۆڕه‌ بچكۆله‌كه‌ی كه‌ شه‌ش ساڵان بوو ده‌فته‌رێكی دابوو به‌ده‌ستییه‌وه‌ تا وێنه‌ی تیا بكێشێ و ره‌سمی تیا دروست بكات..بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رس له‌وانی تر تێك نه‌دات.. و دایكه‌ش به‌باشی ده‌ست به‌تاڵ بێت بۆ ده‌رسی مناڵه‌كانی تری.. ئاله‌و كاته‌دا بییری كه‌وته‌وه‌ كه‌ نانی بۆ خه‌زووره‌كه‌ی نه‌بردووه‌و كاتیش دره‌نگ بووه‌، .... چونكه‌ له‌و ژووره‌ ته‌نیایه‌ی ناو حه‌وشه‌كه‌دا له‌ته‌ك ئه‌واندا ده‌ژیا و پیریش بووه‌ توانای ئه‌وه‌ی نه‌ماوه‌ بێته‌ ده‌ره‌وه‌و سه‌ر له‌ژووره‌كه‌ی ئه‌مان بدات، له‌وانه‌یه‌ بێ تاقه‌ت بووبێ.. ته‌نیا ئه‌م ئافره‌ته‌ خزمه‌تی ده‌كرد و مێرده‌كه‌شی زۆر به‌وكاره‌ی دڵخۆش ده‌بوو.. ئه‌میش خێرا خواردنه‌كه‌ی بۆ بردو پرسیاری لێكرد ئه‌گه‌ر پێویستییه‌كی هه‌بێ، و پاشان گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ لای منداڵه‌كانی.. به‌ڵام شتێكی سه‌یری له‌ كوڕه‌ بچكۆله‌كه‌یه‌وه‌ بینی، زۆر سه‌رسام بوو كه‌ دیتی هه‌ندێ خه‌تی بازنه‌یی و چوارگۆشه‌یی دروست كردووه‌، لێی پرسی: كوڕم ئه‌م چوار گۆشانه‌ چین تۆ دروستت كردوون؟ ئه‌ویش به‌هه‌موو پاكیه‌تی و به‌رائه‌تی خۆیه‌وه‌ گوتی: من وێنه‌ی ئه‌و خانووه‌م كێشاوه‌ كه‌ گه‌وره‌بووم و ژنم هێنا تیا دابنیشم.. دایكیشی گوتی: كامه‌یان ژووره‌كه‌ی خۆته‌؟ ئه‌ویش هێمای بۆ یه‌كێ له‌ چوار گۆشه‌كان كرد و گوتی: ئالێره‌دا.. پاشان پیشانی دا كامه‌یان ده‌كاته‌ چێشتخانه‌، و كامه‌یان هۆڵه‌و كامه‌یان میوانه‌ و تاد.. چوار گۆشه‌یه‌كیشی له‌دووری خانووه‌كه‌وه‌ دروست كردبوو، لێی پرسی: كوڕم ئه‌ی ئه‌مه‌یان چییه‌؟ بۆچ له‌خانووه‌كه‌ت دوور كه‌وتۆته‌وه‌؟ گوتی: ئه‌وه‌شیان بۆ تۆم دروست كردووه‌ كه‌پیر بوویت ده‌تبه‌م بۆ ئه‌و ژووره‌و له‌وێ ژیان ده‌به‌یته‌سه‌ر وه‌ك باپیره‌م، ئه‌ها ئه‌ویش چۆن له‌و دووره‌وه‌ ده‌ژی!! ئه‌م قسه‌یه‌ وه‌ك ته‌زوویه‌كی كاره‌بایی دای له‌ده‌روونی دایكه‌كه‌و له‌خه‌وی خه‌فڵه‌ت و بێ ئاگایی خه‌به‌ری كرده‌وه‌، یه‌كسه‌ر خۆی كرده‌ به‌رپرسیار و گوتی: ئه‌مه‌ وا ده‌گه‌یه‌نێ كه‌ منیش پیر بووم و توانای جم و جووڵم نه‌ما ده‌بێ به‌ته‌نیا له‌ده‌ره‌وه‌ی حه‌وشه‌كه‌دا بژیم و بێ ئه‌وه‌ی چێژ له‌ قسه‌ی خێزانه‌كه‌م ببینم، و ده‌بێ دوور له‌منداڵ و جگه‌ر گۆشه‌كانم بژیم!! باشه‌ ده‌بێ ئه‌وسا قسه‌له‌ته‌ك كێیدا بكه‌م؟ ده‌بێ تامردن ئاوها به‌ته‌نیا بژیم و گوێم له‌ قسه‌و باسی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌م نه‌بێ؟ ده‌ستبه‌جێ بانگی نۆكه‌ره‌كه‌ی كرد و گوتی: خێرا ئه‌م شتانه‌ی له‌ ژووری میواندان بیانبه‌ره‌ ده‌ره‌وه‌، و قه‌ره‌وێڵه‌كه‌ی خه‌زووریشم له‌ ژووره‌كه‌ی خۆیه‌وه‌ بێنه‌ بۆ ئێره‌، تا له‌م ژووره‌دابێت كه‌ جوانترین ژووری ماڵه‌كه‌یه‌و بۆ میوان ته‌رخان كراوه‌،كه‌لوپه‌لی ژووری میوانیش هه‌مووی ببه‌ره‌ ژووره‌كه‌ی خه‌زوورمه‌وه‌. كاتێ مێرده‌كه‌ی هاته‌وه‌ ئه‌م گۆڕانكارییه‌ی زۆر پێ سه‌یر بوو!! بۆیه‌ له‌ خێزانی پرسی هۆی ئه‌م گۆڕانكارییه‌ چی بوو؟! ئه‌ویش به‌ چاوی پڕ له‌ فرمێسكه‌وه‌ گوتی: من ده‌مه‌وێ باشترین ژوور بۆ خۆم و خۆت هه‌ڵبژێرم ئه‌گه‌ر خوا ته‌مه‌نی پێداین و له‌ژیاندا بووین، وتوانای جم و جووڵمان نه‌ما تیایا بژین!! با میوان له‌و ژووره‌ی ده‌ره‌وه‌دا بێت.. ئیتر مێرده‌كه‌ی له‌مه‌به‌ستی حاڵی بوو، زۆر سوپاسی كرد كه‌ ئه‌و چاكه‌یه‌ی له‌ته‌ك باوكیا كردووه‌و ئه‌ویش به‌ چاوی ره‌زا مه‌ندییه‌وه‌ بۆیان ده‌ڕوانێ.. زۆری پێ نه‌چوو منداڵه‌كه‌ش وێنه‌كانی كوژانده‌وه‌و ده‌ستی به‌ بزه‌ كرد.. له‌سایتی‌ مامۆستا حسن پێنجوێنی‌ یه‌وه‌ وه‌رگیراوه

 

ده‌باشان نیت له‌فس بوک

ئيمه Like بكه

وێنه‌کانمان له‌ فه‌یسبووک

ئێمه‌ له‌ یووتیوب 1

ئێمه‌ له‌ یووتیوب 2

ڕیکلام بکه‌

لۆگۆی ئێمه‌

دیاری بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ت

جۆرەکانی خۆشەویستی

بۆپیاوا نو ژانان

به‌خته‌وه‌ری خێزانیی

چی بووك‌وخه‌سوڕاده‌گرێ

دەستت بۆ ئاگر درێژ مەكە

ئه‌وانه‌ی زوده‌بنه‌باوك

ڕێنمای هاوسه‌رگیری

ڕۆشنبیری سێکسی

جنست به‌هێزبکه‌

هێڵی سورنه‌به‌زێنی

ته‌نها بۆ كچان

چی مێشكت تێك ده‌دات

پیاوچی له‌ئافره‌ت ئه‌وێت

بۆ خه‌وت قورسه‌؟

خەوتن بەقەد خۆراک گرنگە

که‌سایه‌تی خۆت بناسه‌

بۆ ئەوەی لێوت ناسك بێت

ئازاره‌كانى پشت

نینۆکوهێمای نه‌خۆشییه‌كان

مه‌ترسی زۆر میزكردن

ئه‌م خۆراكانەقژدەپارێزن

زیانه‌کانی به نجه ته قاندن

ئامۆژگارییه‌ك بۆ ماكیاژكردن

فۆتۆشۆپ ڕاسته‌وخۆ

زانیاری به‌سوده‌ بۆ دڵ

دروست كردنى ئايكون

تاقیکردنه‌وه‌ی ئینگلیزی

کێشت که‌م بکه‌ره‌وه

تاقیکردنه‌وه‌ی شۆفێری

که‌پیربوی ئه‌وه‌ ژووره‌كه‌ته‌

برینه‌كانی‌ ناوده‌م مه‌ترسین

بیبه‌ر دڵ ده‌پارێزێت

خۆت له‌ دڵه‌كزێ ڕزگارکه‌

مه‌ترسی‌ که‌م خواردن

بەپەلە نان مه‌خۆن

10 خۆراك بۆجوانیت

بۆئه‌وه‌ی100 ساڵ بژی

مەترسیەکانی پێڵاوی بەرز

جوانکاری خانمان

سوده‌کانی گفتوگۆ

هۆشداری بۆ کچان

هۆیەكانی قژ هەڵوەرین

۸ ئامۆژگاری پشت ئێشه‌

په‌ستانی خوێنت ڕاگره‌

سوانی‌ ئه‌ژنۆ

به‌ میوه‌ خواردن زیپكه‌ لابده‌

سوده‌کان حه‌پی ئه‌سپرین

هۆكاری سوێندخواردن

بزانه‌ كێ ده‌كه‌یته‌ هاوڕێت

جیاوازییه‌كانی ژن و پیاو

مێشکی‌ پیاوان و ئافره‌تان

کەناڵه كورديه كان

زیانه‌کانی موبایل

ئایه‌ ده‌زانى ؟

نرخی دراوه‌کان

نوكته و پێکه‌نین

جؤن نويزده كه يت

که‌ش و هه‌وا

راديؤى قورئان 24 كاتزمير

روزنامه كورديه كان

جوانکردنی وێنه

کۆدی سەتەلایت

کرداری وۆرد له‌سه‌ر کیبۆرد

وێنه بؤسةر شاشه

ڕاده‌ی خۆشه‌ویستیت بزانه

جؤن مۆبایل چاك ئه كه يت‌‌

به‌رنامه‌ی بانگدان

کیبۆردی کوردی

كرين و فرؤشتن

جل و به‌رگی کوردی

کەناڵه عه رةبيه كان

ناو ی کورد ی

نووسین به‌ خه‌تی سۆرانی

په‌ندى بيشينان

وێنه كت جوان بكه

دواین هه‌واڵی کۆمه‌ڵایه‌تی

لێره‌ گۆرانیه‌که‌ بێ ده‌نگ بکه‌

سه‌ردانی گشتی ماڵپه‌ڕ

Sierra Trading Post Coupons

میوانی سه‌رهێڵ