
دوای ئه‌وه‌ی دوێنی شه‌ممه ته‌رمی هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆشی بادینان نازك سه‌لیم له زێی گه‌وره‌دا دۆزرایه‌وه. نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ عه‌میدی تاریق ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی دهۆك له پرێس كۆنفرانسێكدا ئه‌نجامه‌كانی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر رووداوی گیان له‌ده‌ستدانی گۆرانیبێژ نازك سه‌لیم نێروه‌یی خسته‌روو. به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی دهۆك جه‌ختده‌كاته‌وه ئاسه‌واری هیچ جۆره ئه‌شكه‌نجه‌یه‌ك به‌ته‌رمی ئه‌و خانمه گۆرانیبێژه‌وه نه‌بووه‌و خۆی كۆتایی به ژیانی، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو كه به‌پێی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی لیژنه‌كه نازك نێروه‌یی خۆی فڕێداوه‌ته ناو زێی گه‌وره‌وه پاشان گیانی له‌ده‌ستداوه.
گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی ده‌ڤه‌ری بادینان له چه‌ند رۆژی رابردوودا بۆته باسێكی فراوانی راگه‌یاندنه‌كان، دوای ئه‌وه‌ی رۆژی هه‌ینی 14/12/2012 خۆی فرێدایه ناو ئاو و به‌و هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
|