
پڕۆفیسۆرێكی كه‌نه‌دی 7 رێگه ده‌خاته‌به‌رده‌م ئه‌وكه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت سه‌د ساڵ بژییه‌ن.
کلید یانسی پڕۆفیسۆرێكی به‌ڕه‌گه‌ز كه‌نه‌دییه و به‌رپرسی به‌شی زانستی دڵه له زانکۆی فینبرگی ئه‌مریکا، چه‌ند رێگه چاره‌یه‌ك ده‌خاته به‌رده‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئاره‌وزوی زۆری ته‌مه‌ن ده‌كه‌ن.
ئه‌و پڕۆفیسۆره له‌تازه‌ترین توێژینه‌وه‌یدا بۆی ده‌ركه‌وتووه كه مرۆڤ به گرتنه‌به‌ری 7 رێگه چاره ده‌توانێت ته‌مه‌نی بۆ ماوه‌یه‌ك درێژبكاته‌وه به ئاستێك كه نزیك له‌سه‌د ساڵ بێت.
ئه‌و حه‌وت رێنماییه‌ی كلید یانسی گه‌وره پڕۆفیسۆری كه‌نه‌دی دایناوه به‌جۆرێكه كه پێویسته ئه‌و كه‌سه‌ی حه‌ز زۆری ژیان ده‌كات، ده‌بێت دوور بكه‌ویته‌وه له‌و هۆكارانه‌ی مرۆڤ تووشی نه‌خۆشی شه‌كره ده‌كات، هه‌روه‌ها بۆ خواردنی سێ ژه‌مه‌ش ته‌ندروسترین خواردن هه‌ڵبژێرێت.
له رێنماییه‌كانی یانسی هاتووه ئه‌گه‌ر بته‌وێت 100 ساڵ بژیت، پێویسته دوربكه‌ویته‌وه له جگه‌ره‌کێشان و رێبگریت له زیادبونی کێش و هاوسه‌نگی دروست بكه‌یت له نێوان رێژه‌ی کۆلسترۆڵ و په‌ستانی خوێن و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وامیش پێویسته وه‌رزش بكرێت.
ناوبراو جه‌خت ده‌كاته‌وه به‌گرتنه‌به‌ری ئه‌و رێگه چارانه به‌رێژه‌ی 90%ی خه‌ڵك ده‌توانن بۆ ماوه‌ی 100 ساڵ بژین.
|