
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له‌لایه‌ن په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكه زیندووهكان له‌به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌چوو ده‌ریخستووه، جگه‌ره‌كێشان ده‌بێته هۆی گۆڕینی لیكی ده‌می جگه‌ره‌كێشه‌كان بۆ ئاوێته‌یه‌كی كیمیایی ژه‌هراوی، كه زۆر كاریگه‌ره بۆ دروستبوونی شێرپه‌نجه‌ی ده‌م.
له‌و باره‌یه‌وه پسپۆڕێكی وه‌ره‌مه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان ده‌ڵێت:"لیك یه‌كه‌م هۆكاری به‌رگریی جه‌سته‌یه دژ به‌شێرپه‌نجه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بریتییه له‌ماده‌یه‌كی دژ بهژههرهكان لهبنهڕهتداو پارێزه‌ری خانه‌كانی ڕووپۆشی ناوده‌مه، به‌ڵام بهتێكهڵاوبوونی له‌گه‌ڵ دووكه‌ڵی جگه‌ره، ده‌یكاته ئاوێته‌یه‌كی كوشنده بۆ خانه‌كان".
به‌وته‌ی ئه‌و پسپۆڕه، جگه‌ره‌كێش ته‌نها سوده‌كانی لیك له‌ده‌ست نادات، به‌ڵكو ئه‌و ماده سودبه‌خشه ده‌كاته ماده‌یه‌كی ژه‌هراوی كوشنده‌ی خانه‌كان، ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات كه جگه‌ره ته‌نها به‌له‌ناوبردنی خانه‌كانه‌وه ناوه‌ستێت، به‌ڵكو جه‌سته خۆی ده‌كات به‌دژی خۆی.
|