♥♥ماڵبه‌ری ده‌باشان زانیاری هه‌مه‌ره‌نگ♥♥

بۆ جوانییه‌كی هه‌میشه‌یی و سرووشتی

كەممان لە ڕوخسارو شێوەی خۆمان ڕازین، جا هەمانە لە باڵای هەمانە لە دەمو چاوی، زۆربەی زۆریشمان لە پێستی، بۆیە زۆر خانم هەیە هەر كێ پێی بڵێ ئەوە باشە بۆ دەمو چاوت تاقی دەكاتەوە، بەبێ ئەوەی كە بزانێت كە بۆ دەمو چاوی دەبێت و دەگونجێت یا نا؟! یانیش زۆرێكمان به‌شێوه‌یه‌كی ناته‌ندروست كرێمی پێست و جوانكاریی به‌كار ده‌هێنین، ئه‌مه‌یش سه‌ره‌نجام ده‌بێته‌ هۆی تێكچوونی ڕووخسار و په‌ڵه‌ی وه‌های له‌سه‌ر دروست ده‌بێت كه‌ لاچونیان زۆر زۆر سەختە.

هه‌ر بۆیه‌ له‌م بابه‌ته‌دا، چه‌ندین میوه‌ی سروشتی باس ده‌كه‌ین كه‌ بریتی ئه‌و مه‌ڵهه‌م و كرێمه‌ كیمیایانه‌ن و هیچ زیانێكیان بۆ ڕووخسار و پێستت نییه‌، به‌ڵكو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ جوانییه‌كی سروشتی و سه‌ره‌نجڕاكێش به‌ ڕوخسار و پێستت ده‌به‌خشن.

یەكەم: گێزەر، دەتوانی لە خەڵات یا لە ڕەندەی بدەی، ئینجا ئاوی گێزەرەكە بە ئسفنجێكی ماكیاژ بدە لە دەموچاوت بۆ ماوەیەك و لە دواییدا بە ئاوی شیلەتێن بیشۆوە.

دووەم:ئەناناس، پارچە پارچەی بكەو بیخەرە سەر دەموچاوت بۆ ماوەی 20 دەقیقە لە دواییدا بە ئاو بیشۆوە.

سێیەم:مەعدەنوس، دەسكێك مەعدەنوس پاك بكە و جوان بیشۆوە، ئینجا لەگەڵ لیترێك ئاو بیكوڵێنە بۆ ماوەی چارەكێك لە دوای كوڵانەكەی بیپاڵێوە لە دوای ساردبوونەوەی، بەیانیان و ئێواران بیدە لە دەموچاوت و بۆ ماوەی هەفتەیەك له‌سه‌ری به‌رده‌وام به‌..

چوارەم:كاهوو(خەس)، چەند پارچە كاهویەك بخە سەر ئاگر تا هەندێك گەرمی لێی دەدات لەگەڵ چەند دڵۆپێك لە گۆڵاو لەدوای ساردبونەوەی بیدە لە دەوروبەری چاوت تا رەشی دەوری چاوت كەم بكاتەوە.

پێنجەم:خەیار، یەكێكە لەو سەوزە گرنگ و باشانەی كە بۆ هەموو پێستێك گونجاوە جا چی ئاوەكەی بێت یا بە پارچە پارچە بێت كە پێستی تازە دروست دەكاتەوە و لەچرچ و لۆچی پێست دەمان پارێزێت.

وە بۆ ئەوانەی كە دەیانەوێ بە بە بەردەوامی دەمو چاویان تەڕ بێت با بە ئاوی خەیار دەمو چاو بشۆن، بەڵام ئەوانەی كە خاڵ یا پەڵە لە دەمو چاویان هەیە با خەیارەكە پارچە پارچە بكەن و لە شیری هەڵكێشن و بۆ ماوەی نیو سەعاتێك لەسەر دەموچاویان بێت لە دواییدا بە ئاوی شلەتێن بیشۆنەوە یارمەتیان دەدات بۆ كاڵ بونەوەی خاڵەكانیان.

شەشەم:زەیتی زەیتون،زەیتی زەیتون سودی بۆ هەموو ئەندامەكانی لەشمان هەیە بەتایبەت بۆ دەمو چاو ئەگەر بێت و لەگەڵ سپیەنەی هێلكە تێكەڵی بكەی و چەند دڵۆپێك ئاوی لیمۆی تێ بكە تا بەجوانی یەكدەگرن، لە دوایدا بیدە لە دەموچاوت تا نیو سەعات و لە كاتی لێكردنەوەیش بە ئاوی شیلەتێن بیشۆوە.

حەوتەم:.هەنگوین، لێدانی هەنگوین بە تەنكی بۆ ماوەی سەعاتێك سودی زۆری بۆ دەمو چاو هەیە بە تایبەت ئەو دەمو چاوانەی كە ماندوون.

هەشتەم:لیمۆ،لیمۆ بە موغەزی دەمو چاو دادەنرێت، بۆ هەموو پێستێك سودی زۆری هەیە، بەڵام زۆرتر ئەو كەسانە سوود وەردەگرن كە پێستیان چەورە، بۆیە ئامۆژگاریتان دەكەم كە تاقی بكەنەوە ئاوی لیمۆیەك لەگەڵ سپیەنەی هێلكەیەك جوان جوان تێكەڵیان بكە ئینجا بە لۆكە بیدە لە دەمو چاوت بۆ ماوەی چارەكێك تا وەك ماسكێكی لێدێت.
لە دواییدا بە ئاوی شیلەتێن بیشۆوە بەڵام ئاگاداربە لە كاتی لێدانی با نزیكی چاوت نەبێت یا ڕونتر بیڵێن كە نابێت بەر چاوت بكەوێت.

نۆیەم:مۆز، پارچە پارچەی بكە و لەسەر دەمو چاوتی دابنێ تا وشك دەبێتەوە ئینجا بە ئاوی سارد بیشۆوە.

دەیەم:فراولە،بە دەست پارچەكانی بشێلە و ئاوەكەی بدە لە دەموچاوت، بەڵام با دەنكەكانی پێوە بێت و لە شەواندا تاقی بكەره‌وه‌ و با تا بەیانی پێوەی بێت و لە كاتی هەستانیش بە ئاو بیشۆره‌وه‌.

 

ده‌باشان نیت له‌فس بوک

ئيمه Like بكه

وێنه‌کانمان له‌ فه‌یسبووک

ئێمه‌ له‌ یووتیوب 1

ئێمه‌ له‌ یووتیوب 2

ڕیکلام بکه‌

لۆگۆی ئێمه‌

دیاری بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ت

جۆرەکانی خۆشەویستی

بۆپیاوا نو ژانان

به‌خته‌وه‌ری خێزانیی

چی بووك‌وخه‌سوڕاده‌گرێ

دەستت بۆ ئاگر درێژ مەكە

ئه‌وانه‌ی زوده‌بنه‌باوك

ڕێنمای هاوسه‌رگیری

ڕۆشنبیری سێکسی

جنست به‌هێزبکه‌

هێڵی سورنه‌به‌زێنی

ته‌نها بۆ كچان

چی مێشكت تێك ده‌دات

پیاوچی له‌ئافره‌ت ئه‌وێت

بۆ خه‌وت قورسه‌؟

خەوتن بەقەد خۆراک گرنگە

که‌سایه‌تی خۆت بناسه‌

بۆ ئەوەی لێوت ناسك بێت

ئازاره‌كانى پشت

نینۆکوهێمای نه‌خۆشییه‌كان

مه‌ترسی زۆر میزكردن

ئه‌م خۆراكانەقژدەپارێزن

زیانه‌کانی به نجه ته قاندن

ئامۆژگارییه‌ك بۆ ماكیاژكردن

فۆتۆشۆپ ڕاسته‌وخۆ

زانیاری به‌سوده‌ بۆ دڵ

دروست كردنى ئايكون

تاقیکردنه‌وه‌ی ئینگلیزی

کێشت که‌م بکه‌ره‌وه

تاقیکردنه‌وه‌ی شۆفێری

که‌پیربوی ئه‌وه‌ ژووره‌كه‌ته‌

برینه‌كانی‌ ناوده‌م مه‌ترسین

بیبه‌ر دڵ ده‌پارێزێت

خۆت له‌ دڵه‌كزێ ڕزگارکه‌

مه‌ترسی‌ که‌م خواردن

بەپەلە نان مه‌خۆن

10 خۆراك بۆجوانیت

بۆئه‌وه‌ی100 ساڵ بژی

مەترسیەکانی پێڵاوی بەرز

جوانکاری خانمان

سوده‌کانی گفتوگۆ

هۆشداری بۆ کچان

هۆیەكانی قژ هەڵوەرین

۸ ئامۆژگاری پشت ئێشه‌

په‌ستانی خوێنت ڕاگره‌

سوانی‌ ئه‌ژنۆ

به‌ میوه‌ خواردن زیپكه‌ لابده‌

سوده‌کان حه‌پی ئه‌سپرین

هۆكاری سوێندخواردن

بزانه‌ كێ ده‌كه‌یته‌ هاوڕێت

جیاوازییه‌كانی ژن و پیاو

مێشکی‌ پیاوان و ئافره‌تان

کەناڵه كورديه كان

زیانه‌کانی موبایل

ئایه‌ ده‌زانى ؟

نرخی دراوه‌کان

نوكته و پێکه‌نین

جؤن نويزده كه يت

که‌ش و هه‌وا

راديؤى قورئان 24 كاتزمير

روزنامه كورديه كان

جوانکردنی وێنه

کۆدی سەتەلایت

کرداری وۆرد له‌سه‌ر کیبۆرد

وێنه بؤسةر شاشه

ڕاده‌ی خۆشه‌ویستیت بزانه

جؤن مۆبایل چاك ئه كه يت‌‌

به‌رنامه‌ی بانگدان

کیبۆردی کوردی

كرين و فرؤشتن

جل و به‌رگی کوردی

کەناڵه عه رةبيه كان

ناو ی کورد ی

نووسین به‌ خه‌تی سۆرانی

په‌ندى بيشينان

وێنه كت جوان بكه

دواین هه‌واڵی کۆمه‌ڵایه‌تی

لێره‌ گۆرانیه‌که‌ بێ ده‌نگ بکه‌

سه‌ردانی گشتی ماڵپه‌ڕ

Sierra Trading Post Coupons

میوانی سه‌رهێڵ