
ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی توركی (كیڤانج تاتڵیتۆنگ) دواجار بڕیاری دا له‌گه‌ڵ كچه دۆسته‌كه‌ی (ئازرا ئه‌كین)ـی شاجوانی پێشووی جیهاندا زه‌ماوه‌ند بكات. میدیاكانی توركیا ئه‌وه‌یان ئاشكرا كرد كه (كیڤانج) و (ئه‌كین) پاش ئاشتبوونه‌وه‌یان بۆ جاری سێیه‌م و گه‌ڕانه‌وه‌یان له سه‌فه‌رێكی گه‌شتیاری بۆ ئه‌ڵمانیا، بڕیاریان دا كه پێكه‌وه زه‌ماوه‌ند بكه‌ن. جێگه‌ی باسه په‌یوه‌ندی ئه‌وینداری نێوان (كیڤانج) و (ئه‌كین) له ساڵی 2002ـه‌وه ده‌ستی پێكرد، ئه‌و كاته‌ی كه (ئه‌كین) به شاجوانی جیهان هه‌ڵبژێردرا. به‌ڵام له ساڵی 2008ـدا جیابوونه‌وه و پاشان له ساڵی 2011ـدا جارێكی دیكه ئاشتبوونه‌وه. هه‌روه‌ك له مانگی شووباتی ئه‌مساڵیشدا دیسانه‌وه لێك تووڕه بوون و له مانگی ڕابردوودا دیسانه‌وه ئاشتبوونه‌وه.
(كیڤانج تاتڵیتۆنگ) له‌دایكبووی ساڵی 1983ـیه و به‌هۆی قۆزییهكهیهوه بووه‌ته یه‌كێك له هه‌ره ناسراوترین ئه‌كته‌ره‌كانی توركیا.
|