♥♥ماڵبه‌ری ده‌باشان زانیاری هه‌مه‌ره‌نگ♥♥

ئه‌ڤین ئاسۆ: له‌گه‌ڵ‌ كۆڕه‌ك‌و كه‌ناڵ‌ چوار برامان برایی‌‌و كیسه‌مان جیایی‌

ئه‌ڤین ئاسۆ: رۆحم له‌سلێمانییه‌و به‌خۆشه‌ویستی‌ شاره‌ حه‌یاته‌كه‌ به‌رده‌وامم

میدیاكارو پێشكه‌شكاری‌ به‌رنامه‌ی‌ (ئه‌ڤین ژن‌و ژیان) پاش زیاتر له‌ساڵێك‌و شه‌ش مانگ جه‌ژنی‌ قوربانی‌ رابردوو له‌سه‌ر شاشه‌ی‌ كوردماكس جارێكی‌ تر ده‌ركه‌وته‌وه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ خۆی‌ ئاماژه‌ی‌ پێده‌كات ئه‌م قۆناغه‌ بۆ ئه‌ڤین قۆناغی‌ زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی‌ به‌رنامه‌كه‌یه‌و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ له‌و رووه‌وه‌ پلانی‌ نوێیان هه‌یه‌.

ئه‌ڤین ئاسۆ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ له‌گه‌ڵ‌ به‌رپرسانی‌ كۆڕه‌ك‌و كه‌ناڵ‌ چوار دۆستایه‌تیان ماوه‌، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ كارده‌كه‌ن كه‌ ده‌ڵێت "برامان برایی‌‌و كیسه‌مان جیایی‌".
ئه‌ڤین ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر توانایان هه‌بێت له‌شاری‌ سلێمانیش ستۆدیۆیه‌كی‌ نوێ‌ ده‌كه‌نه‌وه‌.

* وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ خۆت راتگه‌یاند به‌هۆی‌ كاروباری‌ خێزانییه‌وه‌ ماوه‌ی‌ نزیكه‌ی‌ ساڵ‌‌و نیوێك له‌ میدیاكان دوركه‌وتیته‌وه‌، جگه‌ له‌خێزانه‌كه‌ت له‌و ماوه‌یه‌دا به‌ چ كارێكی‌ تره‌وه‌ سه‌رقاڵ‌ بوویت؟
- به‌دڵناییه‌وه‌ ره‌نگه‌ هه‌ر یه‌كه‌مان كۆمه‌ڵێك كاری‌ تایبه‌تی‌ خۆمان هه‌بێت، به‌ڵام به‌پله‌ی‌ یه‌كه‌م ئه‌وه‌ی‌ منی‌ سه‌قاڵكردبوو كاروباری‌ خێزانی‌ بوو كه‌ ده‌رفه‌تی‌ هیچ كارێكی‌ بۆ نه‌هێشتبوومه‌وه‌، پاش ئه‌وه‌ش خۆ ئاماده‌كردن بۆ وه‌رزی‌ تازه‌ی‌ به‌رنامه‌كه‌ كاتی‌ زۆری‌ لێگرتبووم كه‌ ئاسان نه‌بوو به‌زوویی‌ بتوانم بگه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ سه‌ر شاشه‌.

* چۆن گه‌یشتیته‌ ئه‌و بڕوایه‌ی‌ له‌ كه‌ناڵی‌ كوردماكسه‌وه‌ به‌ هه‌مان به‌رنامه‌ی‌ پێشوته‌وه‌ ده‌ربكه‌ویته‌وه‌؟
- هۆكاری‌ هه‌ره‌ سه‌ره‌كی‌ ئه‌وه‌ بوو له‌گه‌ڵ‌ كه‌ناڵی‌ كوردماكس پرنسیپمان زیاتر له‌ یه‌كه‌وه‌ نزیك بوو، تازه‌یی‌ كه‌ناڵه‌كه‌و دووریان له‌ سیاسه‌ت بۆ ئێمه‌ گونجاو بوو به‌رهه‌می‌ كاره‌كانی‌ تیادا په‌خش بكه‌ین، به‌ڕێوه‌به‌رانی‌ ئه‌م كه‌ناڵه‌ هه‌وڵی‌ كاری‌ جوان‌و به‌ ستانده‌ركردنی‌ كه‌ناڵه‌كه‌ ده‌ده‌ن، ئێمه‌ پێشتریش كاری‌ هاوبه‌شی‌ میدیاو ماركێتینمان پێكه‌وه‌ كردوه‌ بۆیه‌ له‌و بروایه‌داین ده‌توانین پێكه‌وه‌ به‌رهه‌می‌ جوان بخه‌ینه‌ پێش چاوی‌ بینه‌ر.

* ئه‌و ئه‌ڵقه‌یه‌ی‌ به‌رنامه‌كه‌ كه‌ بۆ جه‌ژن ئاماده‌كرابوو له‌هه‌ندێ‌ شوێندا وه‌ها ده‌رده‌كه‌وت په‌له‌ كرابێت له‌ئاماده‌كردنی‌ ئه‌و به‌رنامه‌یه‌و ستۆدیۆ ئاماده‌ نه‌بێت، هۆكاری‌ ئه‌وه‌ چی‌ بوو؟
- به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ بته‌وێت‌و نه‌ته‌وێت هه‌ر كه‌موكورتی‌ دروست ده‌بێت ئه‌مه‌ش به‌رنامه‌یه‌كی‌ بچوك نه‌بوو، به‌ڵام من ده‌زانم بینه‌رانمان ئه‌گه‌ر كه‌موكورتیه‌كیشیان له‌م به‌رنامه‌یه‌دا دیبێت دڵنیام له‌وه‌ی‌ ئه‌وان ده‌زانن ئێمه‌ هه‌میشه‌ باشترینمان پێشكه‌ش كردوون، له‌ كه‌ناڵه‌كانی‌ تر زۆر كه‌مو كورتی‌ هه‌یه‌و كه‌م به‌رنامه‌ هه‌یه‌ گرنگی‌ به‌ ناوه‌رۆك‌و دیكۆری‌ جوان‌و ته‌كنیكی‌ باش بدات، كه‌سیش باسی‌ ناكات هه‌رچه‌نده‌ ئێستا جوڵه‌یه‌كی‌ باشتر هه‌یه‌ ئه‌ویش زۆر به‌روونی‌ هه‌مووان ده‌زانین له‌ دوای‌ پرۆژه‌ی‌ به‌رنامه‌كانی‌ ئارامۆ بوون هه‌ر له‌ (میڤان شۆ) بیگره‌ تا ده‌گاته‌ (ئه‌ڤین ژن و ژیان)، هیوادارم ئه‌گه‌ر كه‌موكوڕییه‌ك هه‌بوبێت بینه‌ر بمانبورێت، به‌ڵێنی‌ ئه‌وه‌ ده‌ده‌ین كه‌ كاری‌ باشتر پێشكه‌شی‌ بینه‌رانی‌ كه‌ناڵی‌ ئازیزی‌ (كوردماكس) بكه‌ین.

* به‌پێی‌ قسه‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌  به‌رنامه‌كه‌یان بینیوه‌ ده‌ڵێن كه‌ گۆڕانكارییه‌كی‌ ئه‌وتۆ به‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی‌ به‌رنامه‌كه‌دا نه‌هاتبوو، خۆت پێتوایه‌ توانیوته‌ به‌ گۆڕانكارییه‌وه‌ بێیته‌وه‌ سه‌ر شاشه‌؟
- به‌رنامه‌ی‌ جه‌ژن ته‌نها بۆ دڵخۆشی‌‌و وه‌ك ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی‌ سه‌ره‌تای وه‌رزی‌ سێیه‌می‌  به‌رنامه‌ی‌ ئه‌ڤین ژن‌و ژیان بوو با به‌رنامه‌ی‌ ئاسایی‌ ده‌ست پێ بكات به‌ دڵنیاییه‌وه‌ بۆچوونه‌كان ده‌گۆرێت بێگومان به‌رهه‌مهێنه‌رو ستافی‌ به‌رنامه‌ له‌كاری‌ خۆیان پرۆفیشناڵن‌و حیساب بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ كه‌ هه‌ر وه‌رزێك تایبه‌تمه‌ندی‌ خۆی‌ پێوه‌ دیاربێت‌و ناوه‌رۆك زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده‌ جیاوازییه‌كان له‌داهاتوو ده‌رده‌كه‌وێت.

* ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی‌ داهاتووی‌ ئه‌ڤین له‌سه‌ر شاشه‌ كه‌ی‌ ده‌بێت؟
- بڕیارمانداوه‌ له‌م چه‌ند رۆژه‌ی‌ داهاتوودا ده‌ست پێبكه‌ین، گه‌رموگوڕییه‌كی‌ زۆرمان هه‌یه‌ بۆ ئه‌م كاره‌و هیوادارم له‌ئاست ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌ی‌ بینه‌ردا بێت.

* ناوه‌ڕۆكی‌ به‌رنامه‌كه‌ له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ناڵ‌ چوار گۆڕانی‌ به‌سه‌ردا دێت، كاته‌كانی‌ پێشكه‌شكردنی‌ كه‌ی‌ ده‌بن؟
- به‌رنامه‌ی‌ ئه‌ڤین ژن‌و ژیان قاڵبێكی‌ ستاندارتی‌ وه‌رگرتووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ بینه‌ران بێزار نه‌بن له‌رووه‌ ته‌كنیكی‌‌و هونه‌رییه‌كان گۆرانكاری‌ ده‌كرێت، بابه‌ته‌كه‌تان هه‌مان ئه‌وانه‌ن كه‌ كۆمه‌ڵگه‌ پێویستیه‌تی‌ هه‌ندێك بابه‌ت هه‌یه‌ چه‌ند جار باسی‌ بكه‌یت هێشتا بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ ئێمه‌ پێویسته‌، به‌ڵام ئه‌م جاره‌ گۆرانكارییه‌كان له‌ شێوازی‌ باسكردنیان‌و پیشاندانیان جیاوازه‌و دواتر به‌رنامه‌ی‌ ئه‌ڤین ژن‌و ژیان وه‌ك ناوه‌كه‌ی‌ خۆی‌ هه‌موو بابه‌تێكی‌ تێدا جێ‌ ده‌بێته‌وه‌.

+ ئێوه‌ پێشتر راتانگه‌یاند كه‌ هێشتا پشكدارن له‌ كه‌ناڵه‌كانی‌ (كۆڕه‌ك‌و چوار)، بۆچی‌ جارێكی‌ دیكه‌ له‌و كه‌ناڵانه‌وه‌ به‌رنامه‌كه‌تان پێشكه‌ش نه‌كرده‌وه‌؟
- مه‌سه‌له‌یه‌كی‌ كوردی‌ هه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێت "برامان برایی‌ كیسه‌مان جیایی" كه‌ناڵی‌ كوردماكس له‌ ئێستادا بۆ ئێمه‌ باشترینه‌و له‌گه‌ڵ پرنسیپی‌ كاری‌ ئێمه‌دا ده‌گونجێت بۆ زانیاریتان هه‌تا ئه‌م دیمانه‌یش دیسان چه‌ند پشكێكمان هه‌یه‌، به‌ڵام به‌ به‌راود له‌گه‌ڵ پێشتر جیاوازه‌، ئه‌وه‌نده‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ئێمه‌وه‌ هه‌یه‌ پێمان وایه‌ ئێستا كاتی‌ ئه‌وه‌یه‌ هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان له‌سه‌ر ئه‌م پرۆژه‌ نوێیه‌ چڕ بكه‌ینه‌وه‌.

* په‌یوه‌ندی هاوڕێیه‌تیتان (مه‌به‌ستمان تۆ و ئارامۆ)یه‌ له‌گه‌ڵ‌ به‌رپرسانی‌ كۆڕه‌ك تیڤی‌‌و كۆمپانیای‌ كۆڕه‌ك تیلیكۆمدا ماوه‌؟
- به‌ڵێ‌ به‌رده‌وامه‌ له‌هه‌موو كارێك هاورێیه‌تی‌ جیایه‌و كار شتێكی‌ تره‌، ئێمه‌ له‌كار نه‌مانتوانی‌ پێكه‌وه‌ به‌رده‌وام بین، ئه‌مه‌ مانای‌ ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ ئیتر پێكه‌وه‌ پرۆژه‌و به‌رهه‌ممان نه‌بێت یان كار له‌ په‌یوه‌ندیمان بكات ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ بیر بكرێته‌وه‌، ئه‌وا بیركردنه‌وه‌یه‌كی‌ راست نییه‌، چونكه‌ ئێمه‌ پێشتر له‌ سه‌ر بنه‌مایی‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ كارمان نه‌كردووه‌ ته‌نها مه‌به‌ستمان بووه‌ پێكه‌وه‌ گۆرانكارییه‌ك له‌میدیای‌ كوردی‌ بكه‌ین بۆ ئه‌مه‌ش كه‌مته‌رخه‌م نه‌بووین‌و كاره‌كان شایه‌تی‌ ئه‌وه‌ن.

* وه‌ك له‌ به‌رنامه‌كه‌شدا ئاماژه‌ت پێدا، ئارامۆ هاوكارێكی‌ باشت بووه‌ بۆ پێشكه‌شكردنه‌وه‌ی‌ به‌رنامه‌كه‌، هاوكارییه‌كانی‌ ئارامۆ به‌ چ شێوه‌یه‌كه‌؟
- به‌رنامه‌ی‌ (ئه‌ڤین ژن و ژیان ) به‌رهه‌می‌ كۆمپانیای‌ (ئارامۆ میدیا)یه‌ به‌ واتای‌ ئارامۆ به‌رهه‌مهێنه‌ری‌ به‌رنامه‌و خاوه‌ن كۆمپانیایه‌، بێگومان ئاماده‌كارییه‌كانی‌ ته‌كنیك‌و دیكۆرو رووناكی‌‌و ناوه‌رۆك‌و لایه‌نه‌ هونه‌ریه‌كانی‌ به‌رنامه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ راسته‌وخۆی‌ ئارامۆ ده‌كرێت.

* له‌كه‌ناڵ‌ چوار به‌رنامه‌كانت راسته‌وخۆ پێشكه‌ش ده‌كردن، به‌ڵام ئێستا تۆماركراون هۆكاری‌ ئه‌مه‌ چییه‌؟
- ته‌نها یه‌ك ئه‌ڵقه‌ په‌خشكراوه‌و بۆ جه‌ژن تۆماركراو بوو ئه‌ویش له‌یه‌كه‌م رۆژی‌ جه‌ژندا تۆمارمان كردو له‌ دووه‌م رۆژ پیشان درا نیازمان وابوو به‌ راسته‌وخۆ بكرێت، به‌ڵام به‌هۆی‌ باران بارینه‌وه‌ كێشه‌ی‌ ته‌كنیكیمان بۆ دروست بوو بێگومان بۆ رۆژانی‌ ئاسایی هه‌ر راسته‌وخۆ ده‌بێت ئێمه‌ له‌ تواناو كاری‌ خۆمان ناترسین.

* جگه‌ له‌به‌رنامه‌، ئه‌ڤین له‌ماوه‌ی‌ داهاتوودا هیچ چالاكییه‌كی‌ ده‌بێت؟
- له‌ ئێستادا ته‌نها به‌رنامه‌ هه‌یه‌‌و نازانم بۆ ئاینده‌ چ بیرۆكه‌یه‌ك دروست ده‌بێت، هه‌میشه‌ له‌بیری‌ ئه‌وه‌داین ناوه‌رۆكی‌ به‌رنامه‌كه‌ ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ین، ده‌توانم به‌ یارمه‌تی‌ هاوكارانم له‌و رێگه‌یه‌وه‌ چالاكی‌ باش‌و به‌ سوود پێشكه‌ش بكه‌م.
* ئه‌ڤین وه‌كو كچی‌ سلێمانی‌، چی‌ پێیه‌ بۆ شاره‌كه‌ی‌ خۆی‌، به‌رنامه‌كه‌ت هه‌ر له‌هه‌ولێر ده‌مێنێته‌وه‌ یان ستۆدیۆشتان ده‌بێت له‌سلێمانی‌؟
- له‌ رابردوو له‌ئێستاو ئاینده‌ش نه‌ك ته‌نها سلێمانی‌ به‌ڵكو له‌هه‌ر چوارپارچه‌ هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌مان داوه‌ كه‌ بتوانرێت هه‌موو لایه‌ك به‌شداربن له‌گه‌ڵمان، من له‌ سلێمانی‌ له‌ دایك بووم‌و فێری‌ كاری‌ میدیا بووم، رۆحم له‌سلێمانییه‌و له‌خۆشه‌ویستی‌ سلێمانیه‌  به‌رده‌وامم، به‌ڵام ئێوه‌ ده‌زانن نه‌ك من هه‌مووان ده‌بێت خۆمان به‌ كورو كچی‌ كوردستانی‌ گه‌وره‌ بزانین، خۆزگه‌ ده‌خوازم بتوانین له‌ رووی‌ ئیمكانی‌ ته‌كنیكی‌‌و هونه‌ری‌ ستۆدیۆیه‌كی‌ تر له‌ شاره‌ حه‌یاته‌كه‌ بكه‌ینه‌وه‌ تا ئه‌و كێشانه‌ چاره‌سه‌ر بن كه‌ میوانانی‌ سلێمانیمان له‌كاتی‌ به‌رنامه‌ له‌ هاتووچۆو به‌شداریان بۆیان دروست ده‌بێت نه‌مێنێت، چونكه‌ سلێمانی‌ وه‌ك پایته‌ختێكی‌ رۆشنبیری‌ كه‌سانی‌ به‌ ئه‌زموونی‌ تێدایه‌ تا له‌ رێگه‌ی‌ به‌رنامه‌كه‌وه‌ سوود به‌ بینه‌ره‌كانمان بگه‌یه‌نین.

* به‌م دواییه‌ له‌رێی‌ فه‌یسبوكه‌كه‌توه‌ زیاتر په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ‌ خه‌ڵكی‌ گرێداوه‌ ئاخۆ بڕیارت هه‌یه‌ له‌و په‌یوه‌ندییه‌ به‌رده‌وام بیت؟
- به‌دڵنیاییه‌وه‌ به‌ڵێ‌ چۆن هاورێیانم كاتیان بۆ من هه‌یه‌ منیش هه‌مان وه‌لامم بۆیان هه‌یه‌ به‌ڵام هه‌ندێك جار وه‌لامدانه‌وه‌ی‌ یه‌ك به‌ یه‌كیان زه‌حمه‌ته‌ بۆیه‌ ده‌بێت له‌ كه‌م و كورتی‌ ببورن به‌خۆم‌و ئادمینه‌كانیش فریا ناكه‌وین، به‌ڵام دڵنیایان ده‌كه‌م زۆر كات ئاگادارم‌و سه‌رجه‌م نامه‌و كۆمێنت‌و لایكه‌كانیان ده‌بینم، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌یان هه‌میشه‌ لایكی‌ كۆمێنته‌كانیان ده‌كه‌م  تابزانن ئاگام لێیانه‌ له‌داهاتوو زیاتر په‌یجه‌كه‌م چالاك ده‌بێت‌و زانیاری‌ ده‌به‌خشین.

 

ده‌باشان نیت له‌فس بوک

ئيمه Like بكه

وێنه‌کانمان له‌ فه‌یسبووک

ئێمه‌ له‌ یووتیوب 1

ئێمه‌ له‌ یووتیوب 2

ڕیکلام بکه‌

لۆگۆی ئێمه‌

دیاری بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ت

جۆرەکانی خۆشەویستی

بۆپیاوا نو ژانان

به‌خته‌وه‌ری خێزانیی

چی بووك‌وخه‌سوڕاده‌گرێ

دەستت بۆ ئاگر درێژ مەكە

ئه‌وانه‌ی زوده‌بنه‌باوك

ڕێنمای هاوسه‌رگیری

ڕۆشنبیری سێکسی

جنست به‌هێزبکه‌

هێڵی سورنه‌به‌زێنی

ته‌نها بۆ كچان

چی مێشكت تێك ده‌دات

پیاوچی له‌ئافره‌ت ئه‌وێت

بۆ خه‌وت قورسه‌؟

خەوتن بەقەد خۆراک گرنگە

که‌سایه‌تی خۆت بناسه‌

بۆ ئەوەی لێوت ناسك بێت

ئازاره‌كانى پشت

نینۆکوهێمای نه‌خۆشییه‌كان

مه‌ترسی زۆر میزكردن

ئه‌م خۆراكانەقژدەپارێزن

زیانه‌کانی به نجه ته قاندن

ئامۆژگارییه‌ك بۆ ماكیاژكردن

فۆتۆشۆپ ڕاسته‌وخۆ

زانیاری به‌سوده‌ بۆ دڵ

دروست كردنى ئايكون

تاقیکردنه‌وه‌ی ئینگلیزی

کێشت که‌م بکه‌ره‌وه

تاقیکردنه‌وه‌ی شۆفێری

که‌پیربوی ئه‌وه‌ ژووره‌كه‌ته‌

برینه‌كانی‌ ناوده‌م مه‌ترسین

بیبه‌ر دڵ ده‌پارێزێت

خۆت له‌ دڵه‌كزێ ڕزگارکه‌

مه‌ترسی‌ که‌م خواردن

بەپەلە نان مه‌خۆن

10 خۆراك بۆجوانیت

بۆئه‌وه‌ی100 ساڵ بژی

مەترسیەکانی پێڵاوی بەرز

جوانکاری خانمان

سوده‌کانی گفتوگۆ

هۆشداری بۆ کچان

هۆیەكانی قژ هەڵوەرین

۸ ئامۆژگاری پشت ئێشه‌

په‌ستانی خوێنت ڕاگره‌

سوانی‌ ئه‌ژنۆ

به‌ میوه‌ خواردن زیپكه‌ لابده‌

سوده‌کان حه‌پی ئه‌سپرین

هۆكاری سوێندخواردن

بزانه‌ كێ ده‌كه‌یته‌ هاوڕێت

جیاوازییه‌كانی ژن و پیاو

مێشکی‌ پیاوان و ئافره‌تان

کەناڵه كورديه كان

زیانه‌کانی موبایل

ئایه‌ ده‌زانى ؟

نرخی دراوه‌کان

نوكته و پێکه‌نین

جؤن نويزده كه يت

که‌ش و هه‌وا

راديؤى قورئان 24 كاتزمير

روزنامه كورديه كان

جوانکردنی وێنه

کۆدی سەتەلایت

کرداری وۆرد له‌سه‌ر کیبۆرد

وێنه بؤسةر شاشه

ڕاده‌ی خۆشه‌ویستیت بزانه

جؤن مۆبایل چاك ئه كه يت‌‌

به‌رنامه‌ی بانگدان

کیبۆردی کوردی

كرين و فرؤشتن

جل و به‌رگی کوردی

کەناڵه عه رةبيه كان

ناو ی کورد ی

نووسین به‌ خه‌تی سۆرانی

په‌ندى بيشينان

وێنه كت جوان بكه

دواین هه‌واڵی کۆمه‌ڵایه‌تی

لێره‌ گۆرانیه‌که‌ بێ ده‌نگ بکه‌

سه‌ردانی گشتی ماڵپه‌ڕ

Sierra Trading Post Coupons

میوانی سه‌رهێڵ