♥♥ماڵبه‌ری ده‌باشان زانیاری هه‌مه‌ره‌نگ♥♥

به‌م شتانه‌ روخسارت گه‌نج ده‌بیه‌وه‌

زۆرجار له‌خۆت ده‌پرسیت: ئه‌وه‌ گه‌یشتمه‌ ته‌مه‌نی‌ بیست‌و پێنج ساڵ‌‌و به‌ره‌وژوور ده‌بێت ئیتر بترسم له‌وه‌ی‌ رووخسارم پیر بنوێنێت، ئایا رێگه‌ی‌ زانستی‌ هه‌یه‌ هاوكاری‌ پێست بكات بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌گه‌نجی‌ بمێنێته‌وه‌؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی‌ بریتییه‌ له‌وه‌ی‌ چرچ بوون‌و پیرنواندنی‌ پێست حاڵه‌تێكه‌ ده‌ربازبوون لێی‌ نییه‌، به‌ڵام چه‌ند رێگایه‌ك هه‌یه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر به‌زوویی‌ په‌یڕه‌وی‌ بكه‌یت ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه‌ توانای‌ پێست زیاد ده‌كات‌و چرچ‌و لۆچییه‌كانی‌ دواده‌خات.


ئاو:
لانی‌ كه‌م رۆژانه‌ دوو لیتر ئاو بخۆ، چونكه‌ ئاو ده‌بێته‌ مایه‌ی‌ شێداركردنی‌ پێست له‌دیوی‌ ناوه‌وه‌و نه‌رم‌و نیانی‌ پێ‌ ده‌به‌خشێت، هه‌روه‌ها ئه‌و ژه‌هرانه‌ی‌ له‌كۆڵ‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ گاریگه‌رییان هه‌یه‌ بۆ پیركردنی‌ پێست.


خواردن:
ئه‌و جۆره‌ خواردنه‌ ته‌ندروستانه‌ هه‌ڵبژێره‌ كه‌ كاریگه‌ریی‌ خراپ له‌سه‌ر پێست جێناهێڵن، دوور بكه‌وه‌ره‌وه‌ له‌خواردنی‌ چه‌ور، زیاتر ئه‌و خۆراكانه‌ بخۆ كه‌ ڤیتامینه‌كانی‌ "ئه‌ی‌‌و ئی‌‌و سی‌"یان تێدایه‌، وه‌ك ماسی‌‌و سه‌وزه‌و میوه‌ی‌ تازه‌.


كرێمی‌ تایبه‌ت:
هه‌موو جۆره‌كانی‌ رووخسار به‌وانه‌شه‌وه‌ كه‌ چه‌ورن رۆژانه‌ پێویستیان به‌كرێمی‌ تایبه‌ت هه‌یه‌، بۆیه‌ هه‌میشه‌ ئه‌و كرێمه‌ شێدارانه‌ هه‌ڵبژێره‌ كه‌ له‌گه‌ڵ‌ جۆری‌ پێستدا ده‌گونجێت.


پشوودان:
فێری‌ هونه‌ری‌ پشوودان‌و حه‌وانه‌وه‌ ببه‌، چونكه‌ دڵراوكێ‌ ماسولكه‌كانی‌ ده‌موچاو گرژ ده‌كاته‌وه‌و به‌هۆیه‌وه‌ چرچ‌و لۆچی‌ تیا ده‌رده‌كه‌وێت، رۆژانه‌ نزیكه‌ی‌ سه‌عاتێك دیاری بكه‌ بۆ حه‌وانه‌وه‌و دوور بكه‌وه‌ره‌وه‌ له‌جه‌نجاڵی‌ رۆژانه‌، هه‌وڵبده‌ ساته‌ خۆشه‌كانی‌ ژیانت بێنیته‌وه‌ پێش چاوی‌ خۆت، ده‌بینیت چه‌نده‌ كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر رووخسارت جێده‌هێڵێت.


پاراستن:
به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رووخسارت مه‌خه‌ره‌ به‌ر تیشكی‌ راسته‌وخۆی‌ خۆرو له‌رۆژه‌ گه‌رمه‌كاندا كرێمی‌ تایبه‌ت به‌كاربهێنه‌، زۆربه‌ی‌ ئه‌و كرێمانه‌ی‌ ئێستا هه‌ن بڕێكی‌ گونجاو له‌كه‌ره‌سته‌كانی‌ پارێزگاری‌ خۆریان تێدایه‌، ئه‌وه‌ش بزانه‌ تیشكی‌ سه‌روو وه‌نه‌وشه‌یی‌ خراپترین كاریگه‌ریی‌ هه‌یه‌ له‌پیرنواندن‌و تێكچوونی‌ پێست.


جگه‌ره‌كێشان:
به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جگه‌ره‌ مه‌كێشه‌، چونكه‌ هۆكارێكی‌ سه‌ره‌كییه‌ بۆ خێرا ده‌ركه‌وتنی‌ نیشانه‌كانی‌ پیربوون‌و ته‌ڕوو پاراوی‌ پێست له‌ناوده‌بات، تێبینی‌ ده‌كرێت ئه‌و ژنانه‌ی‌ ئالووده‌بوون به‌جگه‌ره‌كێشان ده‌ ساڵ‌ پیرتر ده‌رده‌كه‌ون له‌ته‌مه‌نی‌ ئاسایی‌ خۆیان، چونكه‌ ده‌ركه‌وتنی‌ ژرچی‌ به‌رێژه‌ی‌ له‌سه‌دا سی‌ له‌لای‌ ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ زیاتره‌.


وه‌رزش:
وه‌رزشكردن به‌شێوه‌یه‌كی‌ پێویست، واته‌ لانی‌ كه‌م سێ‌ جار له‌هه‌فته‌یه‌كدا، جووڵه‌ی‌ خوێن زیاد ده‌كات‌و بڕێكی‌ زیاتر كۆلاجین به‌رهه‌م ده‌هێنێت، كه‌ ئه‌مه‌ش شێوه‌ی‌ رووخسار جوانتر ده‌كات‌و شێدارو نه‌رم‌و نیانی‌ ده‌كات.


نوستن:
ده‌زانیت رێژه‌ی‌ له‌سه‌دا حه‌فتای‌ پرۆسه‌ی‌ نوێبوونه‌وه‌ی‌ خانه‌كانی‌ پێست له‌كاتی‌ نوستندا رووده‌دات؟ بۆیه‌ پسپۆڕانی‌ بواری‌ جوانكاریی‌ رێنمایی‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌باشی‌ بخه‌ویت بۆ ئه‌وه‌ی‌ ببیته‌ خاوه‌نی‌ پێستێكی‌ جوان، مه‌به‌ست له‌باشی‌ نووستن ئه‌وه‌یه‌ دووربكه‌ویته‌وه‌و له‌مانه‌وه‌و ئێشكگرتنی‌ شه‌وانه‌و كاتێكی‌ زوو بخه‌ویت، هه‌روه‌ها لانی‌ كه‌م هه‌شت سه‌عات بخه‌وه‌ له‌جێگه‌یه‌كی‌ ئارام‌و بێده‌نگدا، چونكه‌ دڵه‌راوكێ‌‌و بچڕبچڕی‌ خه‌و، كاریگه‌ری‌ خراپیان ده‌بێت له‌سه‌ر نوێبوونه‌وه‌ی‌ خانه‌كانی‌ پێست‌و چرچ‌و لۆچی‌ تیا ده‌رده‌خه‌ن، باشتریش وایه‌ به‌پشتدا بخه‌ویت‌و ده‌موچاوت رووی‌ له‌سه‌ره‌وه‌ بێت.


رووخسارت بگه‌شێنه‌ره‌وه‌:
ده‌زانیت خواردنه‌وه‌ بڕێكی‌ زۆر ئاو باشترین رێگایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ رۆژێكی‌ نوێی‌ پێ ده‌ست پێبكه‌یت، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ شه‌وێكی‌ قورست به‌سه‌ربردووه‌، شاره‌زایانی‌ بواری‌ جوانكاریی‌ رێنمایت ده‌كه‌ن به‌وه‌ی‌ هه‌ر كه‌ هه‌ستایت له‌خه‌و بڕێك باش ئاو بخۆیته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ شێداری‌ بۆ پێستت‌و له‌شت بگێڕیته‌وه‌.
پێستی‌ رووخسارت كه‌ به‌هۆی‌ ئێشكگرتنه‌وه‌ ماندوو بووه‌، چاره‌سه‌ری‌ بكه‌ له‌رێی‌ شێلانه‌وه‌‌و ته‌واو پاكژی‌ بكه‌ره‌وه‌. بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌و كرێمه‌ تایبه‌تانه‌ به‌كاربهێنه‌ كه‌ بۆ شێلان‌و نارم‌و نیانی‌ پێست دیاریكراون، ئینجا سه‌ری‌ په‌نجه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی‌ بازنه‌یی‌ له‌سه‌ر رووخسارت بجوڵێنه‌ به‌تایبه‌تی‌ له‌ده‌وری‌ چاوه‌كانت.
ماسكی‌ تایبه‌ت به‌ته‌ڕو پاراوی‌ رووخسار به‌كاربهێنه‌.
به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رده‌وام رۆژانه‌ رووخسارت پاك بكه‌ره‌وه‌و پاشان چه‌ند پرژه‌یه‌ك له‌ئاوی‌ كانزایی‌ ساردی‌ پیادا بكه‌، چونكه‌ ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ باشتر خوێن بگاته‌ رووخسارت، پاش ئه‌م كرداره‌ به‌روونی‌ هه‌ست به‌سووربوونی‌ كوڵمه‌كانت ده‌كه‌یت.
هه‌میشه‌ جه‌خت بكه‌ره‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌  بڕێكی‌ گونجاو بخه‌ویت، چونكه‌ مانوبوون پێستت وشك ده‌كاته‌وه‌، شه‌وانه‌ پێش خه‌وتن كرێم بده‌ له‌رووخسارت، قه‌ت نه‌كه‌یت بیرت بچێت به‌باشی‌ رووخسارت له‌پاشماوه‌ی‌ ماكیاژی‌ رۆژ پاك بكه‌یته‌وه‌. ئه‌و جۆره‌ كرێمانه‌ به‌كاربهێنه‌ كه‌ شێداریی‌ ده‌به‌خشن.
به‌باشی‌ كرێم بده‌ له‌ده‌وری‌ چاوه‌كانت بۆ ئه‌وه‌ی‌ هیچ په‌ڵه‌یه‌كی‌ ره‌شیان تیا ده‌رنه‌كه‌وێت، بیرت نه‌چێت به‌باشی‌ بیانشێلیت.
پاشان ماكیاژ بكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئاسه‌واری‌ ماندوبوون له‌سه‌ر رووخسارت بسڕیته‌وه‌، به‌ڵام نه‌كه‌یت زیاده‌ڕه‌ویی‌ بكه‌یت له‌به‌كارهێنانی‌ ماكیاژدا، چونكه‌ ئه‌و كاته‌ ماندووتر ده‌ره‌كه‌ویت‌و ناتوانی‌ جوانییه‌كه‌ت ده‌ربخه‌یت.
خۆت پسپۆڕی‌ جوانكاریی‌ خۆت به‌، هه‌میشه‌ بزانه‌ رووخسارت له‌گه‌ڵ‌ چ جۆره‌ كرێم‌و ماكیاژێكدا ده‌گونجێت، ئه‌و جۆره‌یان به‌كاربهێنه‌، ماكیاژێك به‌كارمه‌هێنه‌ كه‌لێی‌ دڵنیانیت.
زیاتر گرنگی‌ بده‌ به‌ماكیاژی‌ ده‌وری‌ چاوه‌كانت، چونكه‌ ئه‌و به‌شه‌ی‌ رووخسار زیاتر له‌هه‌موو به‌شێكی‌ تر ئاسه‌واری‌ ماندووبوونی‌ پێوه‌ ده‌رده‌كه‌وێت‌و به‌ئاسانی‌ ناشارێته‌وه‌.
دڵنیابه‌ له‌وه‌ی‌ به‌ته‌نها به‌كارهێنانی‌ بڕێكی‌ كه‌م له‌بۆدره‌ی‌ كوڵم به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ جوانترو سه‌رنجراكێشتر ده‌ربكه‌ویت‌و پێستی‌ رووخسارت بگه‌شێته‌وه‌.
زیاده‌ڕه‌وی‌ مه‌كه‌ له‌ماكیاژی‌ چاوه‌كانت، چونكه‌ به‌هۆیانه‌وه‌ هه‌موو هه‌وڵه‌كانت به‌فیڕۆ ده‌چێت‌و ناتوانیت ماندوێتیت بشاریته‌وه‌.
دوور بكه‌وه‌ره‌وه‌ له‌به‌كارهێنانی‌ ئه‌و سووراوانه‌ی‌ ره‌نگێكی‌ به‌هێزیان هه‌یه‌، سووراوێكی‌ ره‌ونه‌قداری‌ سه‌رنج راكێش به‌كاربهێنه‌. ئه‌وه‌ بزانه‌ ئه‌گه‌ر چاوه‌كانت بگه‌شێنه‌وه‌و لێوت ره‌ونه‌قدار ده‌ربكه‌وێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاسه‌واری‌ ماندوێتیت پێوه‌ ده‌رناكه‌وێت.
سووراوی‌ وشك‌و كرێمی‌ ئه‌ساسی‌ وشك به‌كارمه‌هێنه‌، چونكه‌ واده‌كات رووخسارت ووشك‌و برینگ ده‌ربكه‌وێت‌و ماندوو بنوێنیت.


چۆن زیبكه‌ ده‌شاریته‌وه‌؟
نه‌كه‌یت زیبكه‌كانی‌ سه‌رده‌موچاوت بگووشیت بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ناوبچن، چونكه‌ دواتر شوێنه‌كه‌یان ده‌مێنێته‌وه‌و به‌ئاسانی‌ ناشاردرێنه‌وه‌.
شاره‌زایانی‌ بواری‌ جوانكاری‌ روونی‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێكی‌ زیبكه‌ خراپی‌ خۆی‌ هه‌یه‌، چونكه‌ ره‌نگه‌ ماده‌كه‌ی‌ ناوی‌ به‌سه‌ر ده‌موچاودا بڵاوببێته‌وه‌و له‌چه‌ند شوێنێكی‌ تر ده‌ربكه‌وێته‌وه‌. له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌شدا گووشینی‌ شوێنی‌ زیبكه‌ قه‌باره‌كه‌ی‌ گه‌وره‌تر ده‌كات‌و دره‌نگتر چاك ده‌بێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زانیت زۆر پێویسته‌ ئه‌و زیبكه‌یه‌ له‌ناوبه‌ریت، ئه‌وا په‌یڕه‌وی‌ ئه‌م رێگایانه‌ بكه‌:
به‌باشی‌ رووخسارت پاك بكه‌ره‌وه‌.
به‌باشی‌ ده‌سته‌كانت بشۆ به‌تایبه‌تی‌ ژێر نینۆكه‌كانت، نه‌با هیچ جۆره‌ ڤایرۆسێك دزه‌ بكاته‌ شوێنی‌ زیبكه‌كه‌.
پارچه‌یه‌كی‌ بچووك قوماشی‌ نه‌رم بخه‌ره‌ ئاوه‌وه‌و بۆ ماوه‌ی‌ چه‌ند چركه‌یه‌ك بیخه‌ره‌ سه‌ر شوێنی‌ زیبكه‌كه‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌شه‌ سپییه‌كه‌ی‌ بێته‌ سه‌ره‌وه‌.
دوو پارچه‌ لۆكه‌ی‌ بچووك بخه‌ره‌ هه‌ردوو دیوی‌ زیبكه‌كه‌و به‌هێواشی‌ به‌په‌نجه‌كانت بیگوشه‌ تا ماده‌كه‌ی‌ ناوی‌ دێته‌ ده‌ره‌وه‌.
بڕێك ماده‌ی‌ پاكژكه‌ره‌وه‌ بخه‌ره‌ سه‌رشوێنی‌ زیبكه‌كه‌.

 

ده‌باشان نیت له‌فس بوک

ئيمه Like بكه

وێنه‌کانمان له‌ فه‌یسبووک

ئێمه‌ له‌ یووتیوب 1

ئێمه‌ له‌ یووتیوب 2

ڕیکلام بکه‌

لۆگۆی ئێمه‌

دیاری بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ت

جۆرەکانی خۆشەویستی

بۆپیاوا نو ژانان

به‌خته‌وه‌ری خێزانیی

چی بووك‌وخه‌سوڕاده‌گرێ

دەستت بۆ ئاگر درێژ مەكە

ئه‌وانه‌ی زوده‌بنه‌باوك

ڕێنمای هاوسه‌رگیری

ڕۆشنبیری سێکسی

جنست به‌هێزبکه‌

هێڵی سورنه‌به‌زێنی

ته‌نها بۆ كچان

چی مێشكت تێك ده‌دات

پیاوچی له‌ئافره‌ت ئه‌وێت

بۆ خه‌وت قورسه‌؟

خەوتن بەقەد خۆراک گرنگە

که‌سایه‌تی خۆت بناسه‌

بۆ ئەوەی لێوت ناسك بێت

ئازاره‌كانى پشت

نینۆکوهێمای نه‌خۆشییه‌كان

مه‌ترسی زۆر میزكردن

ئه‌م خۆراكانەقژدەپارێزن

زیانه‌کانی به نجه ته قاندن

ئامۆژگارییه‌ك بۆ ماكیاژكردن

فۆتۆشۆپ ڕاسته‌وخۆ

زانیاری به‌سوده‌ بۆ دڵ

دروست كردنى ئايكون

تاقیکردنه‌وه‌ی ئینگلیزی

کێشت که‌م بکه‌ره‌وه

تاقیکردنه‌وه‌ی شۆفێری

که‌پیربوی ئه‌وه‌ ژووره‌كه‌ته‌

برینه‌كانی‌ ناوده‌م مه‌ترسین

بیبه‌ر دڵ ده‌پارێزێت

خۆت له‌ دڵه‌كزێ ڕزگارکه‌

مه‌ترسی‌ که‌م خواردن

بەپەلە نان مه‌خۆن

10 خۆراك بۆجوانیت

بۆئه‌وه‌ی100 ساڵ بژی

مەترسیەکانی پێڵاوی بەرز

جوانکاری خانمان

سوده‌کانی گفتوگۆ

هۆشداری بۆ کچان

هۆیەكانی قژ هەڵوەرین

۸ ئامۆژگاری پشت ئێشه‌

په‌ستانی خوێنت ڕاگره‌

سوانی‌ ئه‌ژنۆ

به‌ میوه‌ خواردن زیپكه‌ لابده‌

سوده‌کان حه‌پی ئه‌سپرین

هۆكاری سوێندخواردن

بزانه‌ كێ ده‌كه‌یته‌ هاوڕێت

جیاوازییه‌كانی ژن و پیاو

مێشکی‌ پیاوان و ئافره‌تان

کەناڵه كورديه كان

زیانه‌کانی موبایل

ئایه‌ ده‌زانى ؟

نرخی دراوه‌کان

نوكته و پێکه‌نین

جؤن نويزده كه يت

که‌ش و هه‌وا

راديؤى قورئان 24 كاتزمير

روزنامه كورديه كان

جوانکردنی وێنه

کۆدی سەتەلایت

کرداری وۆرد له‌سه‌ر کیبۆرد

وێنه بؤسةر شاشه

ڕاده‌ی خۆشه‌ویستیت بزانه

جؤن مۆبایل چاك ئه كه يت‌‌

به‌رنامه‌ی بانگدان

کیبۆردی کوردی

كرين و فرؤشتن

جل و به‌رگی کوردی

کەناڵه عه رةبيه كان

ناو ی کورد ی

نووسین به‌ خه‌تی سۆرانی

په‌ندى بيشينان

وێنه كت جوان بكه

دواین هه‌واڵی کۆمه‌ڵایه‌تی

لێره‌ گۆرانیه‌که‌ بێ ده‌نگ بکه‌

سه‌ردانی گشتی ماڵپه‌ڕ

Sierra Trading Post Coupons

میوانی سه‌رهێڵ