پیاوێكی هندی دوای ئه‌وه‌ی ژنه‌كه‌ی جێی هێشت زمانی خۆی قرتاند.
 رۆژنامه‌كانی هندستان بڵاویان كرده‌وه كه "بۆنتی ڤێرما" ی ته‌مه‌ن 31 ساڵ كه ئیشی چاككردنه‌وه‌ی ئامێری ته‌له‌فزیۆنه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌رده‌وام قسه‌ی ناشرین به ژنه‌كه‌ی ده‌ڵێت و لێی توڕه ده‌بێت، له‌به‌رامبه‌ریشدا ژنه‌كه‌ی هه‌ڵده‌ستێت به جێهێشتنی و هه‌ردوو كچه‌كه‌شی له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌بات. به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی كه هه‌ست به‌وه ده‌كات كه ئه‌م جنێودانه بووه‌ته خوو و بۆی ته‌رك ناكرێت بڕیار ده‌دات كه ئه‌م خووه له بنچینه‌وه ده‌ربێنێت، ئه‌ویش به قرتاندنی زمانی خۆی بۆ ئه‌وه‌ی ژنه‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه لای. سه‌ره‌ڕای ئه‌م كاره‌ش بۆنتی هێشتا نازانێت كه ئه‌مه بووه‌ته هۆی رازیبوونی ژنه‌كه‌ی به گه‌ڕانه‌وه بۆ لای یان نا.
|