
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانییه‌كان له‌خۆرهه‌ڵاتی چین، قاوه‌خانه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌دڵته‌نگی كرایه‌وه، كه گه‌شتیاره‌كانی بۆ ده‌ربڕینی هه‌ستی دڵته‌نگییان، ده‌توانن به‌دڵی خۆیان بگرین.
ڕۆژنامه‌ی ئهلئهنبائی كوه‌یتی بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌و قاوه‌خانه‌یه‌دا به (50) یه‌ن باشترین خواردنه‌وه‌ت پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ڕۆنی نه‌عنا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار‌و پیازو بیبه‌ری سور بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت فرمێسك له‌چاویان بێت، ده‌ستده‌كه‌وێت.
لهقاوهخانهكهدا به‌به‌رده‌وامی میوزیكی غه‌مگین لێده‌درێت‌و بۆ ئه‌وانه‌ش كه تووشی په‌یوه‌ندیی سۆزداری شكستخواردوو بوون، بوكه‌ڵه دانراوه له‌سه‌ر شێوه‌ی كچ، تا به‌دڵی خۆیان بنه‌ڕێنن به‌سه‌ریداو هه‌ندێكجار بۆ به‌تاڵكردنه‌وه‌ی توڕه‌ییه‌كه‌یان لێیشی ده‌ده‌ن.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه، ئه‌و قاوه‌خانه‌یه سه‌ركه‌وتنی باشی به‌ده‌ستهێناوه، به‌به‌رده‌وامی جمه‌ی دێت له‌وانه‌ی خه‌ریكی لوشكهلوشكو گریانن.
|