♥♥ماڵبه‌ری ده‌باشان زانیاری هه‌مه‌ره‌نگ♥♥

بڕوانامه‌ی‌ گۆرانیبێژه‌ كوردییه‌كان له‌ راپۆرتێكدا بۆمان ئاماده‌کردون

سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانی‌ كوردی‌ بڵاویكرده‌وه‌ به‌شێك لەگۆرانیبێژانی كورد بڕوانامەی بەرزیان بەدەستهێناوە تاوەكو پلەی دكتۆراش، كه‌ به‌شێكیان ئەو بوارەی خوێندویانە، دوور و نزیك نزیكایەتییەكی لەگەڵ مۆسیقا و گۆرانی نییە، بەڵام ئەمە نەبووەتە هۆی دەستبەرداربوونیان لەگەڵ دنیای گۆرانی.

گۆڤاری‌ "سڤیل" له‌ راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه‌ هونەرمەند هۆمەر دزەیی یەك لەو هونەرمەندانەیە لەهونەرمەندەكانی دیكەی زیاتر خوێندووە، ئاستی خوێندنی نەگەیشتۆتە دكتۆرا، بەڵام بڕوانامەی بەرزی لەچەند بەشێك خوێندووە، دوو ساڵ لەزانكۆی ئەنقەرە پزیشكی خوێندووەو وازی هێناوە، دواتر لەزانكۆی پاریس زمانی كوردی كرمانجی و تەرجەمەی خوێندووە، پاشان بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لەبواری زانستی سیاسەت لەئینگلتەرا وەرگرت. دوای ئەوەش بۆ بڕوانامەی ماجستێر لەزانستی زمانەوانی لەزانكۆی جۆرج مەیسن لەولایەتی ڤێرجینیا لەئەمەریكا خوێندوویەتی.

گۆڤاره‌كه‌ نوسیویه‌تی‌ تێبینی دەكرێت ژمارەیەك گۆرانیبێژی كورد لەبواری پزیشكی خوێندوویانە، بەڵام بەردەوامن لە گۆرانی گوتن. بڵند عەبدوڵڵا لەوڵاتی سوید بڕوانامەی دكتۆرای بەدەستهێنا لەبەشی دەرمانسازیدا، ئێستا بۆ یەكجاری گەڕاوەتەوە هەولێر جگە لەگۆرانیگوتن و كاری هونەری، لەكۆمپانیای “ئاوا مێدیكا” وەك دكتۆر كار دەكات، كە تایبەتە بە بەرهەمهێنانی دەرمان.

به‌پێی راپۆرته‌كه‌ ئالان عومەر بڕوانامەی دبلۆمی لەپەیمانگای پزیشكی لەهەولێر بەدەستهێنا، ماوەیەكی كەم دەوامی كرد لەبەشی یاریدەدەری سڕكەر، بەڵام وازی هێنا و زیاتر خەریكی گۆرانیگوتن بوو. ئێستاش بۆ پێنج ساڵە لەسوید دەژی.

هه‌روه‌ها باخان، كە لەسێ ساڵی رابردوودا دوای بڵاوبوونەوەی یەكەم ئەلبوومی وازی لەگۆرانیگوتن هێنا و ئێستا قوتابی دكتۆرایە لەبەشی ددان لەوڵاتی هۆڵەندا.

لۆكە زاهیر، بڕوانامەی دبلۆمی لەبواری پزیشك وەرگرتووە، “سستەر”. بەڵام ئێستا وازی لەخوێندن هێناوە، هەروەها دەشنێ تاوەكو ئامادەیی خوێندووە، زۆر حەزدەكات دەست بەخوێندن بكاتەوە، نیلیسا ئێستا گەڕاوەتەوە وڵاتی بەریتانیا و قوتابی زانكۆیە لەبەشی لێكۆلەرەوە بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەكالۆریۆس، كە بەشێكە لەپزیشك.

هەروەها ئەیوب عەلی لەهەولێر كۆلیژی ئەندازیاری تەواوكرد و لەوڵاتی بەریتانیاش بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لەبواری قانون بەدەستهێنا.

دڵنیا قەرەداخیش تاوەكو سێی ناوەندی خوێند و وازی هێنا و بەنیازیش نییە دەست بەخوێندن بكاتەوە.
هەروەها نینا جەمال بڕوانامەی دبلۆمی هەیە لەبەشی ژمێریاری. ئاوازدانەر و گۆرانیبێژ رائید شامل بڕوانامەی دبلۆمی هەیە لەبەشی بازرگانی.

چۆپی فەتاح ساڵی پار بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لەوڵاتی هۆڵەندا وەرگرت، ئەمساڵی بۆ كارە هونەرییەكانی خۆی تەرخانكرد و بڕیارە لەساڵی ئایندە دەست بەخوێندن بكاتەوە بۆ بڕوانامەی ماجستێر، رایگەید، دوای ئەوەش بۆ دكتۆرا.

گۆران ساڵح پەیمانگای هونەرەجوانەكانی بەشی شانۆ و كۆلێژی هونەرەجوانەكان بەشی موزیكی تەواوكرد، بەڵام تائێستا بەرنامەی خوێندنی بۆ ماجستێر نییە. هەروەها كریستاڵ بڕوانامەی دبلۆمی هەیە لەپەیمانگای هونەرەجوانەكانی سلێمانی بەشی شانۆ.

نازێ عەزیزیش بڕوانامەی بەكالۆریۆسی هەیە لەبەشی رووه‌ك. رۆزبێ بڕوانامەی دبلۆم لەكۆلیژی هونەرەجوانەكان بەشی میوزیك لەوڵاتی ئێران بەدەستهێناوە، هەروەها هەندێك دەڵێن هانی بڕوانامەی دبلۆمی لەشێوەكاری هەیە و هەندێكیش دەڵێن تاوەكو ئامادەیی خوێندووە. هەڤاڵ ئیبراهیمیش بڕوانامەی دبلۆمی لەپەیمانگای هونەرە جوانەكانی موسڵ وەرگرتووە.

نازداریش ئێستا قوتابی زانكۆیە لەوڵاتی ئەڵمانیا. هەروەها هەردی سەڵاح بڕوانامەی دبلۆمی لەپەیمانگای هونەرەجوانەكانی هەولێر بەدەستهێنا، بڕیاربوو لەدەرەوەی وڵات درێژە بەخوێندن بدات، بەڵام تائێستا دەستی پێنەكردۆتەوەو ئەمساڵیش پرۆسەی هاوسەرگیری لەگەڵ كچێكی رانیەیی ئەنجامدا.

بڵند ئیبراهیم بڕوانامەی دبلۆمی لەپەیمانگای هونەرەجوانەكانی دهۆك بەشی موزیك وەرگرت، لەبەرئەوەی پلەی یەكەمی بەدەستهێنا ئێستا لەهەمان پەیمانگا مامۆستایە.

 

ده‌باشان نیت له‌فس بوک

ئيمه Like بكه

وێنه‌کانمان له‌ فه‌یسبووک

ئێمه‌ له‌ یووتیوب 1

ئێمه‌ له‌ یووتیوب 2

ڕیکلام بکه‌

لۆگۆی ئێمه‌

دیاری بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ت

جۆرەکانی خۆشەویستی

بۆپیاوا نو ژانان

به‌خته‌وه‌ری خێزانیی

چی بووك‌وخه‌سوڕاده‌گرێ

دەستت بۆ ئاگر درێژ مەكە

ئه‌وانه‌ی زوده‌بنه‌باوك

ڕێنمای هاوسه‌رگیری

ڕۆشنبیری سێکسی

جنست به‌هێزبکه‌

هێڵی سورنه‌به‌زێنی

ته‌نها بۆ كچان

چی مێشكت تێك ده‌دات

پیاوچی له‌ئافره‌ت ئه‌وێت

بۆ خه‌وت قورسه‌؟

خەوتن بەقەد خۆراک گرنگە

که‌سایه‌تی خۆت بناسه‌

بۆ ئەوەی لێوت ناسك بێت

ئازاره‌كانى پشت

نینۆکوهێمای نه‌خۆشییه‌كان

مه‌ترسی زۆر میزكردن

ئه‌م خۆراكانەقژدەپارێزن

زیانه‌کانی به نجه ته قاندن

ئامۆژگارییه‌ك بۆ ماكیاژكردن

فۆتۆشۆپ ڕاسته‌وخۆ

زانیاری به‌سوده‌ بۆ دڵ

دروست كردنى ئايكون

تاقیکردنه‌وه‌ی ئینگلیزی

کێشت که‌م بکه‌ره‌وه

تاقیکردنه‌وه‌ی شۆفێری

که‌پیربوی ئه‌وه‌ ژووره‌كه‌ته‌

برینه‌كانی‌ ناوده‌م مه‌ترسین

بیبه‌ر دڵ ده‌پارێزێت

خۆت له‌ دڵه‌كزێ ڕزگارکه‌

مه‌ترسی‌ که‌م خواردن

بەپەلە نان مه‌خۆن

10 خۆراك بۆجوانیت

بۆئه‌وه‌ی100 ساڵ بژی

مەترسیەکانی پێڵاوی بەرز

جوانکاری خانمان

سوده‌کانی گفتوگۆ

هۆشداری بۆ کچان

هۆیەكانی قژ هەڵوەرین

۸ ئامۆژگاری پشت ئێشه‌

په‌ستانی خوێنت ڕاگره‌

سوانی‌ ئه‌ژنۆ

به‌ میوه‌ خواردن زیپكه‌ لابده‌

سوده‌کان حه‌پی ئه‌سپرین

هۆكاری سوێندخواردن

بزانه‌ كێ ده‌كه‌یته‌ هاوڕێت

جیاوازییه‌كانی ژن و پیاو

مێشکی‌ پیاوان و ئافره‌تان

کەناڵه كورديه كان

زیانه‌کانی موبایل

ئایه‌ ده‌زانى ؟

نرخی دراوه‌کان

نوكته و پێکه‌نین

جؤن نويزده كه يت

که‌ش و هه‌وا

راديؤى قورئان 24 كاتزمير

روزنامه كورديه كان

جوانکردنی وێنه

کۆدی سەتەلایت

کرداری وۆرد له‌سه‌ر کیبۆرد

وێنه بؤسةر شاشه

ڕاده‌ی خۆشه‌ویستیت بزانه

جؤن مۆبایل چاك ئه كه يت‌‌

به‌رنامه‌ی بانگدان

کیبۆردی کوردی

كرين و فرؤشتن

جل و به‌رگی کوردی

کەناڵه عه رةبيه كان

ناو ی کورد ی

نووسین به‌ خه‌تی سۆرانی

په‌ندى بيشينان

وێنه كت جوان بكه

دواین هه‌واڵی کۆمه‌ڵایه‌تی

لێره‌ گۆرانیه‌که‌ بێ ده‌نگ بکه‌

سه‌ردانی گشتی ماڵپه‌ڕ

Sierra Trading Post Coupons

میوانی سه‌رهێڵ