
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ده‌ریخستووه، پێده‌چێت كاریگه‌ریی جینێك بێت كه‌وا له‌مێشك ده‌كات جه‌سته ئاگادار ناكاته‌وه له‌وه‌ی ده‌ست له‌خواردن هه‌ڵگرێت.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی (ئیندیپێندنت)ی به‌ریتانی، زاناكان پێیان وایه (جینی زۆرخۆری) لێپرسراوه به‌رامبه‌ر به‌و قه‌ڵه‌وییه‌ی به‌هۆی زۆرخۆرییه‌وه یان له‌ده‌ستدانی كۆنترۆڵی خواردنه‌وه دروست ده‌بێت.
ده‌ركه‌وتووه جینی (بی دی ئێن ئێف) له‌مێشكدا لێپرسراوه به‌رامبه‌ر به‌ناردنی هێمای وه‌ستاندن له‌خواردن، له‌مێشكه‌وه بۆ جه‌سته، ئاگاداری ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی ئیتر تێری خواردووه‌و پێویسته ده‌ست هه‌ڵبگرێت.
لێپرسراوی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه (د. باوكی چو) له‌زانكۆی (جۆرج تاون) له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، ده‌ڵێت:"ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه ده‌مانخاته به‌رده‌م ئامانجی نوێ، كه ئیتر له‌مێشكه‌وه ده‌توانین كۆنترۆڵی كێشی جه‌سته بكه‌ین".
|