
نوێترین لێکۆڵینەوەی ئەمەریکی ئاشکرایکردوە، کە وەرزشکردن لە دوای تەمەنی 40 ساڵییەوە، تەمەنی مرۆڤ لە 2 بۆ 7 ساڵ درێژ دەکات. ماڵپەری (هێڵس دای نیوز)ی ئەمەریکی لێکۆڵینەوەیەکی پەیمانگای شێرپەنجەی نیشتیمانی ئەمەریکی بڵاوکردوەتەوە، بە پێی ئەنجامەکەی ئەو کەسانەی لەدوای تەمەنی 40 ساڵییەوە چالاکییە وەرزشییەکانیان بەردەوام دەبن ئەوا تەمەنیان لە 2 بۆ 7 ساڵ درێژتر دەبێت. لێکۆڵینەوەکە ئاماژە بەوەش دەکات، کە وەرزش و تەمەن پەیوەندی راستەوخۆیان بەیەکەوە هەیە و تەنانەت چەند خولەکێک وەرزشکردن لە رۆژێکدا سودی تایبەتی هەیە بۆ درێژ بونی تەمەن.
|