
ژن‌و مێردێكی ئه‌ڵمانی له‌شه‌وی ههنگوینیاندا به‌جۆرێك ده‌بێته شه‌ڕیان، دراوسێكیانیان ناچار ده‌بن به‌په‌له پۆلیس ئاگادار بكه‌نه‌وه. ده‌ركه‌وت ناكۆكی نێوان ژن‌و مێرده‌كه له‌سه‌ر جۆری ئه‌و خواردنه‌وه‌یه بووه كه له‌كاتی ئاهه‌نگه‌كه‌یاندا پێشكه‌شكرابوو. به‌رله‌وه‌ی پۆلیس بگاته ماڵه‌كه، زاوا ده‌ڕواته ده‌ره‌وه‌و ژنه‌كه‌ش نامه‌یه‌ك ده‌نوسێت‌و تێیدا داوای ته‌ڵاق ده‌كات. دواتر پیاوه‌كه به‌سه‌رخۆشی ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌رله‌وێشدا وێڕای له‌ده‌ستدانی ژنه‌كه‌ی، مۆڵه‌تی شۆفێرییهكهشی لێده‌سه‌ندرێته‌وه.
|