
كۆمپانیای “یاهو” بۆ یه‌كه‌مجار سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر “فه‌یس بووك” تۆمارده‌كات به‌هۆی به‌كارهێنانی چه‌ند فكره‌یه‌كی كۆمپانیاكه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك.
كۆمپانیای یاهو رایگه‌یاند به‌هۆی ئه‌وه‌ی “فه‌یس بووك” (10) فكره‌و میتۆی ئه‌وانی به‌كارهێناوه، بۆیه بڕیاریانداوه “فه‌یس بووك” بده‌نه دادگا‌و سكاڵای یاساییان له‌سه‌ر تۆماركردووه.
كۆمپانیاكه رونیكردووهتهوه یه‌كێك له‌و فكرانه‌ی یاهو كه فه‌یس بووك به‌كاریهێناوه فكره‌ی ریكلامكردنه.
تائێستا “فه‌یس بووك” هیچ لێدوانێكی له‌و باره‌یه‌وه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌رپرسێكی “یاهو” رایگه‌یاندووه تائێستا ئه‌و كێشه‌یه به‌چاره‌سه‌رنه‌كراوی ماوه‌ته‌وه.
|