
له وڵاتی نایجیریا ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هێرشیان كردۆته سه‌ر چه‌ند ماڵێك و به‌تۆمه‌تی له‌به‌ركردنی ته‌نوره‌ی كورت و پانتۆڵی ته‌سك 20 كچیان كوشتووه.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویان كرده‌وه، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار كه گومانیان لێده‌كرێت سه‌ر به گروپی بۆكۆ حه‌رامی توندڕه‌و بن له شاری مێدجۆری له ویلایه‌تی بۆرنۆی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی نایجیریا هه‌ڵیان كوتاوه‌ته سه‌ر چه‌ند ماڵێك له نزیك زانكۆی مێدجۆری و 20 كچیان كوشتووه.
ئاژانسه‌كان له‌زای چه‌ند شایهتحاڵیكهوه ئاشكرایان كردووه، چه‌كداره‌كان له‌كاتی پهلامارهكانیاندا ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه بۆیه ئه‌و كاره ئه‌نجامده‌ده‌ن چونكه ئه‌و كچانه له ڕێگای ڕاست لایانداوه به‌وه‌ی كه ته‌نوره‌ی كورت و پانتۆڵی ته‌سك له‌به‌رده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها له هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه كه یه‌كه‌م جاره په‌لاماری له‌و شێوه‌یه ئه‌نجام بدرێت و له‌ناو ماڵه‌كاندا كچه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بكوژرێن چونكه پێشتر له‌لایه‌ن ئه‌و گروپه چهكداریانهوه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌درانه به‌ر ده‌ستڕێژی و گولـله و كۆتایی به‌ژیانیان ده‌هێنرا.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو كه، زۆربه‌ی كچه كوژراوه‌كان خوێندكاری زانكۆی مێدجۆری بوون، هاوكات ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌منی ئه‌و ناوچه‌یه دوای ڕووداوه‌كه چونه‌ته ناوچه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌یان له ڕووداوه‌كه‌دا ده‌ستپێكردووه
|