♥♥ماڵبه‌ری ده‌باشان زانیاری هه‌مه‌ره‌نگ♥♥

له‌ پشت په‌رده‌وه‌

چیرۆكه‌ هه‌واڵ دوای مردنی دایكم ئێمه‌ دوو خوشك و برایه‌ك پێكه‌وه‌ ماینه‌وه‌، كاتی شووكردنمان هاتبوو یان ڕاستر بڵێم له‌گه‌ڵ زمانی ئه‌م زه‌مه‌نه‌دا دواكه‌وتبووین، براكه‌م له‌ ئێمه‌ گه‌وره‌تر بوو و ده‌بوو ئێستا منداڵه‌كانی گه‌وره‌ بوونایه‌ به‌ڵام هێشتاكه‌ ژنی نه‌هێنابوو، ئیتر كاتی ئه‌وه‌ هاتبوو ژن بهێنێ‌ و له‌وه‌ زیاتر كات به‌سه‌ر نه‌چێت. من و خوشكه‌كه‌م زۆر هه‌وڵماندا ژنێكی باشی بۆ بدۆزینه‌وه‌ و گرێی به‌ختی بكه‌ینه‌وه‌، له‌ناو ئێمه‌دا ئه‌و شته‌ به‌ به‌خت ناوده‌برێت و كه‌سێك شوونه‌كات له‌ واده‌ی خۆی یان ژن نه‌هێنێت به‌ گرێی به‌خت لێكده‌درێته‌وه‌ و پێویسته‌ بكرێته‌وه‌، هه‌ندێكیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ سه‌ردانی شێخ و ده‌ستگره‌وه‌ و فاڵچییه‌كان ده‌كه‌ن تاوه‌كو گرێی به‌ختیان بۆ بكاته‌وه‌ و چه‌نده‌ها شتی دیكه‌ش له‌و پێناوه‌دا. زۆر بیرمان كرده‌وه‌، شه‌وێك پورزازایه‌كی خۆمان هاته‌وه‌ یاد كه‌ ئه‌وانیش خوشك و برایه‌ك بوون و كه‌سیان له‌ دنیادا نه‌مابوو، پێكه‌وه‌ ده‌ژیان و نه‌ براكه‌ی ژنی هێنابوو نه‌ خۆی شووی كردبوو، كچه‌كه‌ ته‌مه‌نی كاڵتر بوو و ده‌كرا له‌چاو براكه‌مدا به‌ بچووك له‌ قه‌ڵه‌م بدرێت، به‌ڵام وتمان ته‌مه‌ن ڕێگر نییه‌ و من و خوشكه‌كه‌م سه‌ردانمان كردن، به‌ كچه‌كه‌مان وت ئه‌گه‌ر چاوه‌ڕێی كه‌سێكی دیاریكراو بكات ئێمه‌ ئه‌و شته‌ نادركێنین، بۆمان ڕوونبۆوه‌ كه‌س له‌ ژیانیدا نه‌بوو وه‌ك ئێمه‌، بڕێك جرپن و زیت بوو وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌زموونێكی زۆری هه‌بێت له‌ ژیاندا، كچی ماڵه‌وه‌ بوو و ته‌نها براكه‌ی ئیشی ده‌كرد. پێمان وت و چه‌نده‌ها جار ئه‌وه‌مان بۆ دوپات كرده‌وه‌ كه‌ براكه‌مان كه‌سێكی باشه‌ و سڵ له‌و ته‌مه‌نه‌ی نێوانیان نه‌كاته‌وه‌، ئه‌و ڕازینه‌بوو و دواجار پێی وتین پێویسته‌ براكه‌ی له‌و مه‌سه‌له‌یه‌ ئاگادار بكاته‌وه‌، هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌وه‌ش نه‌ك ویستی ئێمه‌، به‌ڵكو ژن و ژنخوازیی له‌م وڵاتانه‌ی وه‌ك ئێمه‌دا هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌یه‌ و ده‌بێت كه‌سانی گه‌وره‌ لێی ئاگاداربن و به‌ ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوو لا ئه‌وه‌ بكرێت. پاش ماوه‌یه‌ك ته‌واو ڕازینه‌بوونی خۆی پێ‌ ڕاگه‌یاندین و ئێمه‌ش چه‌ندین شتمان پێوته‌وه‌، سودی نه‌بوو، به‌دوای كه‌سی شیاوی دیكه‌دا ده‌گه‌ڕاین و براكه‌م هیچ چانسێكی نه‌بوو له‌ هیچ كامیاندا، ده‌توت له‌ وه‌چه‌كه‌ی ئه‌و هه‌موو شوویان كردبێ‌ بۆیه‌ كه‌سێكمان نه‌ده‌دۆزییه‌وه‌، ئه‌گه‌ر بڵێی براكه‌شم به‌هۆی ئیش و كاره‌وه‌ نه‌ده‌په‌رژا خۆی كه‌سێك بدۆزێته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌یان ڕێگه‌ی ته‌ندروست و گونجاوه‌، له‌ وڵاتێكدا كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ڕه‌تی داموده‌زگاكان نه‌بن چۆن دێنه‌ كایه‌وه‌؟! واته‌ داموده‌زگای كۆمه‌ڵایه‌تی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست ده‌كات. ڕۆژێك كچه‌ ناسیاوه‌كه‌مان خۆی هات و چاوه‌ڕواننه‌كراو پێی وتین پێویسته‌ له‌گه‌ڵ براكه‌ماندا قسه‌ بكات، خۆشحاڵ بووین و ئیتر كار گه‌یشته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی داوای ئاڵتوونێكی زۆری كرد له‌به‌رئه‌وه‌ی دێته‌ سه‌ر ماڵ و مادامه‌كی ماڵی بۆ ناكرێت ده‌بێت مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێت ئاڵتونێكی باشی بۆ بكات ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ جیاوازی نێوان ته‌مه‌نیشیان، براكه‌م ڕازیبوو و هێنای، گرێی به‌ختی هه‌موو كرانه‌وه‌ كه‌ نازانین چه‌ند بوون. له‌ هه‌فته‌یه‌كدا دوو شه‌و ده‌چووه‌وه‌ لای براكه‌ی، به‌ڵكو ده‌بووه‌ سێ‌ شه‌و و ئه‌مه‌ش لای هه‌موومان شتێكی ناخۆش بوو، له‌و ڕووه‌وه‌ ده‌نگه‌ ده‌نگ كه‌وته‌ ماڵمانه‌وه‌، براكه‌ی هات و به‌شێوه‌یه‌كی ناخۆش به‌رپه‌چی ده‌داینه‌وه‌، براكه‌م پێی ڕاگه‌یاند كه‌ له‌ هه‌فته‌یه‌كدا جگه‌ له‌ شه‌وێك زیاتر بۆی نییه‌ بڕوات و ئێستا ماڵه‌ مێردی هه‌یه‌ نه‌ك وه‌ك جاران بیربكاته‌وه‌، براكه‌ی منداڵ نییه‌ و له‌و ته‌نیاییه‌ی ڕادێت و یان ژن ده‌هێنێ‌ و چه‌نده‌ها شتی دیكه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌. دواتر زانیمان كه‌ براكه‌ی به‌ براكه‌مانی وتبوو ئه‌و خوشكه‌ی سكاڵای هه‌یه‌ و نابێت براكه‌م زۆر له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌یدا بخه‌وێت، له‌ هه‌فته‌یه‌كدا ته‌نها جارێك بۆی هه‌یه‌ و له‌و شته‌ نه‌شیاوانه‌ش كه‌ هه‌رگیز نابێت بوترێن.. براكه‌م ورده‌ ورده‌ بێتاقه‌ت ده‌بوو و چ ڕۆشناییه‌ك له‌ ڕوخساریدا نه‌مابوو، براكه‌م بڕیاریدا نه‌هێڵێت بچێته‌وه‌ ماڵی خۆیان ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ خۆیدا نه‌بێت.. ڕۆژێك براكه‌ی هات و كه‌وته‌ باوه‌شكردنی خوشكه‌كه‌ی، ماچی كرد و بینیمان ده‌میشی ماچ كرد، وه‌ك دوو دۆست كه‌وتنه‌ ماچكردنی ده‌می یه‌كتر و ئێمه‌ ته‌واو سه‌رمان سوڕما له‌و ڕه‌فتاره‌ ناوازه‌یه‌، له‌ پاشاندا ئه‌وه‌مان به‌ براكه‌مان ڕاگه‌یاند كه‌ ته‌واو ماڵه‌كه‌ی لێكردینه‌ دۆزه‌خ و له‌وه‌دابوو بڕیار بدات ته‌واو لێی جیاببێته‌وه‌. به‌ڵێ‌ ئه‌و ڕۆژه‌ هات و له‌یه‌كتر جیابوونه‌وه‌، من هه‌رگیز شتی خراپ ناڵێم و نه‌ریتمان وایه‌ شتێك به‌ چاوی خۆمان نه‌بینین مه‌زنده‌ی نه‌كه‌ین، واته‌ په‌یوه‌ندییه‌كی نهێنی له‌نێوان ئه‌و خوشك و برایه‌دا بوونی هه‌بووبێت، به‌ڵام كه‌سانێك له‌پێش چاوی دوو كه‌سدا ده‌م بخه‌نه‌ ده‌می یه‌كتره‌وه‌ ده‌بێت چیتر بهێڵدرێته‌وه‌ بۆ وتن؟! له‌ پشت په‌رده‌وه‌ ده‌یان پرسیاری تر بوونی نه‌بێت و به‌ خه‌یاڵدا نه‌یه‌ت چی تر ببێت؟! یان بۆچی ڕێگه‌ی به‌خۆی دا شوو بكات و ڕێی پێبدرێت ئه‌و شووه‌ كاتییه‌ بكات؟! ئه‌مه‌ دزێوكردنی وێنه‌كه‌ی مرۆڤ نییه‌ له‌لامان ئه‌وه‌نده‌ی وه‌ئاگابێینه‌وه‌ و باشتر شته‌كان ببینین، یان ئه‌و شتانه‌ بهێنینه‌ به‌ر باس كه‌ تابۆن و كه‌س ده‌ڕۆستی وتنیان نایه‌ت

 

ده‌باشان نیت له‌فس بوک

ئيمه Like بكه

وێنه‌کانمان له‌ فه‌یسبووک

ئێمه‌ له‌ یووتیوب 1

ئێمه‌ له‌ یووتیوب 2

ڕیکلام بکه‌

لۆگۆی ئێمه‌

دیاری بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ت

جۆرەکانی خۆشەویستی

بۆپیاوا نو ژانان

به‌خته‌وه‌ری خێزانیی

چی بووك‌وخه‌سوڕاده‌گرێ

دەستت بۆ ئاگر درێژ مەكە

ئه‌وانه‌ی زوده‌بنه‌باوك

ڕێنمای هاوسه‌رگیری

ڕۆشنبیری سێکسی

جنست به‌هێزبکه‌

هێڵی سورنه‌به‌زێنی

ته‌نها بۆ كچان

چی مێشكت تێك ده‌دات

پیاوچی له‌ئافره‌ت ئه‌وێت

بۆ خه‌وت قورسه‌؟

خەوتن بەقەد خۆراک گرنگە

که‌سایه‌تی خۆت بناسه‌

بۆ ئەوەی لێوت ناسك بێت

ئازاره‌كانى پشت

نینۆکوهێمای نه‌خۆشییه‌كان

مه‌ترسی زۆر میزكردن

ئه‌م خۆراكانەقژدەپارێزن

زیانه‌کانی به نجه ته قاندن

ئامۆژگارییه‌ك بۆ ماكیاژكردن

فۆتۆشۆپ ڕاسته‌وخۆ

زانیاری به‌سوده‌ بۆ دڵ

دروست كردنى ئايكون

تاقیکردنه‌وه‌ی ئینگلیزی

کێشت که‌م بکه‌ره‌وه

تاقیکردنه‌وه‌ی شۆفێری

که‌پیربوی ئه‌وه‌ ژووره‌كه‌ته‌

برینه‌كانی‌ ناوده‌م مه‌ترسین

بیبه‌ر دڵ ده‌پارێزێت

خۆت له‌ دڵه‌كزێ ڕزگارکه‌

مه‌ترسی‌ که‌م خواردن

بەپەلە نان مه‌خۆن

10 خۆراك بۆجوانیت

بۆئه‌وه‌ی100 ساڵ بژی

مەترسیەکانی پێڵاوی بەرز

جوانکاری خانمان

سوده‌کانی گفتوگۆ

هۆشداری بۆ کچان

هۆیەكانی قژ هەڵوەرین

۸ ئامۆژگاری پشت ئێشه‌

په‌ستانی خوێنت ڕاگره‌

سوانی‌ ئه‌ژنۆ

به‌ میوه‌ خواردن زیپكه‌ لابده‌

سوده‌کان حه‌پی ئه‌سپرین

هۆكاری سوێندخواردن

بزانه‌ كێ ده‌كه‌یته‌ هاوڕێت

جیاوازییه‌كانی ژن و پیاو

مێشکی‌ پیاوان و ئافره‌تان

کەناڵه كورديه كان

زیانه‌کانی موبایل

ئایه‌ ده‌زانى ؟

نرخی دراوه‌کان

نوكته و پێکه‌نین

جؤن نويزده كه يت

که‌ش و هه‌وا

راديؤى قورئان 24 كاتزمير

روزنامه كورديه كان

جوانکردنی وێنه

کۆدی سەتەلایت

کرداری وۆرد له‌سه‌ر کیبۆرد

وێنه بؤسةر شاشه

ڕاده‌ی خۆشه‌ویستیت بزانه

جؤن مۆبایل چاك ئه كه يت‌‌

به‌رنامه‌ی بانگدان

کیبۆردی کوردی

كرين و فرؤشتن

جل و به‌رگی کوردی

کەناڵه عه رةبيه كان

ناو ی کورد ی

نووسین به‌ خه‌تی سۆرانی

په‌ندى بيشينان

وێنه كت جوان بكه

دواین هه‌واڵی کۆمه‌ڵایه‌تی

لێره‌ گۆرانیه‌که‌ بێ ده‌نگ بکه‌

سه‌ردانی گشتی ماڵپه‌ڕ

Sierra Trading Post Coupons

میوانی سه‌رهێڵ