♥♥ماڵبه‌ری ده‌باشان زانیاری هه‌مه‌ره‌نگ♥♥

زانیاری ده‌رباره‌ی خۆر گیرانه‌که‌ی 21-22-23 ی مانگ

زەوی سێ ڕۆژ تاریك دەبێت.... ئەو هەواڵە تاچەندە ڕاستە؟
ماوەیەكە لە چەندین وێبسایت و پەیجی كوردی و بیانی بابەتێك باس كراوە كە گوایە لە 21ـی 12ـی 2012ـدا بۆ ماوەی
سێ ڕۆژ زەوی تاریك دەبێت و بەری خۆر دەگیرێت. لاپەڕەی بەڕوو بەدواداچوونی بۆ ئەو ه
ەواڵە كرد بۆ ئەوەی خوێنەرانی خۆی لە چۆنییەتی هەواڵەكە و لە ڕوانگەی زانستییەوە سەرنج بداتە ئەو هەواڵە.

گەوارەهەور و درزی گەورە
شەوانە ڕێگەیەكی ڕووناك و درەوشاوە لە ئاسماندا دەبینین كە بە كاكیشانی ڕێگەی شیری ناسراوە. ئەو ڕێڕەوە چەماوەیە لە تیشكی میلیۆنها ئەستێرە پێك هاتووە كە مرۆڤ ناتوانێت هەر یەك لەوانە بە تەنیایی ببینێت چونكە ئەو ئەستێرانە لەسەر لاپەڕەی ناوەندی كاكیشانن. جگە لەوە هەورە ئەستوورە گازییەكانیش ناوەندی كاكیشانیان داگرتووە و چاوی مرۆڤ توانای بینینی ئەو گازانەی نییە و لە شێوەی گەوارەهەورێكی تاریك دەدیترێن.
گەورەترین گەوارەی ئەو جۆرە هەورانە بە ناوی درزی گەورە (1) یان درزی تاریك (2) ناسراوە و لە (وێنەی فلەكیی ماكیانەوە هەتا وێنەی فەلەكی قەوس) فراوان بووتەوە. دیاردەیەكی دیكەی نەبینراوی كاكیشانی ڕێگەی شیری كە لە وێنەی فەلەكی قەوس دایە، چاڵەڕەشە ناوەندییەكەی كاكێشانە. سەنتەری كاكیشان لە مەودای 28 هەزار ساڵی تیشكی لە زەوییەوە دوورە و مێوانداریی چاڵەڕەشێك دەكات كە تەنەكەی چوار میلیۆن بەرانبەری خۆرە.
ئاژانسی بۆشاییگەریی ئەمەریكا ئیمێلێكی بۆ هاتووە كە تێدا باس لە بیردۆزێك دەكرێت كە پێشبینیی كردووە زەوی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ تاریك دەبێت" ناسا بابەتەكەی بڵاو كردووەتەوە و لە خوارەوەی وێبسایتەكەیشی ناسا لینكێكی داناوە باس لەو بابەتە دەكات. ئەو ڕۆژانە لەوانەیە لەسەر وێبسایتەكان وئینتەرنێت و فەیسبووك زۆر جار ئەو هەواڵەتان بینی بێت. بەڵام ئایا ئەو هەواڵە ڕاستە و كۆتایی زەوی نزیك بووتەوە یان ڕووداوی كارەساتبار بۆ زەوی ڕوو دەدات؟؟؟

كورتەی تیۆرییەكە
تیۆرییەكە باس لەوە دەكات كە زەوی و خۆر و گەوارەهەورە تاریكەكەی نێو سەنتەری كاكێشان
لە بەرواری 21ـی دێسامبەری 2012 واتە هاوكات لەگەڵ شۆڕشی زستانە لە نێوەگۆی باكووری زەوی دەكەونە سەر یەك هێڵ و، دیاردەیەكی نوێی خۆڵقاندووە كە لە زانستی ئەستێرەناسییدا هیچ مانا و چەمكێكی نییە. هاوكات لەگەڵ سووڕانەوەی زەوی بە دەورەی خۆردا، خۆریش بەپێی ئەستێرەكانی زەمینەی ئەو كاكیشانەدا دەجووڵێتەوە و بۆیەشە وێنە فەلەكییە بینراوەكان بە ئارامی و بە پێی گۆڕانی وەرزەكاندا دەگۆڕن. لە 21ـی دێسامبەری 2012ـدا خۆر لە پێگەی 6،6 پلەی باكووری سەنتەری كاكیشان دایە. ئەو مەودایە پێدەچێت بە ئەندازەی قەبارەی 13 مانگی تەواوە. بەو پێیە دەوترێت ئەو دیاردە ئەستێرەناسییە و چوونی خۆر بۆ نێو درزی تاریك پێشبینی كارەساتێكە و، یان ئەو باوەڕە هەڵەیەی دروست كردووە كە خۆر و زەوی لەگەڵ چاڵەڕەشی سەنتەری كاكیشان هاوئاست دەبن و بۆیە هێزێكی ڕاكێشانی مەزن زەوی ڕادەكێشێت و، یان هەندێك دیاردەی سەیر ڕوو دەدات وەك تاریكبوونی زەوی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ
.
پووچەڵكردنی ئەو تیۆرییە

یەكەمین بەڵگەی دژی ئەو تیۆرییە بریتییە لەوەی شۆڕشی زستانە یان هاوینە بە تەنیایی پێوەندییان بە جووڵەی ئەستێرەكان یان هیچ تەنێكی دیكەی كاكیشانییەوە نییە. ئەو دیاردەیە تەنیا تایبەتە بە زەوی و نیشانەی دوور و نزیكبوونی خۆر لە جەمسەرەكانی زەوییە. هەروەها زەوی لە سنووری كاریگەرییە تووندەكانی وزەی ڕاكێشانی چاڵەڕەشی ناوەندی كاكیشاندا نییە چونكە كاریگەرییە ڕاكێشانییەكان لەگەڵ دووركەوتنەوە لە چاڵەڕەش كەم دەبنەوە.
زەوی 149 میلیۆن و 668 هەزار و 992 كیلومەتر لە خۆرەوە دوورە و، مەودای خۆر لە چاڵەڕەشی كاكیشانی ڕێگەی شیری 165 كوادریلیۆن مایلە (265541760000000000 كیلومەتر). خۆر و مانگ خاوەنی زۆرترین هێزی ڕاكێشان لەسەر زەوین. لە ماوەی یەك ساڵدا مەودای زەوی هەتا چاڵەڕەش بە ئەندازەی یەك لە 900 میلیۆن دەگۆڕێت و ئەو مەودایە بەو ئەندازەیە نییە كە بتوانێت گۆڕانێك لە وزەی ڕاكێشانی چاڵەڕەش لەسەر زەوییەوە دروست بكات، سەرەڕای ئەوەیش نزیكترین پێگەی زەوی لە ناوەندی كاكیشانەوە لە كاتی شۆڕشی هاوینەیە نەك زستانە.
لە كۆتاییدا پێویستە بوترێت خۆر لە 21ـی دێسامبەری هەموو ساڵێكەوە دەچیتە نێو بەشێكی ئاسمانەوە كە لە سنووری درزی تاریك دایە. بۆیە ئەمساڵیش ڕۆیشتنی خۆر بۆ ئەو سنوورە هەمان كاریگەرییە مەترسیدار و كارساتبارانەی هەیە كە پاریش بینیوتانە. واتە لە ڕاستیدا هیچ دیاردەیەكی نائاسایی بە هۆی یەك ئاستبوونی زەوی و خۆر و ڕووپەری ناوەندی كاكیشانەوە لە ڕۆژەكانی 21 هەتا 23ـی دێسامبرەوە ڕوو نادات و، ئەگەر كارەساتێكی سروشتیش لەو ڕۆژانەدا ڕوو بدات هیچ پێوەندییەكی بە پێگەی خۆر و زەوییەوە نییە.
جگە لە تاریكبوونی زەوی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ هەندێك پرۆپاگەندەی دیكەیش كراوە وەك ڕوودانی بوومەلەرزە و سۆنامی و لافاو و تێكچوونی هەڵومەرجی ئاووهەوایی كە لە ڕاستیدا هیچ یەك لەوانەی ڕاست نییە و پێوەندیی بەو دیاردەیە نییە.

زانیاری زیاتر ده‌رباه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ناساوه‌ بیخوێنه‌وه‌ کلیک لێره‌ بکه‌ بۆسه‌ردانی ناسا

 

 

 

ده‌باشان نیت له‌فس بوک

ئيمه Like بكه

وێنه‌کانمان له‌ فه‌یسبووک

ئێمه‌ له‌ یووتیوب 1

ئێمه‌ له‌ یووتیوب 2

ڕیکلام بکه‌

لۆگۆی ئێمه‌

دیاری بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ت

جۆرەکانی خۆشەویستی

بۆپیاوا نو ژانان

به‌خته‌وه‌ری خێزانیی

چی بووك‌وخه‌سوڕاده‌گرێ

دەستت بۆ ئاگر درێژ مەكە

ئه‌وانه‌ی زوده‌بنه‌باوك

ڕێنمای هاوسه‌رگیری

ڕۆشنبیری سێکسی

جنست به‌هێزبکه‌

هێڵی سورنه‌به‌زێنی

ته‌نها بۆ كچان

چی مێشكت تێك ده‌دات

پیاوچی له‌ئافره‌ت ئه‌وێت

بۆ خه‌وت قورسه‌؟

خەوتن بەقەد خۆراک گرنگە

که‌سایه‌تی خۆت بناسه‌

بۆ ئەوەی لێوت ناسك بێت

ئازاره‌كانى پشت

نینۆکوهێمای نه‌خۆشییه‌كان

مه‌ترسی زۆر میزكردن

ئه‌م خۆراكانەقژدەپارێزن

زیانه‌کانی به نجه ته قاندن

ئامۆژگارییه‌ك بۆ ماكیاژكردن

فۆتۆشۆپ ڕاسته‌وخۆ

زانیاری به‌سوده‌ بۆ دڵ

دروست كردنى ئايكون

تاقیکردنه‌وه‌ی ئینگلیزی

کێشت که‌م بکه‌ره‌وه

تاقیکردنه‌وه‌ی شۆفێری

که‌پیربوی ئه‌وه‌ ژووره‌كه‌ته‌

برینه‌كانی‌ ناوده‌م مه‌ترسین

بیبه‌ر دڵ ده‌پارێزێت

خۆت له‌ دڵه‌كزێ ڕزگارکه‌

مه‌ترسی‌ که‌م خواردن

بەپەلە نان مه‌خۆن

10 خۆراك بۆجوانیت

بۆئه‌وه‌ی100 ساڵ بژی

مەترسیەکانی پێڵاوی بەرز

جوانکاری خانمان

سوده‌کانی گفتوگۆ

هۆشداری بۆ کچان

هۆیەكانی قژ هەڵوەرین

۸ ئامۆژگاری پشت ئێشه‌

په‌ستانی خوێنت ڕاگره‌

سوانی‌ ئه‌ژنۆ

به‌ میوه‌ خواردن زیپكه‌ لابده‌

سوده‌کان حه‌پی ئه‌سپرین

هۆكاری سوێندخواردن

بزانه‌ كێ ده‌كه‌یته‌ هاوڕێت

جیاوازییه‌كانی ژن و پیاو

مێشکی‌ پیاوان و ئافره‌تان

کەناڵه كورديه كان

زیانه‌کانی موبایل

ئایه‌ ده‌زانى ؟

نرخی دراوه‌کان

نوكته و پێکه‌نین

جؤن نويزده كه يت

که‌ش و هه‌وا

راديؤى قورئان 24 كاتزمير

روزنامه كورديه كان

جوانکردنی وێنه

کۆدی سەتەلایت

کرداری وۆرد له‌سه‌ر کیبۆرد

وێنه بؤسةر شاشه

ڕاده‌ی خۆشه‌ویستیت بزانه

جؤن مۆبایل چاك ئه كه يت‌‌

به‌رنامه‌ی بانگدان

کیبۆردی کوردی

كرين و فرؤشتن

جل و به‌رگی کوردی

کەناڵه عه رةبيه كان

ناو ی کورد ی

نووسین به‌ خه‌تی سۆرانی

په‌ندى بيشينان

وێنه كت جوان بكه

دواین هه‌واڵی کۆمه‌ڵایه‌تی

لێره‌ گۆرانیه‌که‌ بێ ده‌نگ بکه‌

سه‌ردانی گشتی ماڵپه‌ڕ

Sierra Trading Post Coupons

میوانی سه‌رهێڵ