
برژانگەکانمان بەشێکە لە جوانی چاوەکانمان بۆیە زۆرێک لە خانمان گرنگی زۆری پێ ئەدەن بۆ جوانتر دەرکەوتیان ، لە رێگای بەکارهێنانی ماسکاراو ئارایشت و یاخوود برژانگی دەستکرد کە هەمووی بۆ ماوەیەکی کاتیەو بەسەر ئەچێت ، بۆیە ئەگەر تۆ بە دوای رێگایەکی سروشتیدا ئەگەرێ ی بۆ درێژ بوونەوەی برژانگەکانت بە بێ بەکارهێنان ماسکارا ، ئەوا ئەم چەند رێگایە بە بەردەوامی بەکاربهێنە و ئەنجامەکانی ببینە
١. زەیتی بایەم بۆ درێژ بوونی برژانگەکانت: زەیتی بایەم برژانگەکانت رەونەقدارو بریقەدار ئەکات و یارمەتی زوو درێژ بوون و پڕ بوونی برژانگەکانت ئەیات بۆیە هەوڵبە رۆژانە بەکاری بهێنی .
٢. ماست بۆ درێژبوونی برژانگەکانت: پارچە لۆکەیەک بهێنە و بیکەرە ناو ماستەوە پاشان برژانگەکانتی پێ تەر بکە و بۆ ماوەیەک پێوەی جێ بهێڵە ، لەبەرئەوەی ماست کاریگەری هەیە بۆ درێژ بوونی برژانگت و شێدارو نەرم دەریان ئەخات.
٣.پیاز بۆ درێژ بوونی برژانگەکانت: پیاز یەكێکە لە هەرە سوود بەخشترین بۆ درێژ بوونی برژانگەکانت ، بۆ ئەم مەبەستە پیازێک لە ناو کووپێک زەیتی زەیتوونا بپیشێنە ، پاشان کە سارد بۆوە رۆژانە ٣ بۆ ٤ جار بەکاری بهێنە. ئەم رێگایانە وەکو خۆی بەکاربهێنە دڵنیابە سوودی زۆری لێ ئەبینت.
|