♥♥ماڵبه‌ری ده‌باشان زانیاری هه‌مه‌ره‌نگ♥♥

لەكاتی شەڕدا زیاتر منداڵی كچ لەدایك دەبن و لە كاتی ئاشتیشدا كوڕ

منداڵەكەت كوڕە یان كچ؟ ئەوە یەكەمین پرسیارە كە خزم و برادەران لە دایكی دووگیان دەپرسن.

پرسیارێك كە لە ڕابردوودا دایك هیچ وەڵامێكی بۆی نەبوو بەڵام ئێستا بە هۆی شێوازە نوێیە پزیشكییەكانەوە دەكرێت بە ئاسانی ڕەگەزی كۆرپەڵە دیار بكرێت.

زۆربەی باوان حەز دەكەن ڕەگەزی منداڵەكەیان ئەو شتە بێت كە ئارەزووی دەكەن.

هەرچەندە كۆڕ و كچ هیچ جیاوازییەكیان نییە بەڵام هێشتایش لە هەندێك خێزاندا جۆرە خواست و دەمارگیرییەك هەیە كە دەبێ منداڵەكە كۆڕ بێت و لەو كاتەیە كە گرفتەكان دەستی پێدەكەن و جارێ وا هەیە ئەوەندە درێژە بە وەچەخستنەوە دەدەن هەتا كوڕێكیان دەبێت.

پیاوان دوو جۆرە گامێتی (X) و (Y) بەرهەم دەهێنن. جیاوازی ئەو دوو گامێتە لە كرۆمۆزۆمی ژمارە 23ـیانە. بەڵام ئافرەتان تەنیا یەك جۆرە گامێت و ئەوەیش تەنیا كرۆمۆزۆمی ژمارە 23ـەی (X)ـە. لێرە دایە كە دەردەكەوێت ڕەگەزی كۆرپەڵەكە لە لایەن باوكییەوە دیار دەكرێت.

بەڵام لە ژیانی سروشتی و ئاساییدا ئەو حاڵەتە كەمتر ڕوو دەدات و هۆكارە ژینگەییەكان كاریگەرییەكی زۆریان لەسەر شانسی جووتبوونی هەر یەك لە سپێرمەكانی (X) یان (Y)ـدا هەیە.

هۆكارگەلێكی وەك خۆراكی دایك و ڕێژەی تەندروستی دەروونیی و كاتی جووتبوون و ڕێژەی (PH)ـی منداڵدانی دایك و هۆكارە كۆمەڵایەتییەكان دەتوانن كاریگەرییەكی زۆر لەسەر كوڕ یان كچبوونی كۆرپەڵە دابنێن.

بە پێی توێژینەوەیەك كە لە گۆڤاری (ئەكادێمیای نەتەوەیی زانستی ئەمەریكا) بڵاو كرایەوە، ئافرەتە دووگیانەكان لەو قۆناغانەی كە دڵەڕاوكێیەكی زۆریان هەیە لەوانەیە بە شێوەیەكی نەخوازراودا بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردنی ڕەگەزی كۆرپەڵە ببن.

لە كاتی ئاساییدا لە بری هەر سەد كچ نزیكەی 104 كوڕ لەدایك دەبن، ئەو ئامارە بە تەواوەتی ڕێژەییە و لە كاتەكانی تردا گۆڕانی بەسەردا دێت. بۆ نموونە لە كاتی قەیراندا وەك كاتی وشكەساڵی و قاتیوقڕیدا ئەو ڕێژەیە كەمتر دەبێت و ڕەگەزی نێر زیاتر زیان دەبێنێت.

بە پێی ڕاپۆرتی (بی.بی.سی)ـیەوە تیۆرییە زانستییەكان پێیان وایە هۆكارەكەی لەوانەیە بۆ ئەوە بگەڕێتەوە كە لە سەردەمە دژوارەكاندا كچەكان باشتر دەتوانن بۆماوەی باوانیان بگوازنەوە و زیاتر منداڵیان ببێت. لە لایەكی دییەوە جەستەی مرۆڤ كاریگەرییەكی زۆر لە گۆڕانكارییە فیزیۆلۆژیكی و هەڕەمەكییەكانی دەرەوەدا وەردەگرێت و، بۆیەشە ژمارەی منداڵە كوڕەكان لە دوای شەڕ و لە كاتی ئاشتییدا زیاتر دەبێت.

زانایان پێیان وایە كچەكان چونكە هێزی وەچەخستنەوەی كۆمەڵگەن، لە كاتی قەیراندا ژمارەیان زۆر دەبێت چونكە لەو كاتەدا پێنج كچ دەتوانن هەریەك پێنج منداڵیان ببێت و 25 كەسی دیكە لە دایك دەبێت، لە كاتێكدا كە ئەگەر لە جیاتی ئەوان پێنج كوڕ لەدایك ببان ژمارەی منداڵەكان لە نەوەكانی داهاتوودا دادەبەزێت.

لە لایەكی دییەوە هۆكارگەلێكی دیكە وەك دووگیانبوون لە دوای تەمەنی سی ساڵی و ژیان لە ئاووهەوای گەرم و ڕەنگی پێست و زۆربوونی جیاوازی تەمەن لە نێوان پیاو و ئافرەت و خەمۆكی و ستێرێس لە ئافرەتان و بەرزبوونی ڕێژەی پیسبوونی هەوا و جگەرەكێشان ئەگەری لەدایكبوونی منداڵی كچ زیاتر دەكات.
یەكێك لەو هۆكارانەی كە كاریگەرییەكی زۆری لەسەر كوڕ یان كچبوونی كۆرپەڵە دادەنێن، ڕێژەی (PH) یان ترشی یان تاڵبوونی فەزای منداڵدانە.

ڕژێمی خۆراكی كاریگەرییەكی زۆری لەسەر دیاریكردنی ڕەگەزی كۆرپەڵە هەیە بەڵام ئەو جۆرە ڕژێمانە پێویستە لەژێر چاودێری پزیشكی تایبەتەوە ئەنجام بدرێت.

بە پێی توێژینەوەكاندا ئەگەر ڕێژەی (PH)ـی منداڵدان داببەزێت كۆپەڵەكە دەبێتە كچ و ئەگەر ئەو ڕێژەیە بەرز بێتەوە منداڵی كچ لەدایك دەبێت.

بۆیە توێژەران كاریگەریی ماددە خۆراكی و مێوە جۆراوجۆرەكانیان تاوتوێ كرد و گەیشتنە ئەو ئەنجامەی كە خواردنی ئەو مێوە و خۆراكانەی هەڵگری (پۆتاسیۆم و فسفۆر و سۆدیۆم و ئاسن)ـن (PH)ـی منداڵدان دادەبەزێنن و شانسی لە دایكبوونی منداڵ كوڕ بەرز دەكەنەوە. لە لایەكی دییەوە خواردنی ماكی خۆراكی كە هەڵگری (كالسیۆم و مانیەزیۆم)ـە دەبنە هۆی لە دایكبوونی كچ.

توێژەران پێیان وایە ئەو شێوازانە دەتوانن بە ڕێژەی 70% تا 80% كاریگەر بن و منداڵەكەتان ئەو شتە بێت كە خۆتان دەتانەوێت، بەڵام بەو مەرجەی لەگەڵ ئەو شێوازەدا شێوازێكی دیكە بەكارنەهێنن.

پێویستە ئەو شێوازە لە ژێر چاودێری پزیشك و بە لای كەمەوە دوو مانگ بەر لەوەی بڕیاری دووگیانبوون بدەن دەستی پێ بكرێت.

بەڵام بە هۆی ئەو گۆڕانانەی لە ماوەی پەیڕۆكردنی ئەو ڕژیمە خۆراكییانە ڕوو دەدەن، ناتوانن زیاتر لە شەش مانگ درێژە بەو جۆرە ڕژیمە خۆراكییانە بدەن، چونكە لەوانەیە بەكارهێنانی زۆری هەندێك ماددە و ڤیتامین و لابردنی هەندێك ماكی خۆراكی لە ڕژێمی خۆراكی ڕۆژانەتان كاریگەریی لەسەر تەندروستی جەستەیی ئێوە و منداڵەكەتان دابنێت.

بۆیە پێویستە ئەو ڕژێمانە لەژێر چاودێری پزیشك و بۆ ماوەیەكی دیاریكراودا ئەنجام بدرێت.

پزیشك بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی جەستە و تەندروستی ئێوە ڕژێمی تایبەتتان بۆ دادەنێت. گرنگی ئەو خاڵە لەوەدایە كە هەندێك ڕژێم كە بۆ لەدایكبوونی منداڵی كوڕ پەیڕۆ دەكرێت لەوانەیە بۆ ئەو دایكانەی نەخۆشیی دڵ یان گۆرچیلە یان پاڵەپەستۆی بەرزی خوێنیان هەیە، زیانی هەبێت و تەندروستیی بخاتە مەترسییەوە.

هەروەها ئەو ڕژێمانەی بۆ منداڵی كچە بۆ ئەو كەسانەی نەخۆشیی گۆرچیلە یان تێكچوونی دەماری و كالسیۆمی بەرزی خوێنیان هەیە زیانبەخشە.

پێویستە ئاماژە بەوە بكەین كە پەیڕۆكردنی ئەو جۆرە ڕژێمانە بەر لە دووگیانبوون تەنیا دەبێ لە لایەن دایكەوە ئەنجام بدرێت و پەیڕۆكردنی لە لایەن پیاوەوە هیچ كاریگەرییەكی لەسەر دیاریكردنی ڕەگەزی كۆرپەڵەكەدا نییە.

 

ده‌باشان نیت له‌فس بوک

ئيمه Like بكه

وێنه‌کانمان له‌ فه‌یسبووک

ئێمه‌ له‌ یووتیوب 1

ئێمه‌ له‌ یووتیوب 2

ڕیکلام بکه‌

لۆگۆی ئێمه‌

دیاری بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ت

جۆرەکانی خۆشەویستی

بۆپیاوا نو ژانان

به‌خته‌وه‌ری خێزانیی

چی بووك‌وخه‌سوڕاده‌گرێ

دەستت بۆ ئاگر درێژ مەكە

ئه‌وانه‌ی زوده‌بنه‌باوك

ڕێنمای هاوسه‌رگیری

ڕۆشنبیری سێکسی

جنست به‌هێزبکه‌

هێڵی سورنه‌به‌زێنی

ته‌نها بۆ كچان

چی مێشكت تێك ده‌دات

پیاوچی له‌ئافره‌ت ئه‌وێت

بۆ خه‌وت قورسه‌؟

خەوتن بەقەد خۆراک گرنگە

که‌سایه‌تی خۆت بناسه‌

بۆ ئەوەی لێوت ناسك بێت

ئازاره‌كانى پشت

نینۆکوهێمای نه‌خۆشییه‌كان

مه‌ترسی زۆر میزكردن

ئه‌م خۆراكانەقژدەپارێزن

زیانه‌کانی به نجه ته قاندن

ئامۆژگارییه‌ك بۆ ماكیاژكردن

فۆتۆشۆپ ڕاسته‌وخۆ

زانیاری به‌سوده‌ بۆ دڵ

دروست كردنى ئايكون

تاقیکردنه‌وه‌ی ئینگلیزی

کێشت که‌م بکه‌ره‌وه

تاقیکردنه‌وه‌ی شۆفێری

که‌پیربوی ئه‌وه‌ ژووره‌كه‌ته‌

برینه‌كانی‌ ناوده‌م مه‌ترسین

بیبه‌ر دڵ ده‌پارێزێت

خۆت له‌ دڵه‌كزێ ڕزگارکه‌

مه‌ترسی‌ که‌م خواردن

بەپەلە نان مه‌خۆن

10 خۆراك بۆجوانیت

بۆئه‌وه‌ی100 ساڵ بژی

مەترسیەکانی پێڵاوی بەرز

جوانکاری خانمان

سوده‌کانی گفتوگۆ

هۆشداری بۆ کچان

هۆیەكانی قژ هەڵوەرین

۸ ئامۆژگاری پشت ئێشه‌

په‌ستانی خوێنت ڕاگره‌

سوانی‌ ئه‌ژنۆ

به‌ میوه‌ خواردن زیپكه‌ لابده‌

سوده‌کان حه‌پی ئه‌سپرین

هۆكاری سوێندخواردن

بزانه‌ كێ ده‌كه‌یته‌ هاوڕێت

جیاوازییه‌كانی ژن و پیاو

مێشکی‌ پیاوان و ئافره‌تان

کەناڵه كورديه كان

زیانه‌کانی موبایل

ئایه‌ ده‌زانى ؟

نرخی دراوه‌کان

نوكته و پێکه‌نین

جؤن نويزده كه يت

که‌ش و هه‌وا

راديؤى قورئان 24 كاتزمير

روزنامه كورديه كان

جوانکردنی وێنه

کۆدی سەتەلایت

کرداری وۆرد له‌سه‌ر کیبۆرد

وێنه بؤسةر شاشه

ڕاده‌ی خۆشه‌ویستیت بزانه

جؤن مۆبایل چاك ئه كه يت‌‌

به‌رنامه‌ی بانگدان

کیبۆردی کوردی

كرين و فرؤشتن

جل و به‌رگی کوردی

کەناڵه عه رةبيه كان

ناو ی کورد ی

نووسین به‌ خه‌تی سۆرانی

په‌ندى بيشينان

وێنه كت جوان بكه

دواین هه‌واڵی کۆمه‌ڵایه‌تی

لێره‌ گۆرانیه‌که‌ بێ ده‌نگ بکه‌

سه‌ردانی گشتی ماڵپه‌ڕ

Sierra Trading Post Coupons

میوانی سه‌رهێڵ